شوشتن ڕەنگ و ڕوو، خواردن گەند و گوو
پێشینانمان زۆر دەمێکە وتویانە: (ئەوەی زۆر بخوات زۆر ناژیت) یان(نانی کەسێک هی دووانە، هی دوانیش هی سیانە) بە تەوسیشەوە وتویانە:(زۆر خۆری پیشەی مانگایە) یان(دەڵێی چێڵە حەوت مەعیدەی هەیە)، بەڵام بۆ پاک و خاوێنی ڕۆلەکانیان هانداوە به و ئیدیۆمە کەدەڵێت: (شوشتن ڕەنگ و ڕوو) واتە بەخۆشوتن و کورکردن ڕەنگ و ڕووی مرۆڤ دەبێتەوە و کەڵکی ئاوەدانی دەبێت، بەڵام بۆ خواردنکە دووبارە وتویانە(خواردن گەند و گوو).[1]