دەقی پرسەنامەکەی #بافڵ تاڵەبانی#:
هەڤاڵ ستران عەبدوڵڵا، ئەندامی مەکتەبی سیاسی و لێپرسراوی مەکتەبی ڕاگەیاندنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان.
بەداخ و خەمێکی قووڵەوە هەواڵی کۆچی دوایی خاتوو (مسرییە نەجم محەمەد) دایکی بەڕێزتانم پێگەیشت.
بەم بۆنە خەمناکەوە پرسە و سەرەخۆشی و هاوخەمی خۆمانتان پێڕادەگەیەنین.
لە خوای گەورە داواکارین گیانی کۆچکردوو بە بەهەشت شاد بکات، ئارامیی و سوکناییشتان پێببەخشێت و لە هەموو خەمێک بەدووربن.
دڵسۆزتان
بافڵ جەلال تاڵەبانی
31ی 12ی2021[1]
⚠️ تێبینی: ئەم بەڵگەنامەیە کێشەی ڕێنووس و ڕێزمانیی هەیە، کوردیپێدیا بەمەبەست هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!