کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
دەربارەی کوردیپێدیا
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 گەڕان
 تۆمارکردنی بابەت
 ئامرازەکان
 زمانەکان
 هەژماری من
 گەڕان بەدوای
 ڕووخسار
  دۆخی تاریک
 ڕێکخستنە پێشوەختەکان
 گەڕان
 تۆمارکردنی بابەت
 ئامرازەکان
 زمانەکان
 هەژماری من
        
 kurdipedia.org 2008 - 2025
پەرتووکخانە
 
تۆمارکردنی بابەت
   گەڕانی ورد
پەیوەندی
کوردیی ناوەند
Kurmancî
کرمانجی
هەورامی
English
Français
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
עברית

 زۆرتر...
 زۆرتر...
 
 دۆخی تاریک
 سلاید باڕ
 قەبارەی فۆنت


 ڕێکخستنە پێشوەختەکان
دەربارەی کوردیپێدیا
بابەت بەهەڵکەوت
ڕێساکانی بەکارهێنان
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
بیروڕاکانتان
دڵخوازەکان
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
یارمەتی
 زۆرتر
 ناونامە بۆ منداڵانی کورد
 گەڕان بە کرتە
ئامار
بابەت
  585,026
وێنە
  124,099
پەرتووک PDF
  22,092
فایلی پەیوەندیدار
  125,870
ڤیدیۆ
  2,193
زمان
کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish 
316,808
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin) 
95,574
هەورامی - Kurdish Hawrami 
67,727
عربي - Arabic 
43,924
کرمانجی - Upper Kurdish (Arami) 
26,635
فارسی - Farsi 
15,768
English - English 
8,528
Türkçe - Turkish 
3,827
Deutsch - German 
2,031
لوڕی - Kurdish Luri 
1,785
Pусский - Russian 
1,145
Français - French 
359
Nederlands - Dutch 
131
Zazakî - Kurdish Zazaki 
92
Svenska - Swedish 
79
Español - Spanish 
61
Italiano - Italian 
61
Polski - Polish 
60
Հայերեն - Armenian 
57
لەکی - Kurdish Laki 
39
Azərbaycanca - Azerbaijani 
35
日本人 - Japanese 
24
Norsk - Norwegian 
22
中国的 - Chinese 
21
עברית - Hebrew 
20
Ελληνική - Greek 
19
Fins - Finnish 
14
Português - Portuguese 
14
Catalana - Catalana 
14
Esperanto - Esperanto 
10
Ozbek - Uzbek 
9
Тоҷикӣ - Tajik 
9
Srpski - Serbian 
6
ქართველი - Georgian 
6
Čeština - Czech 
5
Lietuvių - Lithuanian 
5
Hrvatski - Croatian 
5
балгарская - Bulgarian 
4
Kiswahili سَوَاحِلي -  
3
हिन्दी - Hindi 
2
Cebuano - Cebuano 
1
қазақ - Kazakh 
1
ترکمانی - Turkman (Arami Script) 
1
پۆل
کوردیی ناوەڕاست
ژیاننامە 
32,121
شوێنەکان 
17,029
پارت و ڕێکخراوەکان 
1,481
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە و ...) 
980
وێنە و پێناس 
9,464
کارە هونەرییەکان 
1,659
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا) 
15,958
نەخشەکان 
284
ناوی کوردی 
2,819
پەند 
13,749
وشە و دەستەواژە 
109,180
شوێنەوار و کۆنینە 
774
خواردنی کوردی 
134
پەرتووکخانە 
27,052
کلتوور - گاڵتەوگەپ 
4,691
کورتەباس 
22,153
شەهیدان 
11,903
کۆمەڵکوژی 
11,388
بەڵگەنامەکان 
8,719
هۆز - تیرە - بنەماڵە 
236
ئامار و ڕاپرسی 
4,629
کلتوور - مەتەڵ 
3,147
یارییە کوردەوارییەکان 
279
زانستە سروشتییەکان 
80
ڤیدیۆ 
2,064
بەرهەمە کوردستانییەکان 
45
کەلوپەلی سەربازیی بەکارهاتوو لە کوردستان 
29
ژینگەی کوردستان 
102
هۆنراوە 
10,637
دۆزی ژن 
58
فەرمانگەکان  
1,121
مۆزەخانە 
56
نەریت 
161
گیانلەبەرانی کوردستان 
735
ڕووه‌كی كورده‌واری (گژوگیا و دار) 
906
گەشتوگوزار 
2
ئیدیۆم 
920
دەزگەی چاپ و بڵاوکردنەوە 
63
کۆگای فایلەکان
MP3 
1,432
PDF 
34,691
MP4 
3,834
IMG 
233,976
∑   تێکڕا 
273,933
گەڕان بەدوای ناوەڕۆکدا
ململانێکانی نێوان ئەمریکا و چین لە سیاسەتی دەرەوە
پۆل: کورتەباس
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish
کوردیپێدیا، گەورەترین پڕۆژەی بەئەرشیڤکردنی زانیارییەکانمانە..
بەشکردن
Copy Link0
E-Mail0
Facebook0
LinkedIn0
Messenger0
Pinterest0
SMS0
Telegram0
Twitter0
Viber0
WhatsApp0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin)0
English - English0
عربي - Arabic0
فارسی - Farsi0
Türkçe - Turkish0
עברית - Hebrew0
Deutsch - German0
Español - Spanish0
Français - French0
Italiano - Italian0
Nederlands - Dutch0
Svenska - Swedish0
Ελληνική - Greek0
Azərbaycanca - Azerbaijani0
Catalana - Catalana0
Čeština - Czech0
Esperanto - Esperanto0
Fins - Finnish0
Hrvatski - Croatian0
Lietuvių - Lithuanian0
Norsk - Norwegian0
Ozbek - Uzbek0
Polski - Polish0
Português - Portuguese0
Pусский - Russian0
Srpski - Serbian0
балгарская - Bulgarian0
қазақ - Kazakh0
Тоҷикӣ - Tajik0
Հայերեն - Armenian0
हिन्दी - Hindi0
ქართველი - Georgian0
中国的 - Chinese0
日本人 - Japanese0
ململانێکانی نێوان ئەمریکا و چین لە سیاسەتی دەرەوە
ململانێکانی نێوان ئەمریکا و چین لە سیاسەتی دەرەوە
#فرسەت سەید شکور#

یەکێک لە گەورەترین ململانێ جیهانییەکانی نێوان ووڵاتان بریتییە لە بەهێزکردنی پێگە و کاریگەری دەوڵەت لە دەرەوەی ووڵات، زۆربەی دەوڵەتە بەهێزەکانی دونیا سیاسەتێکی تایبەتی خۆیان هەیە کە لەدەرەوە بۆ بەهێزکردنی دەوڵەت لە ڕووی کاریگەری و بڵاوکردنەوەی پەیوەندییەکانی و کارکردن بۆ دروستکردنی زۆر کاریگەری بەمەبەستی باشترکردنی پێگەی سیاسیی-ئابووری-دیپلۆماسی.
لە دوای ڕووخانی یەکێتی سۆڤیەت کە ساڵانێکی زۆر بەرامبەر هێزی ئەمریکا لە جیهاندا وەستا بوو و لەمیانەی شەڕێکی سارد کە ناوی لێنرابوو شەڕی سارد تا ساڵی 1991 بەردەوامبوو.
لە دوای کۆتایی ئەم جەمسەرە زلهێزەی جیهان زۆربەی توێژەرانی سیاسیی و لێکۆڵەران وایان دەبینی کە چیدیکە جەمسەرێکی دیکەی وەک سۆڤیەت بەرامبەر ئەمریکا دروست نابێتەوە.
چونکە شەڕی ڕکەبەری نێوان سۆڤیەت و ئەمریکا لە سیاسەتی دەرەوەدا زۆر جار دەچووە قۆناغی سەخت و ئاڵۆز، هەندێک جار نزیک دەبوو لە ڕوودانی جەنگی بەرفراوان.
بەڵام دواتر و بەرفراوان بوونی ململانێکانی نێوان دەوڵەتەکان و هەوڵدان بۆ زیاترکردنی تواناکان لە دەرەوەی دەوڵەت، هەریەک لە چین و ڕووسیا وەک جەمسەری بەهێز لە بەرامبەر ئەمریکادا سەیر دەکرێن.

سەدەی بیست و یەکەم سەدەی فرەجەمسەریی هێزە کە تێیدا هەریەکە لە ئەمریکا، چین و ڕووسیا سەرکردایەتیی دەکەن، بەڵام بە سەرنجدان لە مێژووی سیاسەتی هەر یەکێک لەو وڵاتانە لە سەدەی تازەدا، گۆڕانکاری بەسەردا هاتووە، بە نموونە: گۆڕینی سیاسەتی ئەمریکا بەرەو ئاسیا و بوونی چین بە هێزی دووەمی ئابووریی جیهان و کۆنترۆڵکردنی بازاڕەکانی وزە لەلایەن ڕووسیاوە.

بەهێزیی پێوەندییەکانی ئیمارات لەگەڵ چیندا، بووەتە هۆی ئەوەی کە ئیمارات لە ململانێی نێوان ئەمریکا و ئەورووپییەکان لە لایەک و چین لە لایەکی ترەوە، ڕۆڵێکی کارا بگێڕێت، بە تایبەتی لە گەرووی هورمزی کەنداوی فارسی و هەروەها گەرووی ستراتیژیی تایوان، بۆیە سەردانیکردنی سەرۆکی فەرەنسا بۆ ئیمارات و هاوکات سەردانیکردنی سەرکردەکانی ئیمارات بۆ ئێران، بە هەنگاوێکی تازەی ئەمریکا و ئەورووپییەکان، بۆ بازاڕەکانی ئێران و هەروەها کارکردن لە کێڵگەی چالووس، پێناسەکرا. ئەمە جگە لەوەی ئەگەر ئەمریکا و ئێران ڕێکبکەون، ئەوا ئێران دەبێتە دەرگا و دەروازەیەکی گرنگی نەخشەی سیاسی و جیۆسیاسی تازەی ئاسیا.

$ململانێ توندەکانی نێوان ئەمریکا و چین$

لەماوەی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا پەیوەندییەکانی چین و ئەمریکا چووە قۆناغێکی ئاڵۆز کاتێک هەردوو سەرۆکی ئەمریکا و چین بە زمانێکی زبر لێدوانیان لەبارەی یەکترەوە دەدا، لەدوایین لێدوانیشیدا پێش کۆتایهاتنی ماوەی سەرۆکایەتییەکەی دۆناڵد ترەمپ بە کەناڵی فۆکس نیوزی وڵاتەکەی گووت: “دەکرێت پەیوەندییەکانمان بە تەواوی لەگەڵ چین بپچڕینین”، ئامادە نیم لەم کاتەدا لەگەڵ شی جینپینگ سەرۆکی چین کۆببمەوە.

ترەمپ بازرگانی وڵاتەکەی لەگەڵ چین کردە بەشێک لە هەڵمەتەکەی لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمریکادا و بانگەشەی ئەوەی کرد، “چین بۆتە هۆی ئەوەی ئەمریکییەکان دەرفەتی کار لەدەستبدەن”، جۆو بایدنی نەیاریشی تۆمەتبار کرد بەوەی پشتگیری لە حکومەتەکەی چین دەکات و بە “بایدنی پەکین” ناوی دەهێنێت.
بەرپرسانی ئەمریکاش چین تۆمەتباردەکەن بەوەی هۆکاری بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا بووە لە جیهاندا، لەو نێوەندەشدا پیتەر ناڤارۆ ڕاوێژکاری بازرگانی کۆشکی سپی بە ڕۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵی تووە: “چین بە مەبەست کۆرۆنای لە جیهاندا بڵاوکردووەتەوە”.

$هێز و ئابووری وەک شەڕی چین و ئەمریکا لە سیاسەتی دەرەوە$

یەکێک لە ڕووداوە هەرە سەرەکی و کاریگەرییەکانی، سەدەی بیست و یەکەم، فروانبوونی هەژموونی وڵاتی چینە، لە سایەی سەرکردایەتی (شین جین بینگ)ی سەرکردەی حزبی کۆمێنێستی وڵاتی چین، فرە ڕەهەندی هەژموونەکانی (ئابووری، سەربازی، تەکەنەلۆجیا، بۆشایی ئاسمان)ی وڵاتی چین، ئاڵنگاری سەرەکین لە بەردەم ئایندەی هەر تاکێکی ئەمریکی.

بە واتایەکی تر، ڕووداوەکانی ساڵی 2020، ئاستی تەنگژە جیۆسیاسی و جیۆئابوورییەکانی نێوان ئەمریکا و چین، بە سەرەتایەکی کاریگەر دادەنرێت، بۆ کردنەوەی دەرگای (جەنگی سارد)ی نێوان ئەم دوو وڵاتە.

ئەو جیهانگیرییە زیاتر لە سەدەیەکە ئەمریکا و وڵاتانی ڕۆژئاوا پەیڕەوەی دەکەن، بەرەو کۆتایی هەنگاو دەنێت، بەڵام لە بەرامبەردا، جیهانگیری وڵاتی چین کە خۆبەندە بە ئابووری پێشکەوتوو، بەرەو هەڵکشانی بەردەوامە، چالاکییە فراوانەکانی بانکی ئاسیای Asian Infrastructure Investment Bank (AIIB) و، گروپی BRICS، کە پێکهاتوون لە ئابووری وڵاتانی (بەرازیل، ڕووسیا، هیندستان، چین، ئەفریقای باشوور)، فاکتەری گرنگن بۆ سەلماندنی سەرکەوتنەکانی چین لە پێڕەوکردنی ئەو سیستەمە تێکەڵەی ئابووری لەبەرامبەر سیاسەتی دەرەوەی ئەمریکا.

جۆو بایدن سەرۆکی ئەمەریکا لە دواین وتاردا دوای یەکەم کۆبوونەوەی ئیدارەکەی لە گەڵ چین، گوتی: ڕێگە لە تێپەڕبوونی چین دەگرێت، بۆ ئەوەی ببێتە بەهێزترین وڵاتی جیهان لەژێر دەستەڵاتی ئەودا، هەروەها بەڵێنی دا، کار بکات بۆ وەبەرهێنانی زیاتر لە پێناو سەرکەوتنی ئەمریکا لەو کێبرکێی نێوان وڵاتەکەی چیندا.
بایدن گوتی: چەند کاتژمێرێکم لەگەڵ شین جین بینگ بەسەر بردووە، ئەو کاتەی لە ئیدارەی ئۆباما جێگری سەرۆک بووم، قەناعەتم بۆ دروست بوو، کە سەرکردایەتی چین بڕوای وایە (ئۆتۆکراسی) کلیلی هێزە لە داهاتوودا نەک دیموکراسی.
سەرۆکە دیمۆکراتەکەی ئەمریکا، لە درێژەی باسکردنی پەیوەندییەکانی ئەمریکا و چین لە ئیدارەی باراک ئۆباما، گوتی: بە شین جین بینگم ڕاگەیاند، کە ئەمریکا نایەوێت ڕووبەڕووی چین ببێتەوە بەڵام پێویستە چین پابەندی بنەمایە یاساییە نێودەوڵەتییەکان بێت، لە پەیرەوکردنی کێبرکێیەکی دادپەروەرانەی بازرگانی.

$ناوچەی ململانێکانی نێوان سیاسەتی دەرەوەی ئەمریکا و چین$

ڕاگەیاندنی ستراتیژیەتی نوێی وڵاتی چین، بە خاڵێکی سەرەکی ڕکابەری نێوان چین و ئەمریکا دادەنرێت، لە بواری ئاسایشی نەتەوەییەوە، هەریەکە لە پەیوەندییە ئابووری، سیاسی، دیپلۆماسی، نێوان ئەمریکا و چین، بە فاکتەرە سەرەکییەکانی (ڕکابەری ستراتیژی) نێوان ئەم دوو وڵاتە دادەنرێت، لە هاوپەیمانییە بەرژەوەندیخواز و ستراتیژییەکانی پەکین و واشنتۆن.
سروشتی پەیوەندی هەر هاوپەیمانێکی چین و ئەمریکا، بە گوێرەی جوگرافیا و ستراتیجی ناوچەکە یان هەرێمەکە دەگۆردرێت، واتە بەشێک لەو وڵاتانەی کە هاوپەیمانی چین و ئەمریکان، پێوسیتی بە بوونی بنکەی سەربازی، پرۆژەی ئابووری، یان پەیوەندی ئاست بەرزی دیپلۆماسی هەیە، ئەمە جگە لەوەی بەشێک لەو وڵاتانە دەکەونە سەر هێڵی ئاسایشی نەتەوەیی جوگرافیای چین و ئەمریکا.
بە واتایەکی تر، ئەم دوو زلهێزە خەریکی ململانێیەکی توندی ستراتیژین لەسەر چەند ناوچەیەکی جیۆگرافی جودا، لەوانە (باشووری ئاسیا، باشووری ڕۆژهەڵاتی ئاسیا، ئوسترالیا، ئەورووپا، ئەفریقا و ئەمریکای لاتین، ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست)، ئەم ڕکابەرییە لە بوارەکانی (بازرگانی، وەبەرهێنان، تەکنەلۆژیا، سیخوری، دامەزراوە نێودەوڵەتییەکان، سیاسەتی تەندروستی، دەریایی، هێزی ئاسمانی، مووشەک و هێزی ئاسمانی) خۆیانن دەبیننەوە.

$دەکرێت ناوچە ستراتیژییەکانی ململانێی نیوان ئەمریکا و چین لە سیاسەتی دەرەوە لەم چەند خاڵە دەستنیشان بکرێت:$

ئاسیای ئارام: چین، زیادبوونی چالاکی و جموجۆڵە سەربازییەکانی ئەمریکا، لە ناوچە ستراتیژییەکانی هەردوو زەریای هیندی و ئارام، بە مەترسی بۆ سەر ئاسایشی وڵاتەکەی دەبینێت، بە تایبەت لەو پرۆژانەی کە هەوڵیان بۆ دەدات لە دەستەبەرکردنی بازاڕی هەمیشەیی.
ڕووسیا: سەقامگیری پەیوەندییەکانی نێوان چین و ڕووسیا، دەرچەیەکی کراوە بۆ بەهێزبوونی پەیوەندییەکانی، یابان و ڕووسیا دروست دەکات، ئەمەش وەک فشارێکە بۆ سەر بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا لە ناوچەکەدا.
ناتۆی ئاسیایی: پەلکێشکردنی هیندستان، بۆ ناو هاوپەیمانێتی چوار لایەنە لە لایەن ئەمریکاوە، پێکهێنانی هێزەکانی ناسراو بە (QUAD) مەترسی لەسەر بەرژەوەندیەکانی چین، بۆ کۆنترۆلکردنی ڕێرەوەکانی وزە و بازرگانی ناوچەکە دروست دەکات.
کۆریای باشوور: بەهێزبوونی پەیوەندییەکانی نێوان یابان و کۆریایی باشوور ئامانجی ئەمریکایە، لە دورخستنەوەی وابەستەی بازاڕەکانی کۆریایی باشوور بە کاڵاکانی چین.
باشووری ڕۆژهەڵاتی ئاسیا: پەیوەندییە (بازرگانی، دیپلۆماسی، سیاسی)ییەکانی ئەمریکا، لە گەڵ هەریەکە لە تایلاند و فلیپین، بۆ فشار دروستکردنە لەسەر پرۆژەکانی چین لە باشووری ڕۆژهەڵاتی ئاسیا.
ناوچەکانی یەدەگی دۆلاری: هەوڵەکانی چین بۆ دروستکردنی جێگرەوەی دراوی یوان لە بەرامبەر دۆلار، خاڵی ناکۆکی نێوان چین و ئەمریکایە، لە مامەڵەکردن بە دۆلاری ئەمریکی.
تەکنەلۆجیا: کیبڕکێ بەهێزی پێشکەوتنەکانی تەکنەلۆژیای(ئەلکترۆنی، چەک) چین مەترسی لەسەر بازاڕی تەکنەلۆژیای ئەمریکی دروست کردووە.
مەکسیک: پەیوەندی سێ لایەنی (ئەمریکا، کەنەدا، مەکسیک)، مەترسی لەسەر بازاڕێکی 500 میلیۆن کەسی چین دروست دەکات.
دامەزراوە نێودەوڵەتییەکان: بەهێزبوونی هەژموونی چین لە دامەزراوە نێودەوڵەتییەکان، مەترسی لەسەر پێگەی ئەمریکا لەو ڕێکخراوانە دروست کردووە، کە ئەمەش کاریگەری هەبووە لەسەر بازاڕی کاڵاکانی چین، دوای کشانەوەی ئەمریکا لەبەشێک لەو ڕێکخراوانە، لە هەمان کاتدا، هەوڵەکانی ئەمریکا لە ڕێگەی پرۆژەی پێدانی قەزر، لە بانکی نێودەوڵەتی مەترسی لە سەر پرۆژەی هێڵی ئاوریشمی چینی دروست دەکات.
پەیڕەوەکردنی سیستەمی نیمچە لێبرالی، لە بازرگانیکردنی چین لەگەڵ وڵاتانی جیهانی سێیەم، ئاستنەگی لەبەدرەم هەژموونی ئەمریکا لەو وڵاتانە دروست کردووە، بە پێدانی قەرز لەلایەن چینەوە بۆ ماوەیەکی دوور مەودا.
یەکێتیی ئەورووپا: پەیوەندییە بازرگانی و پیشەسازییەکانی چین، لەگەڵ وڵاتانی یەکێتیی ئەورووپا، دوای تەواوبوونی پرۆژەی ساخالین، مەترسی لەسەر بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا لە بازاڕەکانی یەکێتیی ئەورووپا دروست دەکات.
ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقیا: پرۆژەکانی چین لە ئێران و باکووری ئەفریقیا، دروستکردنی هێڵی جیگرەوەی وزەی چینە، لە پرۆژەکانی وزەی ئەمریکا لە کەنداوی عەرەبی و دەریای عەمان، جگە لەوە بەهێزبوونی پەیوەندییەکانی چین لەگەڵ ئیسرائیل و سعودیە و ئیمارات، لەنگی لە تەرزاووی هێزی ئەمریکا لەو ناوچانەدا دروست دەکات.

$جەنگی ئابووری و کاریگەریییەکانی لەسەر سیاسەتی دەرەوەی ئەمریکا و چین$

پەتای کۆرۆنا، بووە هۆی ئەوەی کە ئابووری چین پێش پێشبینیی شیکەرەوە ئابوورییەکانی چین بکەوێت.
چین بکات بە زلهێزی ئابووری جیهان.
ئەم پێگەی چین وەک یەکەم زلهێزی ئابووری جیهان، دوای ئەوە هات کە ئەمریکا ڕایگەیاند، گەشەی داهاتی ناوخۆیی بەڕێژەی 2.3%، واتە بۆ 20.93 تریلیۆن دۆلار کەمیکردووە، هاوکات گەشەی داهاتی ناوخۆیی چین بە 2.3% واتە بۆ 14.7 تریلیۆن زیادیکردووە، ئەمەش بە مانای ئەوە دێت، جیاوازی نێوان ئابووری چین و ئەمریکا، تەنیا 6.2 تریلیۆن دۆلارە، بەراورد بە ساڵی 2019، ئەم جیاوازییە، 7.1 تریلیۆن دۆلار بووە.

بەسەرنجدان لە گەشەی ئابووری وڵاتی چین، لەنێوان ساڵانی 1985- 2020، بەرزبوونەوەی ئاستی گەشەی چین لە ساڵی 2015دا، ڕێژەیەکی پێوانەیی تۆمار دەکات، هەر ئەم هەڵکشانە بە فاکتەری سەرەکی سەپاندنی سزایە گومرگییەکانی نێوان ئەو دوو وڵاتە دادەنرێت.

$کاریگەری جەنگی چین و ئەمریکا لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست$

ئێران یەکێکە لە پێنج هاوبەشە سەرەکییەکانی وڵاتی چین لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، چوار هاوپەیمانەکەی تری چین بریتین، لە هاوپەیمانەکانی ئەمریکا، چوارەکەی تریش دیکەش هاوپەیمانی ئەمریکان، سعودیە گەورەترین هاوبەشی بازرگانی چینە، بە تایبەت لە بواری نەوت و گازەوە، هەروەها وڵاتی ئیمارات خۆی بە پارسەنگی هاوسەنگی وڵاتی چین دادەنێت، بە تایبەت لە دابینکردنی کەرەستەی بونیاتنانی هێڵی ئاوریشمی لە ناوچەکەدا.
پێگەی جیۆگرافیای وڵاتی میسر، گرنگییەکی تایبەتی هەیە لە ستراتیژیەتی چین لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا، هاوشان لە گرنگی ئێران بۆ چین، نۆکەندی سووێس بۆ چین بە دەرچەیەکی گرنگی گواستنەوەی بازرگانی دادەنرێت، جگە لەوە چین پەیوەندییەکی بەهێزی لەگەڵ ئیسرائیل هەیە، بە تایبەت لە بەندەری حەیفا، لە هەمانکاتدا لەگەڵ حوکوومەتی تەلئەبیب، هاوبەشی دەکەن لە ڕووبەڕووبونەوەی تیرۆر لە ناوچەکەدا، بەڵام عێراق بایەخی چینە، بۆ بەڕەنگاربوونەوەی هەژموونەکانی ئەمریکا لە ناوچەکەدا، جگە لەوەی عێراق سێیەم وڵاتە لە دابینکەرانی وزەی وڵاتی چین.
کشانەوەی ئەمریکا، لە ڕێککەوتنامەی ئەتۆمی لە 2018، بووە هۆی پەیڕەوکردنی سیاسەتی بەرەو ڕۆژهەڵات، لە لایەن ئێران و دوورکەوتنەوە لە هاوپەیمانی بەرەوەی ڕۆژئاواییەکان.[1]

کوردیپێدیا بەرپرس نییە لە ناوەڕۆکی ئەم تۆمارە و خاوەنەکەی لێی بەرپرسیارە. کوردیپێدیا بە مەبەستی ئەرشیڤکردن تۆماری کردووە.
ئەم بابەتە 1,422 جار بینراوە
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | kurdistantv.net 27-12-2021
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 2
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 27-12-2021 (4 ساڵ)
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
وڵات - هەرێم: چین
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( بەناز جۆڵا )ەوە لە: 27-12-2021 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( زریان سەرچناری )ەوە لە: 27-12-2021 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( بەناز جۆڵا )ەوە لە: 28-12-2021 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 1,422 جار بینراوە
QR Code
  بابەتی نوێ
  بابەت بەهەڵکەوت 
  تایبەت بە خانمان 
  
  بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا 

Kurdipedia.org (2008 - 2025) version: 17.08
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.265 چرکە!