ناونیشانی پەڕتووک: جینۆساید لە
قەڵادزێقەڵادزێوە بۆ
شنگالشنگال (1974-2014)
ناوی نووسەر:
سەفەر کەریمسەفەر کەریم
شوێنی چاپ:
هەولێرهەولێر
چاپخانە: ئەمازۆن
ساڵی چاپ: 2021
کتێبی جینۆساید لە قەڵادزێوە بۆ شنگال، لە دووتوێی 150 لاپەڕە، لە نووسینی سەفەر کەریم هاوار بڵاو کرایەوە،
ناوەڕۆکی کتێبەکە باسی ئەو تاوانانە دەکات کە لەسەر دەستی ناحەز و نەیار و دوژمنانانمان بەرانبەر بە کوردستان بەگشتی و کوردی باشوور بەتایبەتی ئەنجام دراون.
نوسەر دەلێت: کتێبەکە تیشک دەخاتە سەر ئەو تاوانانەی لە ساڵانی 1974ەوە تا 2014 ئەنجام دراون، لە کتێبەکەدا بە وردی باسم لە تاوانەکانی کۆمەڵکوژیی و جینۆساید و ئەنفالی ناوچەکانی قەڵادزێ و
هەڵەبجەهەڵەبجە و بارزان و شنگال کردووە، شێوازی گێڕانەوە و باسکردنی تاوانەکان، تێکستگەلی پەخشان ئامێزن و زۆربەیان وەک فیلمی بەڵگەنامەیی لە ساڵانی پێشوودا نمایش کراون.
[1]