ناو: حەلاو
نازناو: بۆ حەلاوی باسکە
ناوی باوک: بنحاس
ژیاننامە
بۆ حەلاوی باسکە...
حەلاو کێ بوو..؟
خانمێکی جولەکە هەبو ناوی (حەلاو بنحاس) بوو لە گەڕەکی جولەکانی شاری سلێمانی دەژیا. دوکانێکی بچوکی هەبو لە تەنیشت ماڵی خۆیان، تەنها هێلکە و شقارتەو بەردە هەسان و توتن و لفکە و بەن و مێخەک و بڕنوت و هەندێک وردەواڵەی تری دەفرۆشت. حەلاو خان هەردوو گوێی کەڕ بو تەنانەت دەنگی بەرزیشی بە حال دەبیست..!
ئەم کەم بیستنەی وایکردبو ببوە جێگەی قسە و باسی خەڵک، ئەگەر کەسێک کەسێکی بۆ حاڵی نەبوایە دەیانگوت دەڵێی بۆ حەلاوی باس دەکەی..؟!
یان کەسێک نەیویستبا گوێ بۆ کەسێکی کە بگرێت، دەیگوت بڕۆ بۆ حەلاوی باسکە، واتە نامەوێ گوێت لێ بگرم.
[1]