لەیاسای 45 نوسەر ڕیجار تیمپلێر لەکتێبی یاساکانی دایک و باوکان دەڵێت (یەکێک لەوشتانەی کەدەبێت لەئێستادا تاو توێی بکەین ئەو شێوازە ڕەفتارەی کە ئێمە بەرجەستەی دەکەین بەهێزترین نمونەیە کەمنداڵەکانمان لێیەوە فێربن ئەگەربتەوێت منداڵەکەت بڵێ سوپاس تکایە دەبێت بەرامبەر بەمناڵەکەت کەسێکی بەڕێزبیت ٫باشە، لێرەداتشێکیتر کەدەبێت بەرجەستەی بکەی زۆرێک لەدایک و باوک کان کێشەیان لەگەڵ ئەمەدا هەیە، ئەوەیە کەدان بەهەڵەکانیان بنێن لەبەردەم منداڵەکانیان پێم وایە بەم جۆرە هەست دەکەیت ئەگەر تۆ ئەوە قبوڵ بکەیت کەتۆ هەڵەیت ئەواهێزی بڕوابەخۆبونی منداڵەکەت لاوازدەکەیت بەرامبەر بەهێز ی خۆت ئەگەر تۆ بڵێی داوای لێبوردن دەکەم ئەوا منداڵەکەتهەست بەوەدەکات تۆ کەسێکی کامڵ نیت، ئەمە پەیوەندی بەکاتەوەیە پێویست دەکات جارجار تۆ پیشانیان بدەی و فێریان بکەی کەتۆخوادانیت تۆش وەک هەر کەسێکی تر هەڵەدەکەیت وە منداڵ زوتر درک بەوەدەکەن کەهەڵەقبوڵکردن مانای پچوک بونەوەنیە)
بەڵێ منداڵ دەبێت بەوشێوەیە گۆش بکرێ کە هەمیشە ڕاستی بڵێت و لەو هەڵەی کە دەیکات و کردویەتی داوای لێبوردن بکات بۆ ڕاست کردنەوەکەی هەوڵ بدات ئێمە وەک مامۆستا ڕوبەڕوی کێشەی وادەبینەوە کەتیایدا دەبێت هاوسەنگی دروستبکەین بۆ ئەوەی قوتابیەکان لەووتنی ڕاستی ڕابهێنین و بەرامبەر بەهەڵەکانیان لەبەرامبەر یەکدی داوای لێبوردن بکەن ئەوەی داوای لێبوردنی کرد لەهەڵەیەک کە ئەنجامی داوە ئەوە گەورەی نواندوە گرنگ ئەوەیە جارێکیتر هەمان هەڵە دوبارە نەکاتەوە چونکە مانای وایە لەسەرهەڵەکردن بەردەوام دەبێت و بەداوای لێبوردن کردن هەمووشت چاک دەبێتەوە دەبێت منداڵ واڕابهێنرێ کە هەڵەکە ببێتە وانەیەک چونکە هەر دووبارەبونەوەی ئیتر لە نرخی کەمدەکات دەرفەت بدەبەمنداڵەکەت هەتا بیربکاتەوە بۆ هەڵەکەو هۆکارەکەی لەبەرامبەردا دەست خۆشی لێبکە لەسەر ڕاست وتنی بەمشێوەیە پەیوەندی خۆشەویستی و تەبایی لەنێوانتان چەکەرەدەکات بۆ مامۆستایانیش هەندێک جار ڕووبەڕوی ئەم گرفتەدەبنەوە لەکاتی کوشتنی کاتی قوتابی واتە پشووی نیوان وانەکان زۆر ئاساییە داوای لێبوردن بکەیت بەمە لەگەورەیت کەم نابێتەوە بگرە قوتابیەکان هەست بەبونی خۆیان دەکەن، ئەوەی دەڵێن دەبێت لەکردەوەکانماندا ڕەنگ بداتەوە، بۆ هەرزەکارەکانیش زۆر پێویستە پابەندبن بەکات و ئەرکەکانیان کەلەسەرشانیانە لەکاتی هەرکەمو کوڕیەک لەو ئەرکانە پێویستە ڕونکردنەوەبدەن و لەهەمبەر جێ بەجێ نەکردنی و هەوڵ بدەن دوبارەی نەکەنەوە هەتا لەکەسایەتیانا کەلێن و لەنگی نەبێو بەرپرسیاربن بەرامبەر ئەو بەرپرسیارێتیانەی لەسەر شانیانە بەگەورەی و لەخۆبایبون لەچواردەوریان نەڕوانن.
نووسەر
سەرچاوە: نووسەر ڕیچاردتێمپلەر (یاساکانی دایک و باوکایەتی)وەرگرتوە وەرگێڕانی لەئینگلیزیەوە ئەبوبەکر شێوەڕەزی (لا125).[1]