ناو: عەبدولغەنی
ناوی باوک: عەلی یەحیا
ڕۆژی کۆچی دوایی: #29-06-2019#
شوێنی لەدایکبوون: شارۆچکەی # ئاکرێ#
شوێنی کۆچی دوایی: شاری #هەولێر#
لە هاوینی 1943 لە ئاکرێ لە دایکبووە.
- نووسەر و وەرگێڕ و ڕۆژنامەنووس.
- خوێندنی سەرەتایی و ناوەندی و دواناوەندیی لە شاری #موسڵ# تەواوکردووە
- لە ساڵی 1958 لە شاری موسڵ چووەتە ڕیزی #حزبی شیوعی ئێراق#.
- لە ساڵی 1961 یەکەم وتاری نووسیووە کە ناوەرۆکەکەی سیاسی بووە و بۆ ڕۆژنامەی (الاستقلال) ی لە بەغدا ناردووە، بەڵام بۆیان بڵاونەکردووەتەوە و هۆکارەکەشی نەزانیووە.
- لە ڕۆژی #01-04-1963# پەیوەندی بە هێزی پێشمەرگەوە کردووە.
- لە دوای مفاوەزاتی ساڵی 1963-1964 نێوان سەرکردایەتی شۆڕش و حکومەتی ئێراق، گەڕاوەتەوە شاری (موسڵ) دەستی بە چیرۆک نووسین کردووە، بە زمانی عەرەبی ڕۆژنامەکانی: (فتی العراق) و (فتی العرب) و (الثورە العربیة) لە شارەکانی بەغدا و موسڵ بڵاویکردووەتەوە.
- لە ساڵی 1964 لە پێشبڕکێیەکی چیرۆک، خەڵاتی یەکەمی لە ڕۆژنامەی (فتی العرب) وەرگرتووە
- لە ساڵی 1970 وەک نووسەر و پەیامنێر لە (التأخی) دامەزراوە، نزیکەی چوارساڵ لە وێدا کاری کردووە.
- لە ساڵی 1970 بە ڕێککەوتننامەیەک لەنێوان شۆڕش حکومەتی ئەو سەردەمە لە شاری هەولێر دامەزراوە.
- لە ساڵی 1973 لە دەستەی نووسەرانی ڕۆژی کوردستان (شمس کوردستان) وەرگێڕاوە.
- لە 1974- 1975 کارمەند بووە لە ڕادیۆی دەنگی کوردستانی ئێراق.
- لە دوای ڕاپەڕینی 1991 بۆ ماوەیەک لە ڕۆژنامەکانی (#کوردستانی نوێ#، الاتحاد) و تەلەڤزیۆنی #گەلی کوردستان# کاری کردووە.
- لە ساڵی 1998 تاکوو ساڵی 2008 کارمەندی ڕادیۆی ئەوروپای ئازاد (ازاعة العراق الحر) بووە.
- لە ساڵی 2004 لقی موسڵی سەندیکای ڕۆژنامەنووسانی کوردستانی دامەزراندووە و بۆ زیاتر لە (5) بەرپرسی لقەکە بووە.
- لە ساڵی 2006 ڕۆژنامەی (الحقیقة) ی لە موسل دەرکردووە، کە جاران لە شەستەکان لەلایەن خوالێخۆشبوان: مەلا ئەنوەر مائی و جەرجیس فەتحوڵڵا لە موسڵ دەردەچووە و (2) ساڵ سەرنووسەری بووە.
- لە سەرەتای ساڵی 2008 ڕۆژنامەی (ڕایة الموسل) لە شاری موسڵ دەرکردووە، سەرنووسەر و خاوەنی ئیمتیازی بووە.
- (3) ساڵ لە گۆڤاری (الثقافە) ی بەغدایی کاری کردووە.
- ماوەیەک سەرنووسەری گۆڤاری (کاروان العرب) بووە.
- (3) سێ ساڵ لە (دەنگی ئەمەریکا) کاری کردووە.
- دەستەی نووسەرانی گۆڤاری (پەیامی ئەیلوول) بووە.
- ئەندامی یەکێتی نووسەرانی کورد بووە.
- ئەندامی فیدراسیۆنی ڕۆژنامەنووسانی نێودەوڵەتی بووە.
- ئەندامی سەندیکای ڕۆژنامەنووسانی کوردستان بووە.
- لە چەندین ڕۆژنامە و گۆڤاری ناوخۆ و دەروە وتاری بڵاوکرۆدتەوە.
- لە ڕۆژی 29/6/2019 لە شاری هەولێر کۆچی دوایی کردووە.
بەرهەم و چاپکراوەکانی:
- قضایا کردستانیة، من مطبوعات دار ئاراس للطباعة والنشر، ، الطبعە الاولی، اربیل، 2002.
ساڵی لەدایکبوون: 1943
ساڵی کۆچی دوایی: 2019
[1]