#قادیانە#، سەد ئاغا و یەک شانە
گۆتەیەکی کوردەوارییە سەبارەت بەئاوایی قادیانەی شارۆچکەی #هەریر# وتراوە، دوو لێکدانەوە هەڵدەگرێت:
یەکەمیان: خەڵکی ئاواییەکە هەژاربوون و قۆتریان بەرز بووە و هەمووی خۆی بەئاغا داناوە.
دووەمیان: کەس کەسی نەخوێندۆتەوە و هەر بابایە و خۆی پێ ئاغایەک بووە، بۆیە وتراوە(قادیانە، سەد ئاغا و یەک شانە) لەدوای ڕاپەڕینی 1991 لەباشوری کوردستان کە بنکەیەکی پۆلیس دەکرایەوە لە شارەدێیەک ژمارەی ڕێپێدراوی پۆلیس(مفەوەز) زۆرتر بوو لە پۆلیسی پیادە.[1]