هونەرمەندی شاری
مەهابادمەهاباد،
بەختیار پەنجەییبەختیار پەنجەیی، خەڵاتی باشترین ئەکتەری پیاوی فێستیڤاڵی “تائورمینا”ی ئیتالیای بەدەست هێنا.
“بەختیار پەنجەیی”، دەرهێنەر و ئەکتەری شانۆ و سینەما، بە ڕۆڵگێڕانی لە فیلمی “نامۆ”، خەڵاتی باشترین ئەکتەری پیاوی فێستیڤاڵی تائورمینای ئیتالیای بەدەست هێنا.
ئەو هونەرمەندە، خاوەنی بڕوانامەی ئەدەبیات لە زانکۆی تارانە و لەدایک بووی ساڵی
1356 لە شاری مەهابادە.
فیلمی نامۆ یەکێک لە بەرهەمەکانی “ئەمیر ئیتمینان”ە و تێچووی بەرهەم هێنانەکەی لە ئەستۆی هونەرمەندان “نەوید محەممەد زادە” و “پێژمان بازەغی” بووە و “جەعفەر پەناهی”یش کاری مۆنتاژەکەی بۆ کردوە.
شایانی باسە هونەرمەندانی کوردستان بە بەشداریان لە فێستیڤاڵ و کێبەرکێ جیهانییەکان توانیویانە کورد بە جیهان بناسێنن و زۆربەی کاتیش سەرکەوتنیان بەدەست هێناوە و بوونە براوەی خەڵاتە جیهانییەکان.
[1] کوردیپێدیا بەرپرس نییە لە ناوەڕۆکی ئەم تۆمارە و خاوەنەکەی لێی بەرپرسیارە. کوردیپێدیا بە مەبەستی ئەرشیڤکردن تۆماری کردووە.
ئەم بابەتە 1,460 جار بینراوە
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!