دەقی پرسەنامەکەی مەکتەبی سیاسی یەکێتی:
هەڤاڵ دکتۆر فواد مەعسوم ئەندامی دەستەی دامەزرێنەری یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و سەرۆککۆماری پێشووتری عێراق.
هەڤاڵ دکتۆرخدر مەعسوم
بنەماڵەی کۆچکردوو کاک محەمەد مەعسوم
بە بۆنەی خەمناکی کۆچی دوایی تێکۆشەری دێرین کاک محەمەد مەعسوم -ی براتانەوە، پرسە و سەرەخۆشی خۆمان بە بەڕێزتان و خانەوادە سەربەرزەکەتان ڕادەگەیەنین، کە پێشەنگی خەبات و تێکۆشانی کوردایەتی بون و بە تایبەتی لە شۆڕشی نوێی گەلەکەمان کە ڕۆڵی سەنگینتان دیار و بەرچاوە.
داواکارین خودای مەزن
رۆحی هەڤاڵی کۆچکردوومان بە بەهەشتی بەرین شاد بکات و سەبووری بە بەڕێزتان و کەسوکاری کاک محەمەد ببەخشێت و بەدوور بن لە هەر بەڵا و ناخۆشییەکی تر.
مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
5ی 1ی 2022[1]
⚠️ تێبینی: ئەم بەڵگەنامەیە کێشەی ڕێنووس و ڕێزمانیی هەیە، کوردیپێدیا بەمەبەست هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!