دەقی پرسەنامەکەی #مەسرور بارزانی#:
بۆ کۆچی دوایی کەسایەتیی ئایینی ناسراوی شاری #هەولێر# (شێخ ئەحمەد خەیلانی)، پرسە و سەرەخۆشی لە بنەماڵە بەڕێزەکەی دەکەم و خۆم بە هاوبەشی خەمیان دەزانم.خوای میهرەبان، گیانی بە بەهەشت شاد بکات و سەبر و ئارامییش بە کەسوکار و ئاشنایانی ببەخشێت.
مەسرور بارزانی
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان[1]