درۆ هێشتا لەدەم دەرنەچووە، لۆقە دەکات
زۆر لەسەر درۆ قسەکراوە لە ئیدیۆم و پەند و گۆتەی کوردەواری وەکو:(پەتی درۆ کورتە، سەر سەدەی درۆ کورتە، درۆ بناوانی کورتە، درۆ زۆر بڕناکات...تاد) لۆقە: گورگە لۆقە، لۆقەکردنی وڵاغە بەرزە واتە نەرمەغار و ڕاکردن، ئه و ئیدیۆمە وەکو ئامۆژگاری گەورەکان بەکاریدەهێنن و دەڵێن: درۆ هێشتا لەدەم دەرنەچووە، لۆقە دەکات واتە درۆ هێواش هێواش و بەزوویی ئاشکرا دەبێت. [1]