ئیساکا
کاتێک بڕیاری کۆچ دەدەیت بۆ ئیساکا،
نزا بکه، که گەشتیەکی دوور و درێژت تووش بێت
نزا بکه، که گەشتیەکی پڕ سەرەڕۆیی و پڕ له زانستت تووش بێت
لیستریوجینیانس، سایکلۆبس و پۆسیدۆنی تووڕه
لێیان مەترسه، هەرگيز مەترسه...
ئەوان ڕێگات لێ ناگرن، ئەگەر بەگیان و جەستە
دڵسۆزی خۆت بیت
ئەوان ڕێگەت لێ ناگرن، ئەگەر بیرۆکەت بەرز بێت، ئەگەر هەستێکی بەهێزت هەبێت...
لیستریوجینیانس و سایکلۆبس و پۆسیدۆنی توندوتیژ
تۆ هەرگيز بەدییان ناکەیت
مەگەر له ناخی دڵتدا بیریان لێ بکەیتەوه...
مەگەر خۆت له ناخی خۆتدا نەیانهێنیته ڕێگەی خۆت
نزا بکه... که گەشتیەکی دوور و درێژت هەبێت
دەبا زۆر جار بەیانیانی ڕووگەشی هاوینانەی پڕ شادیت تووش بێت..
کاتێک که ئەگەیته ئەو بەندەرانەی
که یەکەمجارت بێت به دییان بکەیت...
تەنها لە هەوارگه بازرگانيیه فینیکیيەکه دا پاوزێک بکه...
تا هەندێک زومرود و مەرجان و عەمبەر و بوخور
و بۆنی شەهوانی بکڕیت...
سەردانی شاره میسریيەکان بکه
بۆ ئەوەی له بەهرەکانیان شارەزابیت
بەردەوام با ئیساکا هەرگیز له مێشکتدا بێت
چارەنووسی تۆ، گەیشتنه بەوێ
بەڵام هەرگيز له گەشتیەکەت پەلە مەکه
چاکتر وایه چەند ساڵێکت پێ بچێت
تا به پیری بگەیته ئەو دورگەیه...
به دەوڵەمەندی بگەیته ئەو دوورگەیه
دەوڵەمەندیەکی پڕ له گشت ئەزموونەکانت :
که لەو ڕێگەیەدا پەیدات کردووه...
هەرگيز چاوەڕوانی ئەوە مەبه که ئیساکا دەوڵەمەدت بکات
ئیساکا تەنها گوزارەیەکی شەنگ و نایابت پێشکەش دەکات
به بێ ئیساکا، ناتوانیت کۆچ بکەیت
هیچی پێ نەما تا پێشکەشت بکات
و ئەگەر هەژارەکانی ئیساکات تووش بوو
ئەوکاته بزانه کە ئیساکا هەڵی نەخەڵەتندیت
ئەوکاته دەبیته مرۆڤێکی پڕ له زانست
پڕ له ئەزموون
ئەو کاته تێدەگەیت که چی دەگەیەنێت ئیساکا.
ئیساکا: دوورگەیەکه له ناوچەی کیفالۆنیا ی یۆنان. له ئەفسانەکاندا به وڵاتی ئۆلیس (ئۆدیسیۆس) ناوبانگی ده ڕکردووه و له ئەفسانەی ئۆدێسەی هۆمیرۆسدا ناوی هاتووه.
پۆسیدۆن و لیستریجۆنیانیس و سایکلۆبس: خوای ده ڕیان، له ئەفسانەی یۆنانیدا.
هۆنراوەی شاعیری یۆنانی : KONSTAINOS KAVAVES 1864 _ 1933
و. لە ڕووسییەوە: ڕاپەڕ عوسمان عوزێری
[1]