بەنداوی #نازەنین#
دەکەوێتە گوندی نازەنینی دۆڵی نازەنینی شارەدێی(#سکتان#)ی #کۆیە#، بەرزترین شوێنی بەنداوەکە لەسەر ئاستی ڕووی دەریاوە(720) مەترە و نزمترینیشی(710) مەترە، پانیەکەی لە بنمیچدا(101) مەترە و لەسەرەوەیدا(7) مەترە، بەرزییەکەشی (20) مەترە و ڕووبەری گڵدانەوەی ئاوی بەنداوەکە(375) سیێسەد و حەفتاو پێنج دۆنمی کشتوکاڵی دادەپۆشێت، سەرچاوەی ئاوی سەرەکی بەنداوەکەش ئاوی باران و کانیاوە سروشتیەکانی بناری چیای #سەفین# و دۆڵی نازەنینە، بارانی ساڵانەی ناوچەکە لەساڵێکدا(600-800) ملیمەتره و توانای گڵدانەوەی ئاوی بەنداوەکەش(1250000) یەک ملیۆن و دوو سەد پەنجا هەزار مەتر سێجایە، بەنداوەکە ڕێژەیەکی کەمی ئەنجامدراوە، تا بەرواری ئەم ڕاپۆرتە.
ناوبانگی کوردەواری ئه و گوندە بەتام و پڕ ئاوی هەنارەکەیەتی، دەوترێت بابە(هەناری نازەنین)ێیە، واتە بێ سێ و دوو هەنارێکی چاکە.[1]
کوردیپێدیا بەرپرس نییە لە ناوەڕۆکی ئەم تۆمارە و خاوەنەکەی لێی بەرپرسیارە. کوردیپێدیا بە مەبەستی ئەرشیڤکردن تۆماری کردووە.
ئەم بابەتە 914 جار بینراوە
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!