دۆزەخ لە دەرگایشی بگەڕێیتەوە، هەر باشه
دۆزەخ ئاگرێکی بێ ئامانە و هەموو شتێک، تەڕ و وشکیش بەیەکەوە دەسوتێنێت، ئینجا ئەگەر ئه و دۆزەخە بەرامبەر(زیان و کاری خراپە و ڕێ تێ نەچوو) بەراورد بکەین، کورد کردویەتی بەئیدیۆم و بۆ گەڕانەوە لە زەرەر و کاری بەد و خراپە گوتویەتی(دۆزەخ لەدەرگایشی بگەڕێیتەوە، هەرباشە).[1]