دەقی پرسەنامەکەی کۆسرەت ڕەسوڵ عەلی:
بەڕێز: هەڤاڵ ستران عەبدوڵا
بەداخێکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی خاتوو (مسرییە نەجم محەمەد) دایکی بەڕێزتانم بیست، دڵگران و خەمباری کردم، هاوبەشی خەمتانم، پرسەو سەرەخۆشی و هاوخەمی خۆمتان ئاراستە دەکەم، هیواخوازم ئەمە دواکۆست و ناخۆشیتان بێت، خوای گەورە سەبووری هەموو لایەک بدات و دایکی کۆچکردووت جێگای بەهەشتی بەرین بێت.
کۆسرەت ڕەسوڵ عەلی
سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان[1]