ناو: دەریا
ناوی باوک: سەردار
شوێنی لەدایکبوون: شارۆچکەی #خانەقین#
$ژیاننامە$
تەمەن(23)ساڵ دانیشتوی شارۆچکەی خانەقینە، هەر بە منداڵی خەونی ئەوە بووە ببێتە وەرزشکار، لە ئێستادا لە زانکۆی بەغداد، فێرخوازی ماستەرە لە زانکۆی بەغدا.
ئەو دەڵێت: وەرزش خەونی گەورەمەو ناوەستم تاوەکو چەندین بڕوانامەی تر بەدەست نەهێنم.
دەریا، دوای ئەوەی بەشداری خولێکی نێودەوڵەتی(NTO)ی کرد، بڕوانامەی سەرکەوتنی فۆتۆفنشی پێبەخشرا، دەرئەنجامی ئەوە ئەرکی بەڕێوبردنی لە پاڵەوانێتی گۆڕەپان و مەیدانی وڵاتانی عەرەب بۆ تازە پێگەیشتوان ئەرکی بەڕێوبردنی یاریەکانی لە ئەستۆبوو.
$لە خانەقینەوە بۆ بەڕێوبردنی پاڵەوانیەتی گۆڕەپان و مەیدانی وڵاتانی عەرەبی$
لەبارەی سەرکەوتنەکەیەوە دەڵێت: (زۆر دڵخۆش بووم وەکوو کوردێک یارییەکانی پاڵەوانێتی عەرەبیم بەڕێوەبرد و خەونم ئەوەیە ڕۆژێک ببمە ناوبژیوانی کیشوەری).
پاش کۆتایی هاتنی پاڵەوانیەتیەکە یەکێتی گۆڕەپان و مەیدانی عەرەب خەڵاتی بەشداری کردن و سەرکەتنی بەڕێوبردنی یاریەکانی بەخشیە دەریا.
دەریا خێزاندارە و دایکی منداڵێکە هاوژینەکەشی وەرزشوانەو پێکەوە خێزانێکی وەرزشیان دروستکردوە.
[1]