شوێن: #خورماڵ#
رۆژ یان ساڵی گیرانی وێنەکە: 1925
کەسایەتییەکانی ناو وێنەکە: وێنەیەکی دەگمەنی شێخ مەحمود و شاندێکی بەریتانی لە بەرزایەکانی نزیک شارۆچکەی خورماڵ ساڵی 1927
مەبەست لەهاتنی شاندەکە گفتوگۆ کردن بوە لەسەر ئاگربەست و ئازادکردنی دیلەکانی ئینگلیز بەتایبەت دوو ئەفسەرە فڕۆکەوانەکە
دوای ڕێکەوتن لەسەر ئاگر بەستەکە شێخ محمود بڕیاری ئازادکردنی دیلەکانیداو پاشان شاندێکی سەرکردایەتی شۆڕش سەردانی شاری بەغدا دەکەن و لەگەڵ گەورە بەرپرسانی بەریتانیا کۆدەبنەوە بەمەبەستی گفتوگۆ لەبارەی ئایندەی کوردستان و چارەسەری پرسی کورد لەژێر ڕۆشنایی بڕیارو ڕاسپاردەکانی عصبه الأمم.[1]