ناو: ئەنوەر
ناوی باوک: مەحمود
ڕۆژی لەدایکبوون: #1954#
ڕۆژی کۆچی دوایی: #2021/11/14#
شوێنی لەدایکبوون: #سلێمانی#
شوێنی کۆچی دوایی: #سلێمانی#
$ژیاننامە$
لە ساڵی 1954 لە شاری سلێمانی لە گەڕەکی دەرگەزێن لە دایک بووە، لە ساڵی 1960 لە قوتابخانەی بێکەس دەستی بە قۆناغی سەرەتایی کردووە، دواتر لە ساڵی 1966دەستی بە قۆناغی ناوەندی کردووە لە خوێندنگەی (جمهوری) کوڕان لە شاری سلێمانی.
وەک ئەندامێکی گروپی دیدەوانی قوتابخانە هەڵبژێردرا، دواتر وەک بەشێک لە گروپی (اشبال الکشافة) لە شاری سلێمانی هەڵبژێردرا، هەروەها بەشداری لە گشت کامپ و هەڵبژاردەکانی دیدەوانی لەسەر ئاستی ئێراق و وڵاتانی عەرەبیدا کردووە.
کۆلێژی پەروەردەی وەرزش-زانکۆی بەغداد لە ساڵی (1977-1978) تەواو کردووە.
بڕوانامەی ماستەری لە ساڵی (2001) لە سلێمانی بەدەست هێناوە.
بڕوانامەی دکتۆرای لە ساڵی (2009) لە سلێمانی بەدەست هێناوە.
وانەی (التربیة الکشفیة و الادارة و التنظیم) لە کۆلێژەکانی پەروەردەی وەرزش و پەروەردەی بنەڕەت/بەشی وەرزش لە زانکۆی سلێمانی وە کۆلێژی پەوەردەی وەرزش لە هەردوو زانکۆکانی هەڵەبجە و زانکۆی قەڵەم لە کەرکووک.
وەک بەشێک لە هەڵبژاردەی دیدەوانی ئێراقی بۆ ماوەی(7) ساڵ هەڵبژێردرا.
بڕوانامەی (الشارة الخشبیة الدولیة) لە دیدەوانی بەدەست هێناوە.
بڕوانامەی دبلۆم لە (الاعلام و الاتصال و التسویق الکشفي) لە قاهیرە لە ساڵی 2008 بەدەست هێناوە وە نازناوی سەرکردەی لە هەمان خول بەدەست هێناوە.
ئەندامی لیژنەی پەیوەندییە گشتییەکان و ڕاگەیاندن لە ناو لیژنەی ناوەند (اللجنة المرکزیة) ی دیدەوانی ئێراقی لە وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی بوو.
داوەری یاری تۆپی دەست بووە کە بە شێوەیەک داوەری بۆ زۆربەی یارییەکانی ناوخۆیی کردبوو و کاندیدی نێودەوڵەتی جۆری (B)بوو.
سەرۆکی یەکێتی تۆپی دەست/لقی سلێمانی بوو بۆ چەندین ساڵ.
ڕاهێناری هەڵبژاردەی سلێمانی و یانەی سلێمانی بۆ پاسکیلسواری بووە، وە پلەی باشی بەدەست هێناوە.
داوەری نێودەوڵەتی پاسکیلسواری بووە وە بە یەکێک لە (الرواد العراقیون) هەڵبژێردرا.
ڕاهێنەری یانەی وەرزشی (سیروان) بۆ یارییەکانی گۆڕەپان و مەیدانی کچان بووە و وە پلەی دووەمی پاڵەوانێتی کوردستان و ئێراقی بەد