ئاوەدان بێ حەریر، هەر گوندێک و نۆ میر
دیارە گوندەکانی دەوروبەری #هەریر# وەکوو گوندی #قادیانە#، کەسی دڵفراوان و متمانە بەخۆی تێدایە و هەموویان خۆیان بەکەم نازانن و خۆیان بەمیر و پاشا دادەنێن، بۆیە بەتەوسە و گاڵتە و گەپی کوردەوارییەوە وتراوە (ئاوەدان بێ حەریر، هەر گوندێک و نۆ میر).[1]