قسە لە گیرفانی خۆی دەردەهێنێت
گوتویانه: قسە پێویستە ببێژرێت و بکوڵێنرێت ئینجا بووترێت، یان قسە دەبێت سەرووپای هەبێت، یان دایک وباوکی هەبێت، نابێت لەسەر بابەتێک هەڵبدەیت بێ ئەوەی زانیاری ڕاست و دروستت هەبێت، ئه و کەسانەی لە خۆیانەوە بێ سەرچاوە و زانیاری لەسەر بابەتێک دەدوێن و هەڵیت وپەڵیت دەڵێن بە تەوس و گاڵتەپێکردنێکەوە پێان دەوترێت(قسە لەگیرفانی خۆیان دەردەهێنن).
[1]