تا بەکەی به فریو بچم لێره و له وێ
بۆ دەق و دۆغر نەڵێم من چیم دەوێ
ئه و هەموو خوێنم له پێناوی ڕژا
مێشکی لاوانم له سۆنگەی داپژا
من کە دەرمانی دڵم ئازادییە
ئه و هەوێنەم، هۆی بەڵێنی شادییە
بۆ وەکوو ئه و خەڵفە دۆخە هەڵنە چم
بۆ له ناخی داری گەندەڵ دەرنەچم
بۆ لە هەقخوازی بکەم پاشەکشە
بۆ له ماڵی کۆلی کەم، دەنگی وشە
بۆ نەڵێم سەربەستی مافی کوردییە
بۆ نەڵێم چاوپۆشی لێی نامردییە
بۆ له بەردەم لانەبەم ئه و لەمپەرە
کوانی هاوبەشمە؟ ئەوه داگیرکەرە
لێم دەگوێ بگرن قسەی بێ باکی من
خەنجەرو سواڵیان نەگوتوه کاکی من.
حامید ڕەشیدی زەرزا
مانای وشەکان:
1-دەق و دۆغر:ڕاست وڕەوان، کەڵلەشەق، ڕاستەوڕاست، بێ پەردە، بەڕاشکاوی،
2-پێناو:بەخاتر، بە هۆی، لە سۆنگەی، سەخمەراتی ئەو، بەبۆنە،
3-سۆنگە:لە پێناو، بەخاتری ئەو، بە هۆی ئەو. لە ڕێگای ئەو،
4-هەوێن: حەسڵی هەرشتێک،
بنەچەک، بنەما، جەوهەر، ڕەگ وڕیشە،
سفن، سەرچاوە، شوێنەوار، بەژاڤیت،
بەڵگە، بەهانە، بیانوو، پەڵەپ، گڕوو،
گەزەک، سەبارەت، سەبەب، سەخمەرات،
سەبەبکار، لام، لم، واسیتە، مهانە، هەنجەت، پرزە،
هێوین، هاڤین، هەڤیان، دەسمایە،
5-ماڵی کولی:لە سەریەک دەبیەت بە شوێنی گچکەی باڵندەی حەمایەت وەک قەفەز. زاری تەنگی کوولەکە،
6-چاوپۆشی:بنلیچدان، بوردن، پاسا، پاسادان، پێ لێخشاندن، تخلێکردن، چاڤگرتن، چاوپۆشیکردن، چاوپۆشین، چالێپۆشین، چاولێقوچاندن،
چاولێنووقاندن، دەقساندن، لێخشاندن، قازلێهێان، دەست لێهەڵگرتن، ویەردان، بەخشین،
7-گەندەڵ:داری ڕزیو، بەرقەب، بێزەوەر، بێژاربێژار، پتوورکاو، پرتووکاو، پرتووگیاگ، پڵپۆسەکی، پوورتکاو، پوویاگ، پەتۆت، داڕزاو، داڕزیو،
ڕزاو، ڕزەڵ، ڕزیاگ، ڕزیو، شیب، فرفات، فرفوت، ڕزەلۆک، ڕزی، گەلەور، گنخاو، گەندە، گەنیاک، گەنیاگ، گەنیگ، گەنیو، هەلا، هەلار،
هەلوەریو، بۆبا، بۆگەن، بۆگەنبووک، خەنز.زنخ، حەف، کتکی، کوففک، کێفکی، گەندڕ، گەنە، گەنی، گەنیاو، وڕۆ، گەنیو، هەفنی،
8-ناخ:ژوورووی هەرشتێ، ناوەڕۆک، مەسەلەن: بەناخی عەرزاچوو)جێگە، لان، دەریای زل، ناف،
9- خەڵف:لکی یەک ساڵە، لقەداری ئەمساڵ، حوانەدرخت، پشکۆ، پشکۆژە، پند، ترح، تووزرە، چووزە، چڕۆ، جووزە، زرج، سادیل،
سنوورچە، شەزەڵ، شۆخەڵ، شۆغەڵ، شێخەڵ، شیکە، کارتە، گۆپک، گۆپکە، گۆپە، گۆپیتە، چەقەرە، لکی تازەدەرهاتوو، مراتە، چەکەرە،
وەچ، زبپک، زیل، زیلک،
10سەربەستی:خویبوون، سەربەخۆیی، ئازادی، ئازاسەری، ئازایی، پایدۆسی، تەرخانی، خۆگێران، خویبوون، ڕزگاری، سەربەخۆیی،
سەربەستێنی، ئەمگناسی، چاکەلەبەرچاوبوون، بسکەی سمێڵ، بەدەماخی، بەدەقی، بەکەیفی وتەیاری، پابەرزی، پشکووتوویی،
پێ لەزەوی نەکەوفتن، تووڕەی سمێل هاتن، توووکەی سمێل هاتن، خۆشدەماخی، دەماخچاخی، شازی، شاهینە، کەیفسازی،
گەشە، گەوزی، نەشە، نێشە، وەشەک، هەڵبشکورین،
11-پاشەکشە:پاشداچوون، پاشرۆیی، پاشقەچوون، پاشقەدان، پرینگانەوە، پێدزکی، پێدزە، دواوەنیشتن، شکان، شکیان،
تیشکان، فسدانەوە، کشانەوە،
12-لەمپەر:بەرگر، کۆسپ، لەمپەرپەراندن، بەرگرنەهێشتن، کۆسپ لەسەرریگاهەلگرتن، لەمپەر لەسەرڕیگالابردن،
13-هاوبەش:شەریک، ئاوماڵ، سەدمێر، کاربڕا، مووچەبەر، هاوپشک، هەڤا، هەڤبەحر، هەڤبەش، هەڤبەهر، هەڤبەهرە،
هەڤپار، هەڤپشک، هەڤدار، هەمپشک،
14-دۆخ:چلۆنەتی، تیژی لەچێژەدا، تون، بەراببەر، تەراز، تیری کەوان، هەڕەت، جەنگە، ئاسنێکی ڕاستە بەتەم تم تمەیەلەخەڕەکی پەمۆڕستندا،
15-هەڵچوون:چێشت هەڵچوون، بەدارهەلچوون، کەف هەلقەڵان، سەرکەوتن لەبلیندی، سەرژیڕکردنی کوڵاولەسەرئاگر، دابوون بۆسەرپشتابازدان، توورەبوون.[1]