ناو: لەتیف
ناوی باوک: ئەپۆزدەمیر
شوێنی لەدایکبوون: #سێرت#
ساڵی لەدایکبوون: 1956
$ژیاننامە$
لەتیف ئەپۆزدەمیر ساڵی 1956 لە باکووری کوردستان لە شاری سێرت لە گوندی #مینار# لە دایکبووە.
ساڵی 1974 بەشی زمان و ئەدەبی تورکی لە زانکۆ تەواو کردوو، دوای شەش ساڵ لە مامۆستایەتی، لە کودەتای 12 ی ئەیلولی سالی 1980 زیاندانی کراوە. دوای دەرچون لە زیندان بەهۆی مەترسی دووبارە دەستگیرکدنی، لە تورکیا هەلهاتووە و ماوەی نزیکی 4 ساڵ لە ڕۆژهلات و باشورێ کوردستالن ماوە. لەو ماوەیە دا لە ڕادیۆی دەنگی کوردستانی ئیران بێژەری کردوە، پاشان گەڕاوەیە بۆ ئەستەنبۆل.
ساڵی 1989 تا 1995 ل شاری ئەستەنبۆل ڕۆژنامەنوسی کردوە، لە گۆڤار و ڕۆژنامە کوردیەکان دا کاری کردوە(دەنگ، ئازادی، هێڤی، ڕۆژا نوو، ڕۆژا تەزە، کوردستانا نوێ). لە هەمان کات دا لە کۆمەلە مەدەنیەکان دا لە بواری کۆمەڵایەتی و سیاسی لە تورکیا، وەک کۆمەلەی پەروەردەکاران، سەندیکای مامۆستایان، کۆمەلەی مافی مرۆڤ، کۆمەلەی لەکۆلینەوە لە کولتوری کوردی، وەک بەڕیوەبەر کاری کردوە. پاشان لە چەند حزبی کوردی دا خەباتی سیاسی کردوە.
یەکێک بویە لە دامەزرێنەری وەقفی لەکۆلینەوە لە کولتوری کوردی(کورد-کاڤ)
لەتیف ئەپۆزدەمیر بەسەر یەک 16 ساڵ لە چەنند ڕادیۆیەک دا بەرنامەسازی کردوە و لە کۆتایی دا بوەتە بەرێوەبەری گشتی بلاوکردنەوە لە ڕادیۆی ژیان و لەو ڕادیۆیە دا ماوەی 3 ساڵ بەرنامەیەک بە ناوی (گولستان) ئامادەی کردوە، کو بەرنامەکە بە تەواوەتی لەسەر وێژە و هونەر و کولتور و زمانی کوردی بوە.
ماوەی ساڵێکی ل (دوزگون تیڤی)، بەرنامەیەک ئامادەی کردوە بە ناوی (هاسبیهال)، نزیکەی ساڵێکیش بەڕیوەبەری گۆڤاری (ئەسمەر) بوە ب هەردوو زمانی کوردی-تورکی.
هەروەها ماوەی ساڵێکی لە (تی ئار تی کوردی) بەرنامەیەک بە ناوی (گولێن ئەدەبیاتێ) ئامادە و پێشکەشی کردوە، لە هەمان ئەو تەلەڤزیۆنە دا لە نێوان سالەکانی 2013-2015 وەک ئەکتەر لێ ئەلقەی (بایێ فەلەکێ) جێی گرتوە.
تا ئێستا 7 کتێبی چاپکراوی هەیە(3 بە تورکی و 4 بە کوردی)
ل سێ ڕێکخرو و دامەزراوی کوردی 3 خەلات وەرگرتوە، هەروەها لە لایەن چەند ڕادیۆیەکیەوە بەهۆی کارە هونەریەکانی چەند سوپاسنامە وەرگرتوە
کتێبێکی شێرکۆ بێکەس بۆ زمانێ تورکیا وەرگێراوە.
لە ئێستا دا لە پارتێکی سیاسی کوردی لە تورکیا، بە ناوی پارتی ماف و ئازادی بەرپرسە.
لە ڕێکەوتی #26-12-2021# بەشداری یەکەمین فیستیڤاڵی ئەدەبی لە شاری #سلێمانی# کردووە.
[1]