دەڵێی کەری چەرچیانە
کەری چەرچی و دەروێش و قاچاخچی زۆر ماندوون و هەموو کارێکیان پێ دەکرێت هەر ڕۆژەی سعاتەی لەشوێنێک لە کارێکدان وبەسکێک تێر و بەدووان برسین، ئەگەر کەسێک ماندوو بێت و پشوی نەبێت و هەر ڕۆژە و لە کاروان و هەرد و کێوێک و ڕێبواری ڕێگایان بێت و هەر جارەی لەبەر دەرگای ماڵێک بێت ، پێی دەوترێت(دەڵێی کەری چەرچیانە).[1]