دەقی پەیامەکەی مەکتەبی ڕێکخستنی #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان#:
بەبۆنەی هاتنی سەری ساڵی نوێی زاینی و بەناوی لێپرسراوو سەرجەم هەڤاڵانی مەکتەبی ڕێکخستنەوە گەرمترین پیرۆزبایی خۆمان ئاراستەی کەسوکاری سەربەرزی شەهیدان، پێشمەرگە قارەمانەکان، کادروئەندام ودۆست ولایەنگرانی یەکێتی نیشتمانی کوردستان وتێکڕای کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان دەکەین و سڵاو درود بۆڕۆحی پاکی سەرۆک #مام جەلال# وسەرجەم شەهیدانی ڕێگای ڕزگاری کوردستان دەنێرین.هەر بەم بۆنەیەوە پیرۆزباییەکی گەرم لە هاولاتیە کریستیانەکەمان دەکەین.و
هیواخوازین ساڵی نوێ ساڵی پێکەوەژیان وخۆشگوزەرانی وباشترکردنی ژیان وگوزەرانی خەڵک و کۆتای هاتنی قەیرانی دارایی بێت و جۆشدانەوەیەکی جەماوەریی و ڕێکخراوەیی فراوانیش بێت بۆهەڤاڵانمان، تاپێکەوە یەکێتیەکەمان گەشەپێبدەینەوەو درێژە بە ڕێبازە پیرۆزەکەی سەرۆک مام جەلال و شەهیدان و تێکۆشەرانی گەلەکەمان، بۆ ئازادی و دیموکراسی و پێشکەوتن و گەشەی کۆمەڵایەتی بدەینەوە.
دووبارە پیرۆزە
مەکتەبی ڕێکخستنی
یەکێتی نیشتمانی کوردستان[1]
⚠️ تێبینی: ئەم بەڵگەنامەیە کێشەی ڕێنووس و ڕێزمانیی هەیە، کوردیپێدیا بەمەبەست هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!