دامرکاندنەوەی شۆڕشەکەی
جوامێر ئاغای هەمەوەندجوامێر ئاغای هەمەوەند
جوامێر ئاغای هەمەوەند ساڵی(1815)ی زایینی لەدایکبووە، لە تەمەنی گەنجیەوە دەبێتە سەرخێڵی هەمەوەند لە شارۆچکەی(
قەسری شیرینقەسری شیرین) لە ناوچەی
سەرپێڵی زەهاوسەرپێڵی زەهاوی شاری
کرماشانکرماشان، بە ئازایەتی و جوامێری ناوی دەرکردووە، دژی داگیرکاری قاجاری و عوسمانی جەنگاوە، دژی سنورە دەستکردەکانی هەردوو داگیرکەر بووە، کەناوچەکەیان لە نێوان خۆیاندا بەشکردووە، ناوچەکانی(خانەقین و
کەرکووککەرکووک و
چەمچەماڵچەمچەماڵ) لە ژێر دەستی عوسمانیەکان و ناوچەکانی(قەسر شیرین و سەرپێڵی زەهاو) لە ژێر دەسەڵاتی قاجارییەکان بووە، ئه و شاروشارۆچکانەش شوێنی نیشتەجێبوون و زەوی و زاری خێڵ و هۆزی هەمەوەند بوون، بۆیە جوامێر ئاغا لە ناوچەکانی(کەرکووک و لەیلان و چەمچەماڵ و
دەربەندی بازیاندەربەندی بازیان و قلیاسان و چەند شوێنێکیتر) پەلاماری عوسمانییەکان دەدات و زیانێکی گەورەیان پێ دەگەیەنێت بەهاوکاری هۆزەکانی(گلی و دەلۆ و باشکی و مامەلێسی و کێجی)، هەر بۆیە عوسمانیەکان و قاجارییەکان چەند هەولێک دەدەن لە ڕووبەڕوونوەکاندا بیکوژن، بەڵام بێ ئەنجام دەبێت، دواتر بەنامەردی بەناوی داوەتکردنەوە لەساڵی(1887)زایینی لە شاری(سەرپێڵی زەهاو) بەخۆیی و شەش پاسەوانەوە لەلایەن سەربازانی قاجارییەوە دەکوژرێن و دوای کوشتنیان سەرەکانیان لە لاشەکانیان جیادەکەنەوە و بە ڕمەکانیانەوە هەڵیاندەواسن، ئه و ڕووداوەش بەڵگە نامە مێژووییەکانی دیپلۆماتی قاجاری و عوسمانی تۆماریانکردووە و باسی ئه و هەوڵانەیان تێدا نوسراوە کە هەردوو باڵیۆزی قاجاری و عوسمانی داویانە بۆ تیرۆرکردنی جوامێر ئاغای هەمەوەند، دوای تیرۆرکردنی جوامێر ئاغا پلانی دوور خستنەوەی هەمەوەندەکان بۆ شوێنە دوورەکانی وەکو(ڕۆژئاوای ئەنادۆڵ و قوبرس و لیبیا و ئەفریقیا) جێبەجێدەکرێت.
[1]