ماڵی مەلای گەورەی #کۆیە#
ماڵی زانای پایەبەرزی کورد(مەلا محەمەدی کوڕی حاجی مەلا عەبدوڵڵای جەلیزادەیە) ساڵی(1876) لە کۆیە لەدایکبووە، تەمەنی خانووەکە(200) ساڵە، لە لیستی شوێنەوارەکانی فەرمانگەی شوێنەواری کۆیە، بەناوی ماڵی(مەلای گەورەی کۆیە) تۆمارکراوە، دەکەوێتە گەڕەکی(بایزاغا)ی کۆیە، وێنەکە فۆتۆگرافەری شوێنەوارناسی(#شەماڵ ئەحمەد#) گرتویەتی.[1]