بابەت: ئاین و ئاتەیزم
نووسین: #عەبدوڵڵا کەریم مەحمود#
سروودی مەسیح: نەفرەت لە ستەم دەکات!
مەسیحییەکان سەر بە مەزهەبی [ کاسۆلیک، کلدان، ئەرمەنی، ئەستوری، پرۆتستان، ئاسوری، یەعقوب ] – ن، یەک دوو خانەوادەیان سەر بە مەزهەبی ئەرمەنی و ئاسورین، ئەوانیش هەر لە کەنیسەی سلێمانی نوێژ و خواپەرستی یان دەکرد، مەسیحییەکان بە زمانی سریانی و کوردی دەدوین، بە زمانی کوردی [سروودی مەسیح ] دەڵێن. کە هۆنراوەی مامۆستا حەسیب قەرەداغی یە.
تورکەکان بە جلی کوردییەوە، جینۆسایدی ئەرمەنی و مەسیحییەکانیان کردوە لە 1915 ی تورکەکان دوور لە هەموو یاسای نێو نەتەوەیی و بەهاکانی مافی مرۆڤ، درندانە 3 ملیون ئەرمەنی و مەسیحی یان ڕەشەکوژ کردووە، له و کاتەدا هیچ وڵاتێک نارەزای دەرنەبری، هیچ دادگایەکی جیهان داوای دادگایی تاوانبارانی نەکرد. ڕووی یاساکانی مافی مرۆڤیان زەرد کرد. مەسیحییەکان زانیان تورکەکان بە پۆشاک و جل و بەرگی کوردییەوە ئه و تاوانە جینۆسایدەیان کردووە، تورکەکان زۆر دەمێکە پەیرەوی ئه و جۆرە تەکتیکە پر لە سیناریۆ یە دەکەن، لەم ساڵانەی دوایشدا پەیڕەوی هەمان سیناریۆ هەمان نمایش یان کردو وه. ئەمانە بەڵگەی تەواون کە تورکەکان هەموو سەردەمەکان چەند دڕنده و بیر تەسکن بەرامبەر بە مرۆڤی غەیرە تورک، بەتایبەتی بەرامبەر بە ئەرمەنییەکان و کورد، ئەم ڕەشەکوژییە وای لە ئەرمەنییەکان و مەسیحییەکان کردیان، شەپۆل شەپۆل ڕوو بکەنە [سلێمانی، کۆیە، شەقڵاوە، دیانا، عەینکاوە، هەرموتە، دهۆک، زاخۆ ].
لەوانەی کە ڕوویان کردوەتە سلێمانی خانەوادەی [ سەرەفیان، سەنە کەریم، کەسپەر، کریکۆر، ئەزەر عیسا. دادە ماکرۆهی، گۆ ڕگێن ].
لە ساڵی 1932 جارێکی تر گەورەترین قەسابخانە لە لایەن ڕژێمیەوه دژ بە ئاشورییەکان لە ناوچەی [سومیل] کرا، کە بووە هۆی لە ناو چوونی سەرکردەکەیان بە ناوی [ مار قەرەداغ].
کەسایەتیە ناسراوەکانی مەسیحی یەکانی سلێمانی
کەریمی عەلەکە، شەهید شەوکەت عەزیز، متی جرجیس، خانەوادەی نیسان موسا، نەجیب شەمعون، شەمعون مەتی، سەرکیس اڵڵە وێردی، قەشە یوسف پەری، دادە ماکرۆهی، سستەر خاتونە. لە حکومەتەکەی مەلیک مەحمودا، کەریم ی عەلەکه وەزیری دارایی و مالییە بوو. کەریمی عەلەکە ناوی [عە بدول کەریم ] ی کوری ئەلیاسە. کەسایەتیەکی گەوره و خاوەن هەستی مەزن و میهرەبان بووە، قەشە پەترۆس ی باپیری خەڵکی دیی هەرموتەیە لە دەشتی شیوا شۆک، خەڵکی شاری سلێمانی زۆریان ڕێز لێ گرتووە و خۆشیان ویستووه.
لە خۆشەویستیدا [ئەلیاسەکە]یان گۆریووە بە [عەلەکە]، چونکە زۆر ڕاستگۆو دەست پاک بووە، بازرگانی کردووە، کارەکەی پەرەی سەندوە لە عیراق و ئێران. کەریمی عەلەکە لە خانە سوتاوەکە کاری کردووە، جێی بروای پیاو ماقوڵان بابانەکان بووە، لە حکومەتەکەی شێخ مەحمودا بەشداری کردووه و وەزیری دارایی و مالییە بووە، پێش ئەوەی جەنگی جیهانی ڕوو بدات، هەستی کردوە جەنگ و برسێتی قاتوقڕی و نەهامەتی مەرگ لە گەڵ خۆیدا دەهێنێت، لەبەر ئەوە دەغڵ و دانێکی زۆریی کریوه و لە عەمباردا هەڵی گرتووە. لە ڕۆژە ڕەشەکانی جەنگ و دوای جەنگ بە نرخێکی کەم فر ۆشتویەتیەوە بە خەڵکی سلێمانی، جگە لەوەی هەموو ئێوارانێک بە مەنجەڵی گەورە چێشتیان لێ ناوە و بەسەر هەژاراندا بەخشیویەتی بە مزگەوتی حاچی شێخ ئەمین، مزگەوتی تەکێ ڕووته، مزگەوتی هەنزە ئاغا، مزگەوتی شێخ محەمەد بەرزنجی.
له و کاتەی ئینگلیزەکان شاری سلێمانی یان بۆردمان کرد، خەڵکی شار کەیان چۆڵ کرد. لە گەرەکی گۆیژە ماڵی کەریمی عەلەکە و حاجی برایم ئاغا لە ناو شارمانەوە، کەریمی عەلەکە زمانی [کوردی، کلدانی، فارسی، عەرەبی زانیوه، ئەم کەسێتییە زۆر هەست و دەرونیشی دەوڵەمەند بووە، لە ساڵی 1948 ماڵئاوایی لە ژیان کردووە و لە گۆرستانی[ کامپی ئەرمەن ] لە بەشی کاسۆلیک لە بەغداد بە خاک سپێراوە، کچ و کورەکانی لە بەغداد دەژیان، بەڵام نمونەی کەریمی عەلەکە ئەمەیە، بە کردەوه و هەڵوێستەکانی هەموومانی توشی تێرامان کردووە. لە ویژدان و ناخی هەموومانا زیندووە.
تێبینی/ وێنەکە قەداسەتی پاتریارک مار ڕوفائیل بیداوید، سەرۆکی کلدانییەکانی جیهان و عەبدوڵڵا کەریم ە.
[1]