شیعرێک لەلایەن قانع لە شاری #مەهاباد# بە بۆنەی هەڵکردنی ئاڵای کوردستان بۆ فایەق بێکەسی شاعیر لە #سلێمانی#
کاکە سەلامم لە هاودڵدارم
لە مام و کەس و گەورە و سەردارم
لە دوای سلسلەی دوعا و سەلامم
هاودڵ گوێ گرە سا لە کەلامم
ئەلحەمدولە ئاڵا هەڵکرا
ماوەی دەردی دڵ ئەمڕۆکە درا
سوئال گەر ئەکەی لە مڵک و ماڵم
لەسەر مەرامە حاڵ و ئەحواڵم
لاوی دڵ گەرمم سا دەی وەرە لام
سەرکەوە کەم کەم، ڕوو لە ڕووی مەرام
ڕوو کەرە ڕاسی داسی ئاڵای سوور
درەوکە عەدووی لاروهار لە دوور
ئەگەر لە مامی لارم سام ئەکەی
هەڵسە هەڕاکە لە مەرام ئەگەی
ئەو هەر عەدووی ڕۆح گرۆی سەلامە
هەر لە درۆدا سەرداری عامە
کاکە، ئەم ئاڵا مەرهەمی دەردە
مەرهەمی لاوی دڵ سڕ و سەردە
هەرکەس لە هەرلا وڕ و سەرسامە
راکا ئەم ئاڵا کۆگای مەرامە.[1]