دۆستی بێ ئاقڵ، باری پشتێیه
پیرەمێردی نەمر بە هۆنراوە ئه و پەندەی خستۆتە ڕوو(سوحبەتی نادان، تاڵ ڕابواردنە، ڕۆین لەدوای کەرس تەرس بۆنکردنە) کەسی نەفام و کەودەن و نەزان و کاڵفام دۆست و هاوڕێت بێت، بارت قورستر دەکەن، چونکە ئەگەر نەزان بەردێک فڕێداتە ناو ئاو بەهەزار زانایان دەرنایەت، له و چوارچێوەیەدا کورد لە ئیدیۆمدا فەرمویەتی(دۆستی بێ ئاقڵ، باری پشتێیە) واتە ئەرکی قورسترە وەک لە ڕابواردن و پێکەویی.[1]