(هاملیت)
ژاوە ژاوەکە.. هێمن بۆوە..
دەرکەوتمه سەر دوانگەکە
پاڵم داوەتەوە بە چوارچێوەی دەرگاکەدا..
لە زایەڵەیەکی دووردا...
پێشبینی بەسەرهاتەکانی سەردەمەکەم...دەدۆزمەوە...
تاریکی شەو : بەرەوڕووم ئاڕاستەکراوە...
هەزار (دووربین) لە من چەقیوە...
ئەگەر تەنها دەتوانیت Avva otche
لەم پێکه بمبەخشە..
مەبەستە یاخیبوونەکەتم خۆشدەوێت..
و قایلم کە ئەم ڕۆڵە ببینم...
بەڵام ئێستا درامایەکی تر لە ئارادایه،
لەبەر ئەوە ئەم جارەیان.. دەرم بکه..
بەڵام هاتنی وەرزەکان.. بڕیاری لەسەر دراوە...
و کۆتایی ڕێگا، ناچارییه...
من تەنهام..هەموو شتێک لە دووڕوویدا نقوم بووە..
ژیان بژیت.. وەکوو ئەوە نییه کە ڕێگا ببڕیت.
هۆنراوەی : بۆریس پاسترناک
و. لە ڕووسییەوە : ڕاپەڕ عوسمان عوزێری
شێکردنەوەی شیعرەکەی بۆریس لیانیدڤیچ پاسترناک (هاملیت)
شیعری (هاملیت) لە ساڵی 1946 دا نووسرابوو، ئەم شیعرە بەشێکی گرنگه لە دوا بەشی ڕۆمانی (دکتۆر ژیڤاگۆ)کە پاسترناک بە شیوەی (هۆنراوەیەکی هەمەجۆر بۆ زۆربەکارهێنان)ئەم ڕۆمانەی داهێنابوو...
ئەم ڕۆمانە دەربارەی ئەکتەری سەرەکی شکسپیر ه کە میر (داتسکۆ)یە. ئەوەی کە دەستی دایه تێکۆشان دژی خراپە و بەدخویی لە گشت جیهاندا...و لە دواییشدا لە ململانییەکی بێ ئومێد گیانی لەدەستدا..
ئەم ڕۆمانه دەربارەی ئەو ئەکتەرە درەوشەدارەیە کە ڕۆڵی (گاملیت)ی بینی لەسەر شانۆدا..قوڵایی ئەم ڕۆڵه دەربارەی (عیسای مەسیحه)ئەوەی هاتە سەر زەوی بۆ ئەوەی لە ڕێگای ڕەنجدان و چەوساندنەوە گشت تاوانەکانی مرۆڤایەتی بگڕێتە خۆی....
ئەم ڕۆمانە دەربارەی ئەکتەرە سەرەکییەکەی ڕۆمانەکەی (دکتۆر ژیڤاگۆ)یه کە لە دواییشدا دەربارەی خودی نووسەرەکە خۆیەتی....کە پاسترناکه...
(گاملیت) بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆ پەیوەندی بەم شانۆییەوە هەبوو..
ژاوە ژاوەکە.. هێمن بۆوە..
دەرکەوتمە سەر دوانگەکە...
لە تێگەیشتنێکی ڕاستەوخۆدا، ئەم وشەی ئەکتێۆرە، ئەگەر بەراوردی هونەری بۆ بکرێت، زۆر لەم وشانە دەچن کە شکسپێر نوسیویەتی (ژیان شانۆیه، خەڵکیش لەناویادا شانۆکار و ئەکتێۆرن..).
یەکەمین بەشی تێکستەکە (ژاوە ژاوەکە..هێمن بۆوە)، مەبەستی لە هۆڵی شانۆکەیە (خەڵکی) : ئەو وردە جرپە چرپەی پێش دەسپێکردنی نمایشکردنەکەیە....
Avva otche
ئەگەر تەنها دەتوانیت
لەم پێکە بمبەخشە...
ئەم شیعرە نزیکه لە نوێژکردنی عیسای مەسیح لە (باخی گیفسیمانسکی)
Avva otche
نزیکبوونەوەیە لە خودای – باوک..
بەم شێوەیە ئەکتەری سەرەکی شیعرەکە، نزیک دەبێتەوە لە خودی کەسایەتی عیسای مەسیح..
مەبەستە یاخیبوونەکەتم خۆش دەوێت
و قایلم کە ئەم ڕۆلە ببینم
بەڵام ئێستا درامایەکی تر لە ئارادایه،
لەبەر ئەوە ئەم جارەیان دەرم بکە...[1]
ئەم دێڕە شیعرانە نیشانەی شەکانەوەن بەرەو عیسای مەسیح کە بەرەوڕووی (ئیڤانگلیا) دەبنەوە
(ئیڤانگلیا : ئینجیلی کۆنی مەسیحییەکانه)(و.)..
هەروەها ئەم دیرە شیعرانە ڕووبەڕووی گاملیت دەبنەوە، و ڕووبەڕووی (ژیڤاگۆ) و خودی پاسترناک دەبنەوە..
لە بەشی داهاتووی شیعرەکەدا، ئەکتەرە سەرەکییەکە گشت تاقیکردنەوەی چارەنووس دەگرێته ئەستۆی خۆی..
بەڵام هاتنی وەرزەکان..بڕیاری لەسەر دراوە
و کۆتایی ڕێگا...ناچارییه.
من تەنهام... هەموو شتێک لە دووڕوویدا نقوم بووە
ژیان بژیت وەکوو ئەوە نییه کە ڕێگا ببڕیت...
و. لە ڕووسییەوە ڕاپەڕ عوسمان عوزێری