(لە پترسبۆرگ سەرلەنوێ یەکدی دەبینینەوە)
ئوسیپ ماندڵشتام.
لە پیترسبۆرگ سەر لەنوێ یەکدی دەبینینەوە
وەکوو وەها بێت کە هەتاومان تیا ناشتبێت
وشەی پیرۆزی بێ مانا و بۆ یەکەم جارلەدەم دەرچوومان تیا ناشتبێت
لە قەیفەیەکی سۆڤێتی ڕەشدا
لە قەیفەدا گشت جیهان لە بۆشاییدایه
هەموویان گۆرانی (هاوسەری پیرۆز و چاوی خۆماڵییان)دەچریکاند
هەموویان وەکوو گوڵێکی چاوید و نەمر دەمیان دەکردەوە..
ئەم پایتەختە وەکوو پشیلەیەکی کێوی پشتی چەماوە..
لەسەر پردەکە ی(خاڵی پشکنین) بێ هەناسەیە..
تەنها ماتۆڕە تووڕەکە لە تاریکیدا جوولەی دەکرد..
و پەپوویەک دەیقیژاند : - (من پێویستیم بە ئیزنی شەوانە نییه بۆ هاتووچۆ)!
-(من لەبەردەم ئەم پاسەوانانە ترسم نییه) !..
-(بۆ پیرۆزی وشەی بێ مانا، من لە شەوانی سۆڤێتیدا صلاوات دەنێرم)!.
و... کچێک.. ئاخێکی قووڵی هەلکێشا
(کۆمەلێک گوڵی زۆری جاوید و نەمر)
مرواری لەدەست
لەبەردەمی ئاگردانەکەدا، خۆمان لە بێزاری گەرم دەکردەوە
لەوانەیە کاتێکی زۆری بەسەر بچێت
و.. (هاوسەری پیرۆز و دەستی خۆمان)،
خۆڵەمێش کۆ دەکەنەوە
لە شوێنێکد ا.. پێخەفەکەم لە پشت پەردەی سووری شانۆیەکدا بوو..
کەفێکی زۆر دەکات،
تێکدان و تێکەڵاوکردنی درۆی شاراوە
بووکەشووشەی قورمیشکراوە بۆ ئەفسەرێک،
نەک بۆ بیرۆکەی ڕەش و قەشە نەگۆڕاوەکانه
دەفەرموو مۆمەکانمان بکوژێنەرەوە..
لە قەیفەدا گشت جیهان لە بۆشاییدایه
گشتیان گۆرانی (ژنی پیرۆز و شان و مل پان) دەچرن..
بەڵام تۆ قەد هەتاوی شەوانە بەدی ناکەیت.
25.11.1920
ئوسیپ ماندڵشتام
سەرچاوە: http://www.kostyor.ru/poetry/mandelshtam/?n=2
و. لە ڕووسیەوە : ڕاپەڕ عوسمان عوزێری[1]