ڕێوی بەفێڵ ناگیرێ، ئەبێ بەتەڵە بگیرێ
ڕێوی یەکێکە له و ئاژەڵانەی لە گێتیدا بە فێڵباز ناوی دەرکردووە و لە چیرۆکی بەر ئاگردانی گەلانیش ئەوە ساغکراوەتەوە، کەواتە هەرکەسێک خاسیەتی ڕێوی فێڵباز و تەڵەکەچی هەبێت، بەفێڵ بەردەست ناکرێت و پێویستی بە تەڵە هەیە بۆ ئەوەی بگیرێت هەربۆیە بۆ کەسێکی ساختەچی و کلاوچی و حەوت گیرفان و زۆرزان و هیچ وپوچ و تەڕنەبوو دەوترێت(ڕێوی بەفێڵ ناگیرێ، ئەبێ بە تەڵە بگیرێ) [1]