ناو: ئاسۆ
ناوی باوک: ڕۆستەم
ڕۆژی لەدایکبوون: #01-12-1994#
شوێنی لەدایکبوون: #سلێمانی#
جۆری یاری: تۆپی پێ
شوێنی یاریکردن: هێرشبەر
$ژیاننامە$
ئاسۆ ڕۆستەم یاریزانێکی لاوی هەڵبژاردەی ئێراقە، لەدایکبووی شاری سلێمانییە. لە خێرانێکی مامناوەند گەورە بووە و هەر لە منداڵییەوە خولیای وەرزشکردن و یاری تۆپی پێی هەبووە. ئەزموونی وەرزشی لە تەمەنی لاوییەوە دەستی پێ کردووە و چووەتە چەند یانەیەکی نێوخۆیی و کوردی و جیهانی. لە ساڵی 2015 وەکوو یەکەم ئەزموونی وەرزشی چووەتە نێو یانەی سلێمانییەوە، دوای ماوەیەکی کەم چووەتە یانەی پێشمەرگەی سلێمانی لەنێوان ساڵانی 2015 بۆ 2018 لەو یانەیە بووە.
پاشان بۆ ماوەیەکی کەم لە ساڵی 2018 چووەتە نێو یانەی کەربەلا، دواتر لەنێوان ساڵانی 2018 بۆ 2019 چووەتە #یانەی وەرزشی نەورۆز#. لە ساڵی 2019 چووەتە #یانەی وەرزشی هەولێر# و بۆ ماوەی ساڵێک لەو یانەیە بووە. دواتر لە ساڵی 2021 گەڕاوەتەوە یانەی نەورۆز. لە ساڵی 2022 بڕیاری گواستنەوەی دا بۆ یانەی سالمییەی خولی تایبەتیی کوەیتی.
ئاسۆ بەهۆی ئاستە بەرزەکەیەوە چوار جار وەکوو هێرشبەر لە هەڵبژاردەی نێودەوڵەتی ئێراقی یاری کردووە و بانگهێشت کراوە و ئاستی بەرز بووە. لە جامی کەنداوی 25 کە لە شاری بەسڕە بەڕێوەچوو، لە کۆمەڵەی یەکەم لە یاری نێوان هەردوو هەڵبژاردەی ئێراق و هەڵبژاردەی سعودییە ئاسۆ ڕۆستەم توانی گۆڵێک تۆمار بکات و ناوی زیاتر درەوشایەوە و زیاتر ناسرا. [1]