#بەختیار پەنجەیی# دەرهێنەر و ئەکتەری کوردی شاری #مەهاباد#، دووهەمین خەڵاتی نێودەوڵەتی باشترین ئەکتەری پیاوی لە چل و چوارەمین فێستیڤاڵی فیلمی هۆنگ کۆنگ وەرگرت.
ئاژانسی هەواڵی میهر، بڵاوی کردووەتەوە بەختیار پەنجەیی ئەکتەری کوردی شاری مەهاباد بە ڕۆڵگێرانی لە فیلمی نامۆ کە وەک تەنیا نوێنەری سینەمای ئێران لە بەشی سەرەکی فێستیڤاڵی فیلمی هۆنگ کۆنگ بەشداری کردبوو، توانی خەڵاتی باشترین ئەکتەری پیاوی ئەو فێستیڤاڵە وەربگرێت.
فێتیسڤاڵی فیلمی هۆنگ کۆنگ کە یەکێک لە گرنگترین فێستیڤاڵە سینەماییەکان لە جیهان، ئەمساڵیش سەرەڕای هەڵوەشاندنەوەی بەهۆی ڤایرۆسی کۆرناوە، بەڵام بە شێوەی ئۆنلاین چل و چوارەمین فێستیڤاڵی خۆی بەڕێوەبرد و براوەکان ڕاگەیەنرا و خەڵاتی فێستیڤاڵەکەیان پێدرا.
فیلمی (نامۆ)، لە دەرهێنانی ناسر ساعی پوور، توانیوەتی خەڵاتی باشترین ئەکتەری پیاوی شەست و شەشەمین فێستیڤاڵی نێونەتەوەیی فیلمی تائۆرمینای ئیتالیای مسۆگەر بکات، فیلمەکە لە لایەن (مەستانە موهاجر و تەهوورا ئەبولقاسمی)، بە سپۆنسەری (نەوید محەمەد زادە و پژمان بازغی) بەرهەمهێنراوە، هەریەکە لە (بەختیار پەنجەیی، سویل شیرگیر، نادر مەهدی لوو، ناسر هاشمی، هادی ئێفتخار زادە، فیرووز عاقڵی و تارا ئاقاجانی) ئەکتەرانی فیلمەکەن.
[1]