پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
ژیاننامە
چێنەر عەبدولقادر
11-07-2024
زریان سەرچناری
پەرتووکخانە
ڕێکخستنی دەستپێشخەری یاسادانان لە هەرێمی کوردستان
11-07-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
باشترین وتەی دەروونناسی(تورکی-کوردی)
10-07-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
ڕێبەری ڕێگرتن لەهاندانی توندوتیژی لەدەزگاکانی میدیای کوردیدا
10-07-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
ڕێبەری نووسین بۆ میدیا و سۆشیال میدیا فەرمییەکانی ھەرێمی کوردستان
10-07-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
ڕۆڵی ڕاگەیاندنی پەرلەمانی کوردستان لە بەشداریپێکردنی کەناڵە تەلەڤزیۆنییەکان لە ناساندنی یاسا و بڕیارەکاندا
10-07-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
بەرەی نیشتمانیی یەکگرتوو زەروورەتەکەی، سروشتەکەی، ئامانج و پێداویستی یەکانی
10-07-2024
هەژار کامەلا
پەرتووکخانە
زنجیرەی هەبوو، نەبوو زمانی ئاژەڵان 2
10-07-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
زنجیرەی هەبوو، نەبوو نرخی ئازادی 1
10-07-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
پەری ددان
10-07-2024
کشمیر کەریم
ئامار
بابەت 522,533
وێنە 105,731
پەرتووک PDF 19,696
فایلی پەیوەندیدار 98,586
ڤیدیۆ 1,419
پەرتووکخانە
کوردستان و کورد
پەرتووکخانە
تاڤگەی هەقیقەت (بەشێک لە بە...
پەرتووکخانە
بیست ساڵ دوای تیرۆری د. قاس...
پەرتووکخانە
کورتەباس
پەرتووکخانە
خولیا و مەرگی قاسملووی کورد
بایەخی زمان لە ژیانی نەتەوەکاندا
هاوکارانی کوردیپێدیا، لە هەموو بەشەکانی کوردستانەوە، زانیارییە گرنگەکان بۆ هاوزمانانیان ئەرشیڤدەکەن.
پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook1
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0
بایەخی زمان لە ژیانی نەتەوەکاندا
کورتەباس

بایەخی زمان لە ژیانی نەتەوەکاندا
کورتەباس

بابەت: زمانەوانی
نووسین: د. #حسەین محەمەد عەزیز#
پێناسە و بایەخی زمان، بەپێی بۆچوونە ئایدۆلۆژیی و فەلسەفییەکان دەگۆڕێ. بەپێی ئایدۆلۆژیا و فەلسەفەی ناسیۆنالیزم بێ، زمان بە یەکێ لە مەرجە هەرە سەرەکییەکانی درووستبوونی نەتەوە و بە ژێرخانی کۆمەڵ دادەنرێ. گومانی تێدا نییە، هیچ نەتەوەیەک لە ئەم جیهانەدا، هەرگیز بێ زمان نەبووە، نییە و ناشبێ. جا هەر لە تیرە و هۆزە دواکەوتووە دڕندە و کێویلەکانی، نیشتەجێی نێو دارستانەکانی ئەفریکا و خەڵکی دوورگەکانی ئۆقیانووسەوە بیگرە، تا بە پێشکەوتووترین کۆمەڵی ئیتنیی ئەم جیهانە دەگا. چونکە زمان و نەتەوە، تەواوکەری یەکدین، وەک ماسی و ئاو وان، هیچ کامێکیان بێ ئەوی دیکەیان ناژی. زمانی نەتەوەیی، گیانێکی گەش و ژیانێکی پڕ بە جۆشوخرۆش، بە بەر هەموو نەتەوەیەکدا دەکا. دڵی زیندووی هەموو نەتەوەیەک، پتر بە هۆی زمانەکەیەوە لێدەدا، گیانی نەتەوەکەش، هەر خۆی لە چوارچێوەی بەسەرهات، سەرگوزشتە، چیرۆک، هۆنراوە و مێژوودا دەبینێ، کە بە زمانی باپیران ڕاڤەدەکرێ و دەردەبڕرێ.
هەرچەندە، هێندێ لە ڕووداوەکانی ژیانی کۆمەڵی کوردەواری ئەوەیان سەلماندووە، تەنیا هەر زمان، بە یەکەمین مەرجی نەتەوە و کوردبوون دانانرێ، بەڵکوو هەستی هاوبەشی نەتەوەیی و خۆبەکوردزانین، بە پلەی یەکەم دێ. چونکە، هەزاران کورد هەبوون، بۆ نموونە: دوکتۆر (فوئاد) لە باکووری (کوردستان)، گیانی خۆیان بە نەتەوەی کورد و خاکی پیرۆزی نیشتمان بەخشیوە، لەگەڵ ئەوەشدا، زمانی زگماکیی خۆیان نەزانیوە! بەپێچەوانەشەوە، هەزاران کوردیش هەن، کوردییەکی باش دەزانن، بەڵام چەکیان بۆ دوژمنی داگیرکەر هەڵگرتووە، دژی هاوزمان و نیشتمانەکەی خۆیان جەنگاون!
بەپێی باوەڕی مارکسیزم بێ، زمانی نەتەوەیی ئەو بایەخ و ڕۆڵەی نییە، بەڵکوو فاکتەری ئابووریی جێی دەگرێتەوە. چونکە مارکسییەکان، لە ڕوانگەی پێوەندییەکی مەتیریاڵیی ڕووتەوە، لە هەموو شت و پێوەندییەکانی دیکەی کۆمەڵی مرۆ دەڕوانن. فاکتەری ئابووریی، بە خاڵی سەرەکی درووستبوونی نەتەوە و ژێرخانی کۆمەڵی مرۆ دادەنێن. هەروەها، بە پێی باوەڕی ئایینی ئیسلامیش بێ، زمان لە ژیانی نەتەوەکانی سەر ڕووی زەوییدا، ڕۆڵێکی گەورە و گران نابینێ. چونکە ئەوەی لای ئەوان گرنگبێ، تەنیا ئەوەیە، مرۆڤ دەبێ، باوەڕ بە خوای تاک و تەنیا بێنێ، تەنیا کێشەی یەکێتی باوەڕ، هەموو شتەکان چارەسەردەکا. لەبەرئەوە چۆن مارکسییەکان، لە ڕوانگەی نەتەگەلێتی (ئینتێرناسیۆنال) مەتیریاڵییەوە بیردەکەنەوە، هەر بە ئەو شێوەیەش، ئیسلامییەکان هەموو باوەڕ و دیدەکانیان، لە سەرچاوەی نەتەگەلێتی گیانییەوە هەڵدەهێنجن. واتە: لای هەردوو بیروباوەڕەکە، زمان ڕۆڵێکی ئەوتۆ نابینێ. چونکە ئەوان بە یەک چاو، لە هەموو گەلانی جیهان دەڕوانن، باری سەرنج و تێڕوانینەکانیان، لەسەر ئاستێکی فراوان و ئینتێرناسیۆنال داڕێژراوە، بەپێچەوانەی باوەڕی نەتەوەیییەوە، کە لە هەموو شتێکدا، لە بەشەوە بۆ گشت هەنگاو دەنێ، لە پچووکەوە بۆ گەورە دەسپێدەکا. واتە: لە نەتەوەیەکی دیارییکراوەوە دەسپێدەکا و بە کۆمەڵی مرۆ کۆتاییدێ.
ئەم باری سەرنجەی مارکسییەکان و ئیسلامییەکان، کارێکی وای لە زمانی نەتەوەیی کردووە، گەر لە سنووری هەر دەوڵەتێکدا، چەن کەمەنەتەوەیی، گەل و نەتەوەیەک پێکەوە بژین، هەموو ڕۆڵەکانی ئەو گرووپە ئیتنییانە دەبێ، زمانی فەرمیی ئەو دەوڵەتانە بزانن، ئاخافتنی پێ بکەن، پێی بخوێنن و پێشی بنووسن. واتە: ئەو زمانە، بە زمانێکی سەرەکی دادەنێن، زمانە نەتەوەیییەکەی خۆشیان، بە زمانێکی پلە دوو و لاوەکی دێ. تەنانەت ئایین کارێکی وای لە زمانی نەتەوەیی کردووە، هێندێ جار و لە هێندێ دەوڵەتدا، زمانی ئایین شانبەشانی زمانی نەتەوەیی دەڕوا. بۆ نموونە: گەر لە وڵاتێکی دیارییکراودا، دەوڵەتێکی ئایینی دامەزرێ، با زمانەکەشیان عەرەبی نەبێ، ئەوان گەلێ ڕێز لە ئەو زمانە دەگرن، بە زمانێکی سەرەکی دادەنێن، لە خوێندنگەکاندا، بەزۆرەملی بە خوێندکارەکانی دەخوێنن، وەک لە دوای شۆڕشی گەلانی (ئێران)، ڕێبەرەکانی ئایینزای شیعە، زمانی عەرەبییان بە زمانێکی فەرمی ناساند. چونکە زمانی قورئانە، ئەوانیش جگە لە فەرموودەکانی پەیامبەر، قورئان بە تەنیا سەرچاوەی هەموو باوەڕەکانی خۆیان، ئایدۆلۆژیای ڕێکخراو، دەوڵەت و کۆمەڵ دادەنێن.
هەرچەندە ئەم بۆچوونەی ئیسلام و کۆمۆنیستەکان، هەر تەنیا لە نێو دێراوی دێڕی پەرتووکەکاندا جێیاندەبێتەوە، بەڵام بە کردەوە وا نییە، بەڵکوو شتێکی دیکە دەڵێن و بە جۆرێکی دیکە ڕەفتاردەکەن. بۆ نموونە: پەیامبەری ئیسلام فەرموویەتی: (عەرەبم لەبەر سێ شت خۆشدەوێ : ئەز عەرەبم، قورئان عەرەبییە و زمانی خەڵکی بەهەشتیش عەرەبییە.) هەرچەندە وەک باوە لە سەردەمی پەیامبەردا، گرفتی نەتەوەیی نەبووە، گەر هەشبووبێ، هەڵبەتە بە ئەم شێوەیەی ئەوڕۆ نەبووە. بۆیە قورئان و پەیامبەر، باسی کێشەی نەتەوەیییان نەکردووە. بەڵام گەر لە ئەو سەردەم و لە ئەو بارەدا، پەیامبەر ئەوەی گوتبێ و ئەوە فەرمایشتی ئەو بێ، ئەوا دیارە، زۆر شانازیی بە عەرەبێتی خۆی و زمانی عەرەبییەوە کردووە، کە ئەوڕۆ هەموو نەتەوەیییەکی دڵسۆز بۆ نیشتمانەکەی خۆی، هەر بە ئەو شێوەیە، شانازیی بە خاک و زمانەکەیەوە دەکا!
لەگەڵ ئەوەشدا، لە قورئاندا لە چەن شوێنێکدا باسی جیاوازی زمان و گەلە جیاوازەکان کراوە، بۆ نموونە: (و ما أرسلنا من ڕسول الا بلسان قومه لیبین لهم …) و (انا خلقناکم من ذکر و انثی و جعلناکم شعوبا و قبائل لتعارفوا …) هەروەها (و من ایاته خلق السماوات و الارض و اختلاف السنتکم و الوانکم ان فی ذلک لایات للعالمین.)
بایەخی زمان، پتر لە ژیانی ڕۆژانەدا دەردەکەوێ. چونکە (زمان هۆیەکە لە ئەو هۆیانەی، ئادەمیزاد بە کۆمەڵەوە دەبەستێ.)”1″. هەموو مرۆڤێ، تەنیا بەهۆی زمانە نەتەوەیییەکەوە، تێکەڵاویی لەگەڵ ئەندامانی کۆمەڵەکەیدا پەیدادەکا و لە یەکدی دەگەن. هەر بە هۆی ئەو زمانەی پێشی دەدوێ، بە ئەندامێکی ئەو نەتەوەیە دادەنرێ. هەروەها بەهۆی ئەو زمانە بیانییانەی دەشیانزانێ، لە خەڵکی وڵاتانی دیکەی جیهان تێدەگا و گفتوگۆشیان لەگەڵ دەکا. تەنانەت زمان لە ژیانی گەلاندا، هێندە بایەخی پەیداکردووە، چەندین دەوڵەتی جیاجیای کیشوەرەکانی جیهان، لە سنووری خۆیدا کۆدەکاتەوە، بۆ ئەوەی لە بوارەکانی کەلتوور، زمان، ئابووریی، ڕامیاریی و دیبلۆماسییدا، پێکەوە هاوکاریبکەن، وەک: (کۆمەڵەی ئینگلیز زمانەکان- ئەنگلۆسەکسۆن) و (کۆمەڵەی فرەنسیزمانەکان- فڕانکفۆن). هەردوو بەشەکەی زمانی نەتەوەییش (ئاخافتن و نووسین)، یارمەتییەکی زۆری گۆڕان و گەشەسەندنی ژیانی کۆمەڵایەتی نەتەوەکان دەدەن. گەر بە هۆی زمانەوە نەبووایە، جیاوازییەکی ئەوتۆ، لە نێوان هۆشی مرۆ و هەموو ئاژەڵەکانی دیکەدا نەدەبوو. بۆیە زمان وەک وەرگێڕی هۆش و دەروون وایە، بیر و بۆچوونەکانی مرۆ وەردەگێڕێ.
شتێکی ئاشکرایە، هەموو نەتەوەیە لە ئەم جیهانەدا، بە پلەی یەکەم، تەنیا بەهۆی زمانەکەیەوە دەناسرێ. گەر هەر نەتەوەیە، زمانی نەتەوەیی نەبوو، ئەوا ناو و بوونیشی نابێ. هەر وەک (هەژاری موکریانی)یش نووسیوێتی: (لە ڕۆژیش ئاشکراترە، کە قەباڵەی بوون و مانی هەموو گەلان، لە ئەم سەرزەمینە زمانە. ئەگەر زمان لەناودرا، بوون و مانیش لەناودەچێ.)”2″ پاشان نووسیوێتی: (پێناس زمانە، فەرهەنگە، مێژووی کەوناڕا و تازەیە، وێژە و هۆنراوە و ئەدەبیاتە، بە هەموو لک و پۆپییەوە.) “2” لە باسێکی دیکەشدا پێی لەسەر بایەخی زمان داگرتووە و نووسیوێتی: (زۆر لە ڕۆژ ئاشکراترە، پێناسی گەلان لە جیهان، درووشمی نەتەوایەتی، ئامیانی ڕەگەزایەتی زمانە و بەس.) “3”
هەروەها، دەربارەی بایەخی زمان، مامۆستا (شێخ موحەممەدی خاڵ) فەرموویەتی: (هەر گەلێک زمان و فەرهەنگی نەبێ، لەگەڵ گەلانا ناژمێررێ و ناناسرێ، بەڵکوو ئەکرێ بە بەردەباز و پێشێل لەژێر پێی ئەو گەلانەی کە بۆ کوێستانی ژیان ئەچن، تا لە ئەو کێڵگەیەدا، پان و پلیش ئەکرێتەوە و لەگەڵ خاکا یەکسان ئەکرێن. بەڵام کە زمان و فەرهەنگی بوو، با دیلیش بێ، هەر گەلە و بە گەل ئەناسرێ، ڕۆژێ ئەبێ، کە لەگەڵ گەلانی خواپێداوا ڕووەو کوێستانی ژیان بڕوا و سەرکەوێ، لە پێشکەوتن و بەرزبوونەوەدا بێ، تا ئەگاتە لووتکەی هەرە بەرزی ژیان و بەسەر چڵەپۆپەی کامەرانییەوە، وەک بلبلی هەزار داستان بخوێنێ و بچریکێنێ. کەوابوو، ئاگاداریکردنی زمان بە نووسینی فەرهەنگ و کۆکردنەوەی وتە، لە ئاگاداریکردنی گیان پێویسترە بۆ مانەوەی گەلان، چونکێ بە نەمانی هەزاران گیان گەل نامرێ، بەڵام بە نەمانی زمان ڕیشتەی کۆمەڵایەتی ئەپچڕێ و شیرازەی گەل تێکئەچێ، تا هەموو پەرتەوازەئەبن و لە یەک ئەبڕێن، زۆردار قووتیانئەدەن و لە ناویانئەبەن.
گەر بە چاوێکی ووردبوونەوە، تەماشای سەرگوزوشتە و مێژووی گەلانی ڕابردوو بکەین، تێئەگەین کە لەمەوپێش، زۆر گەلی گەورە هەبوون، کە لە خوێندەواریی و تێگەیشتن و پێگەیشتن و تێکۆشین و پێشکەوتنا، پایەیەکی بەرز و جێگەیەکی بڵندیان بووە، لەسەر ڕووپەڕەی مێژوو زۆر نیشانەی مەردانە و پیاوانەیان بەجێهێشتووە، بەڵام چونکە وەیشومەی ڕۆژگار و گەردشی چەرخی کەچڕەفتار، زمانەکەی لەناوبردوون، خۆشیان لەناوچوون، سا مەگەر لە کون و قوژبنی مێژوودا ناوێکیان مابێتەوە.
کەوابوو، مانەوەی زمان مایەی مانەوەی گەلە، هەر گەلێک تا هەرچەندە دووچاری خەم و تەم و خەفەت و دەردیسەریی بێ، تاڵیی و سوێریی ڕۆژگار بچێژێ، تەنگانە و چەڵەمە کەڵەمەی بکا، ئەو گەلە هەر ئەژی و ئەمێنێ، تا وەک ئاگاداریی زمانەکەیان بکەن و نەیەڵن لەناوبچێ. کەواتە زمان بۆ ئاگاداریی گەلان، لە هەموو قەڵایەکی ئاسنین و قولەیەکی سەختی بەهێزی مسیین باشتر و چاکترە، چونکە قەڵا ئەگیرێ و قولە ئەڕوخێنرێ، بەڵام زمان هیچی لێ ناکرێ.)”4″
یەکێ لە خاڵە گرنگە تایبەتییەکانی هەر زمانێ ئەوەیە، بەهۆی وێژە، فەرهەنگ و زمانی نەتەوەیییەوە دەتوانرێ، ڕەگوڕیشە و ڕەچەڵەکی هەموو گەل و نەتەوەیەک، لە نێوچەیەکی دیارییکراوی مێژوویدا دەسنیشانکرێ، ئەو گەل و نەتەوانە، بۆ سەر بنەڕەتی ڕەسەنی خۆیان بگێڕرێنەوە و نەژادیان ڕوونکرێتەوە. ئەمەش بە ئەوە دەبێ، زمانی کۆنی گەلانی ئەو ناوچانە دیارییکرێ، بە باڵای زمانی ئێستەی ئەو گەل و نەتەوانە بگیرێ، پاشان لە ڕێی فۆنێتیک، ڕێزمان و وشە لەیەکچوەکانەوە، هەردووکیان لەگەڵ یەکدیدا بەراوردکرێن، خاڵە هاوبەش و لێکچووەکانیان دەسنیشانکرێن و بنەچەکانیان ڕوونکرێنەوە. هەڵبەتە، هەموو دەزگە ئەکادێمیکە کوردییەکان گەر بیانەوێ، لە بنەچە و بناوانی نەتەوەکەی خۆیان بکۆڵنەوە، شارەزای زمانەکەی خۆیان بن، پێویستە، ڕێبازی زانستانە بگرن و دوو خاڵی گرنگ ڕەچاوکەن:
1. لە مێژووی درووستبوون و پەیدابوونی کورد لە نێوچەکەدا بکۆڵنەوە.
2. لە مێژووی درووستبوون و پەیدابوونی زمانی کوردیی و قۆناغە جیاوازەکانی پێشکەوتنی زمانەکە بدوێن.
بۆ ئەم کارەش دەبێ، پەنا بۆ بەر فۆڵکلۆر و وێژە بەرن. بۆ نموونە : گەر ئێمە توانیمان، بە تەواوی ڕوونیکەینەوە، کاتی خۆی (ماد)ەکان بە چ زمانێ پەیڤیوون، لەگەڵ زمانی کوردیی ئەوڕۆدا بەراوردیکەین، گەر بەڵگەی تەواومان بە دەسەوەبوو، ئەو زمانەی ئەوڕۆ، ئێمەی کورد قسەی پێ دەکەین، سەرچاوەکەی لە ئەو زمانەوە جۆگەی هەڵبەستووە، کە (ماد)ەکان کاتی خۆی قسەیان پێ کردووە، ئەوا دەتوانین، بە ئاشکرا (ماد)ەکان، بە باپیرە گەورەی کوردەکانی ئەوڕۆ دانێین. واتە: بە هۆی زمانەوە دەتوانین، ڕەچەڵەکی کورد دیاریکەین.
زۆر جێی داخە، گەلێ جار گوێم لە سرتەوبۆڵەی، هێندێ لە کوردە کۆسمۆپۆلێتییەکان بووە، گووتویانە: زمان زۆر گرنگ نییە، بە هەر زمانێ بدوێین، بۆ ئێمە هیچ جیاوازییەکی نییە، گرنگ ئەوەیە، لە یەکدی بگەین. بەڵام ئەو جۆرە کەسانە، جگە لە ئەوەی خۆیان دەخەڵەتێنن، ئەوەشیان لە یادکردووە، هەموو نەتەوەیەک بە زمانەکەیەوە دەناسرێ. بۆیە بە مرۆڤێکی کورد دەڵێن کورد، لەبەرئەوەی لە دایک و باوکێکی کورد لەدایکبووە و بە زمانی کوردییش دەپەیڤێ ! لە ڕووی باری سەرنجی بیری نەتەوەییشەوە، مرۆڤێکی کورد لە یەکێکی دیکەی (فارس، تورک، ڕووس، ئینگلیز …)، لە پێش هەموو شتێکدا، بە زمانە نەتەوەیییەکەی جیادەکرێتەوە، پاشان خەسڵەتەکانی دیکەی نەتەوە دێن. تەنانەت لە ڕووی ئایینیشەوە، کوردێکی موسوڵمان لە عەرەبێ، توورکێ یا فارسێکی موسوڵمان، تەنیا بە زمانەکەی جیادەکرێتەوە، بۆیە پێیان دەڵێن: گەلانی موسوڵمان، کە بە هەموویان نەتەوەی ئیسلام پێکدێنن. (لێرەدا نەتەوە بە بەپێی دید و بۆچوونی ئیسلام بەکارهاتووە، نەک وەک زاراوەیەکی ئیتنیی و ڕامیاریی بەکارهێنرابێ.)
هەروەها جووتیار، کرێکار، دەرەبەگ، بۆرژوا و سەرمایەدارەکانی هەموو نەتەوەیەک، یەک زمانی هاوبەشیان هەیە، چونکە (زمان بە یەکێ لە مەرجە هەرە گرنگەکانی بوونی نەتەوە دادەنرێ، زمانی هەموو چینەکانی گەلە، زمانی هاوبەشی هەموو نەتەوەکەیە بە هەموو چین و توێژەکانییەوە. هەرگیز زمانی کوردیی چینی کرێکاران، بۆرژوا، جووتیاران یا زمانی کوردیی چینی دەرەبەگ نەوتراوە و نەبیسراوە.)”5″
جا گەر ئەو هەموو خەباتەی دەکرێ، ئەو هەموو قوربانییەی دەدرێ، یەکێ لە ئامانجەکانی، پاراستنی زمانی نەتەوەیی نەبێ، هەڵبەتە ئەو گەلانەی ڕزگاریانبووە، ئەو هەموو خوێنەیان لە پێناوی ڕزگارکردنی خاکەکەیاندا نەدەڕشت، دوای ڕزگاربوونیشیان، هیچ جۆرە بایەخێکیان، بە زمانە نەتەوەیییەکەی خۆیان نەدەدا!!!
بۆیە، هیچ یەکێ لە مەرجەکانی دروستبوونی نەتەوە، لە یەکدی جیاناکرێنەوە، هیچ یەکێکیان خەسڵەتێکی ئایینیی یا چیناییەتیان نییە. بەڵکوو تەنیا خۆیان لە خەسڵەتە نەتەوەیییەکاندا دەبیننەوە. واتە: (مەرجەکانی بوونی هەر نەتەوەیەک، لە نێوان هەموو چین و دەستە و توێژاڵە کۆمەڵایەتییەکاندا، خاڵی نێوکۆیی و هاوبەش پێکدێنن، هەرگیزاوهەرگیز، کەرتکەرت و بەشبەش ناکرێن. گەر لە توپەت و جیاکرانەوە، ئەوا ناسنامە و کەسێتی ئەو نەتەوەیە تێکدەچێ و دەبێتە دوو گەلی جیاواز، وەک هەردوو گەلی ئازەریی و توورکیی، لە یەک گرووپە زمانن (توورکزمان)ەکان. ڕۆمانیی و مەڵداڤیی، لە گرووپە زمانی (ڕۆمانی)ن. ڕووسیی و ئۆکراینیی، لە لقە زمانی (سلاڤی)ن. کورد و فارس، کورد و هیند، (هیندۆ- ئەوروپایی)ن. ئەو نەتەوانە لە یەکدییەوە نزیکن، لە ڕووی زمانەوە خزمن و لە لقە زمانێکیشن. بەڵام هەر بە دوو نەتەوەی جیا ناودەبرێن. جا گەر ئەو نزیکیی و خزمایەتییە، لە نێوانیاندا نەبێ و لە گرووپە زمانێ نەبن، وەک ڕووس و ئینگلیز، ئەڵمان و فڕەنسیی، کورد و عەرەب، کورد و توورک، ئەوا بە هیچ شێوەیە، لە باری سەرنجی نەتەوەیییەوە، پێکەوە نانووسێن. بەڵکوو پێوەندییەکی دیکە هەیە، دۆستایەتی، هاوکاریی و برایەتی نێوانیان ساز و کۆک و تەیار دەکا، ئەویش پێوەندیی مرۆڤایەتییە.)”5″
بە باوەڕی من، ئەو نەتەوەیەی زمان و فەرهەنگی نەتەوەیی خۆی نەپارێزێ، بە شێوەیەکی بەردەوام، هەوڵ بۆ پێشخستن و گەشەسەندنی نەدا، چ زمانەکە و چ نەتەوەکە، وردەوردە بەرەو لاوازبوون و پوکاندنەوە دەڕۆن، تووشی گەلێ چەڵەمەی نەتەوەیی دەبن. بەپێچەوانەشەوە، هەر وەک نووسەرێکی عەرەب گوتوویەتی: ئەو نەتەوەیەی زمانی نەتەوەیی خۆی بپارێزێ، وەک گیراوێ وایە، کلیلی دەرگەی گرتووخانەکەی، لە گیرفانی خۆیدا بێ، هەر کاتێ ویستی، دەرگەی گرتووخانەکەی بکاتەوە، دەیکاتەوە و خۆی قوتار دەکا. نەتەوەی بێ فەرهەنگ و زمانیش، وەک بەندێ وایە، کلیلی دەرگەی بەندیخانەکەی، لە گیرفانی دوژمنەکەیدا بێ، دۆش دادەمێنێ و ناچاردەبێ، بە کەساسی لە بەردەمی دوژمنەکەیدا دەسەئەژنۆ دانیشێ، تا وردەوردە دەتوێتەوە و نامێنێ. لەبەرئەوە هیچ نەتەوەیەک بە هیچ شێوە، لە نێو ناچێ و قەوارەی ڕامیاریی خۆی لە دەس نادا، تەنیا لە ئەو کاتانەدا نەبێ، زمانەکەی خۆی لەبیردەچێتەوە و بە زمانی داگیرکەرانی نیشتمانەکەی دەدوێ، چونکە زمانی داگیرکەران، بەهۆی دەزگەکانی دەسەڵاتی دەوڵەت و خوێندن لە خوێندنگە جیاوازەکاندا، زۆر بە خێرایی بڵاودەبێتەوە، بەرەبەرە تەشەنەدەکا و کار لە زمانە نەتەوەیییەکە دەکا. بۆیە (زۆر لە گەلانی سەربەخۆی سەرزەمینێ، کە ژێرکەوتوون و زمانی داگیرکەر فێربوون و زمانی نەتەوەیی خۆیان لە دەسداوە، لەناو گەلی داگیرکەردا – کە زمانی خۆی بەزۆر بەسەردا سەپاندوون- تواونەتەوە و هەستی نەتەوەیی خۆیان تەواو لەبیربردوونەتەوە. پێشی ناوێ، دانەدانە بەڵگە و نموونە نیشاندەم، هەرکەس مێژوو وەخوێنێ، لە هەزار جێ تووشی نموونەی زۆر زەق دەبێ. هەر لە دەوروبەری خۆمان وا دەبینین: فینیقی سووریا و لوبنان، قیبتی میسر، ڕەش و برشەکانی سۆدان و زۆر ڕەشی تری ئەفریکا، گەلی بەربەر لە جەزایر و مەراکیش، ئێرانییەکانی مەداین، جگە لە هەزاران هەزار هۆز و تیرەو ماڵە کوردی پەرشوبڵاو، کە زمانیان بۆتە عارەبی و زمانی خۆیان لە دەسداوە و ئەوە هیچ کە بوونە عەرەب، دەکرێ بێژین لە عارەبیش عارەبترن.)”3″
هەروەها لە ئەم بوارەدا، گەلێ نموونەی دیکەمان هەیە، بەڵام ئەز لێرەدا، تەنیا دوو نموونەیان لێ گوڵبژێردەکەم. دوای ئەوەی عەرەبە مسوڵمانەکان (سپان)یان داگیرکرد، ماوەیەکی یەکجار زۆر، لەژێر دەسیاندابوو. (ئەندەلوس) پتر لە حەوت سەدە، بە پارچەیە لە نیشتمانی عەرەب دەژمێررا، خەڵکەکەشی بە زمانی عەرەبیی دەپەیڤین. بەڵام ماوەی چوارسەدە پتردەبێ، لە نیشتمانی عەرەب پچڕاوە. لەبەرئەوە خەسڵەتە عەرەبییەکەی خۆی لە دەسداوە، زمانە عەرەبییەکەشیان لەنێوچووە و ئێستە بەکارناهێنرێ. کەچی بەپێچەوانەوە، دەوڵەتێکی وەک (مەغریب)، تا سەدەی حەوتەم و هەشتەمی زایین، وڵاتێکی عەرەبیی نەبوو، بەڵام دوای ئەو مێژووە و تا ئەوڕۆش، بە پارچەیە لە نیشتمانی عەرەب دادەنرێ. بۆچی؟ لەبەرئەوەی عەرەبەکان زمانی دانیشتووانی (مەغریب)یان عەرەباندووە. لە هەمان کاتیشدا، بە زنجیرەیەک ڕووداوی مێژوویی، گۆڕانکاری کۆمەڵایەتی، گەشەسەندنی ئابووریی دوور و درێژی ئاڵۆزدا تێپەڕبوون، تا ئەم گەل و دەوڵەتەی ئەڕۆیان لێ کەوتووەتەوە!
هەروەها دەتوانین، تازەترین نموونە لەسەر باری زمانی نەتەوەیی دانیشتووانی دوورگەی (هۆنگکۆنگ) بێنینەوە. گەلی (هۆنگکۆنگ) بەشێ لە نەتەوەی (چین) پێکدێنن. تا ساڵی (1841) لە ژێر دەسەڵاتی (چین)دا بوون. بەڵام لە ئەو مێژووە بەدواوە، (بریتانیا)ی گەورە داگیریکرد. تا بەپێی ڕێکەوتننامەیەکی تایبەتی، ڕۆژی (1. 7. 1997)، وازی لێ هێنا و دوورگەکە بۆ نێو باوەشی دایکی نیشتمان گەڕایەوە. واتە: ماوەی (156) ساڵی ڕەبەق، کۆڵۆنیایەکی (بریتانیا) بوو، لە ئەو ماوە درێژەدا، (بریتانیا) زمانی ئینگلیزی، بەسەر خەڵکی (هۆنگکۆنگ)دا سەپاندبوو. تەنانەت لە خوێندنگەکانیشدا، بە زمانی ئینگلیزیی دەیانخوێند و زمانی دەوڵەتیش بوو. لە ئەو شەش میلیۆنەی دانیشتووانی (هۆنگکۆنگ)یش، تا ئێستە مرۆڤێ بەدی ناکرێ، زمانی کۆڵۆنیالیزمی (بریتانیا)، زۆر بە چاکی نەزانێ. بەڵام زۆربەی خەڵک، بە تایبەتی نەوەی نوێ، بە دەگمەن زمانی نەتەوەیی خۆیان دەزانن. چونکە لە ئەو ماوەیەدا، بە تەواوی زمانی چینیی پشگوێخرابوو، لە هەموو بوارەکانی ژیاندا، تەنیا هەر زمانی ئینگلیزیی بەکاردێنرا. جا گەر بهاتایە، ئەو داگیرکردنەی (بریتانیا) تا سەر بەردەوامبووایە، لە ئەو باوەڕەدام، مەگەر تاک و تەرای خەڵک، ئەگینا بە دەگمەن نەبێ، لە پاشەڕۆژدا کەس زمانی نەتەوەیی خۆی بیرنەدەما. دوورگەکەش بە خاک و خەڵک و زمانەکەیەوە، بە تەواوی لە نیشتمان و نەتەوە و زمانی چینیی دادەبڕان. دووریش نییە، وەک (ئەندەلووسیان) لێ بەسەرنەهاتایە! بۆیە هەر نەتەوەیەک، زمان و وێژەی خۆی بپارێزێ، گومانی تێدا نییە، بە نەتەوەیەکی زیندوو دادەنرێ. نەتەوەی زیندووش، با ئازادیش نەبێ، با لەژێر دەسی داگیرکەری بیانییشدا بناڵێنێ، ئەو نەتەوەیە هەر دەژی، سەردەکەوێ و پێشیشدەکەوێ.
لەبەرئەوە پاراستنی زمان، ڕاژەکردنی زمانی نەتەوەیی، کۆکردنەوەی وشە، نووسینەوەیان و ڕێکوپێککردنیان، لە پاراستنی ژیان و گیانی مرۆ گەلێ گرنگترە. چونکە گەر هەزاران کەس ژیان و گیانیان لەدەسدا، نەتەوەکە نامرێ، بەڵام گەر هەر نەتەوەیەک، زمانە نەتەوەیییەکەی خۆی لەبیرکرد و نەما، ئەوا وردەوردە، پێوەندی کۆمەڵایەتی نێوان ڕۆڵەکانی ئەو نەتەوەیە، کزولاوازدەبێ، لە کۆتاییشدا، ناوی لەنێو ناواندا نامێنێ !
لە ڕاستیدا، ئەم گوتارەم بۆیە نووسی، چونکە لە لایەکەوە، هەست بە ئەو مەترسییە گەورەیە دەکەم، کە ڕووبەڕووی زمانی کوردی بووەتەوە. لە لایەکی دیکەشەوە، ڕۆژی (21. 2)ی هەموو ساڵێ، یادی ڕۆژی زمانی دایک دەکرێتەوە، کە ساڵی (1999) لە (پاکستان)، هەموو لایەنە پێوەندیدارەکان کۆبوونەوە، هەوڵێکی زۆریان دا، تا زمانی نەتەوەیی نەتەوە جیاجیاکانی ئەو وڵاتە ببوژێننەوە، لەبەرئەوە ئەو ڕۆژەیان ناونا: ڕۆژی زمانی دایک و تا ئێستەش، هەموو ساڵێ لە ئەم ڕۆژەدا، لە هەموو وڵاتانی جیهان بە گشتیی و ووڵاتەکانی خۆرهەڵاتی نێوەڕاست بە تایبەتی، یادی ئەم ڕۆژە گرنگە دەکەنەوە.
سەیر ئەوەیە، دوای ئەوەی نزیکەی (90) ساڵ دەبێ، ڕۆڵەکانی نەتەوەی کورد، دووچاری ئەم هەموو کوشتوبڕ و چەوساندنەوەیە بوون، چەندین ساڵیشە، سەرکردایەتی شۆڕشەکانی کورد هەوڵدەدەن، دەوڵەتە داگیرکەرەکانی وڵاتەکەمان، دان بە زمانی کوردیدا بنێن، چونکە هەمیشە دوژمنی داگیرکەر هەوڵیداوە، زمانەکەمان لە بۆتەی زمانە نەتەوەییەکەی خۆیدا بتوێنێتەوە. کەچی جگە لە ئەوەی، دەسەڵاتدارانی میریی هەرێمی باشووری (کوردستان)، بە دەیان خوێندنگەی توورکیی و عەرەبییان کردووەتەوە، منداڵانی کورد بە ئەو دوو زمانە دەخوێنن، تازەش شالیارگەی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی هەرێم، نەک هەر بڕیاریداوە، زمانی خوێندن لە زانکۆکانی هەرێمدا، بە عەرەبیی یا ئینگلیزیی بێ، بەڵکوو تەنانەت پرسیاری تاقیکردنەوەکانی کۆتایی ساڵیش، بە یەکێ لە ئەو دوو زمانە نەبێ، ڕێی پێ نادەن و وەری ناگرن!
ئەوە لە کاتێکدا، سەرۆکایەتی زانکۆی (زاخۆ)، ڕۆژی (4. 3. 2014) بڕیاریدا، زمانی کوردیی، زمانی فەرمیی زانکۆ بێ، وەک سەرەتایەکیش بۆ ئەوەی ئەم بڕیارە جێبەجێکرێ، (12) پەرتووکیان بە زمانی کوردی ئامادەکردووە. ئاخر هەر نەتەوەیەک هەوڵ نەدا، زمانی دایک بکا بە زمانی هونەر، وێژە و زانست، بە تەواوی ڕاژەی نەکا و پێشی نەخا، ئەوا زمانەکەی تەنیا هەر وەک زمانی قسەکردن بەکاردێنرێ و بایەخێکی ئەوتۆی نابێ. واتە: ئەو نەتەوەیە زمانی نووسینی نابێ، ئەوەش خۆی لە خۆیدا، دیاردەیەکی گەلێ ترسناکە، هەڕەشە لە ئاییندەی زمانەکە و نەتەوەکەش دەکا. جگە لە ئەوەی دوژمنان و داگیرکەرانی (کوردستان)یش، هەر لە کۆنەوە، ئەوە ئامانجیان بووە و هەوڵیانداوە، ئەو زمانە وەک زمانی خەڵکی گوند و چیانشینەکان بناسێنن، کە خۆمان زۆر بێ ئاگایانە، ئەوڕۆ خەریکین، ئەو ئاواتە دێرینەی ئەوان جێبەجێدەکەین!
بە داخەوە، ئەوا (27) ساڵ دەبێ، باشووری (کوردستان) ئازادە، دەسەڵاتێکی کوردی دامەزراوە، کەچیی بایەخێکی ئەوتۆیان بە زمانەکەمان نەداوە. ئاخر دەبووایە، لە ئەو ماوە درێژەدا، هەر هیچ نەبووایە، هەوڵێکی زۆریان بدایە، لە هەموو نێوچەکانی نیشتمانەکەمان، زمانێکی یەکگرتووی کوردیان بچەسپاندایە! ئایا ئەم کارەی تا ئێستە نەکراوە، هەڵە و تاوانی دەوڵەتە دەگیرکەرەکەیە، یا خەمساردیی و کەمتەرخەمی دەسەڵاتەکەی خۆمانە؟! خۆ گەر هێندێ گرفت و کێشەی نەتەوەیی و ڕامیاریی، تا ئێستە چارەسەرنەکرابێ و لە دەسەڵاتی سەرانی پارتەکاندا نەبووبێ، بۆچی تا ئەوڕۆ، ئەم هەموو نووسەر و زمانەوان، ئەم هەموو کادێرە ئەکادێمیک و زیاد لە (20) زانکۆمان هەیە، نەیانتوانیوە، زمانێکی یەکگرتووی نووسین و خۆێندنەوەی یەکگرتوو گەڵاڵەکەن و پێشنیازکەن، تا پەرلەمان و میریی هەرێمیش، کاری لەسەر بکەن و فەرمانێ دەرکەن، هەر لە خوێندنگە سەرەتاییەکانەوە پێڕەوکرێ و وردەوردەش، جێی خۆی بکاتەوە. بەڵام ڕاستیان فەرمووە، تا خوا کێو نەبینێ، بەفری تێ ناکا!
بۆیە لە کۆتاییدا پێشنیازدەکەم، کۆنگرەیەکی زمانەوانیی فراوان بگیرێ، کەسانی پسپۆڕ و شارەزا بەشداریی تێدا بکەن، تا بە هەموو بڕیاربدەن و کارێبکەن، ئەو زمانە یەکگرتووە، لە کڵاوڕۆژنەی بڕیارەکانی کۆنگرەکەوە سەردەربێنی و لایەنە پێوەندیدارەکانیش، بە یاسا و فەرمان بیسەپێنن!
سەرچاوەکان:
1. دوکتۆر #عیزەدین مستەفا ڕەسوڵ#، سەرنجێ لە زمانی ئەدەبی یەکگرتووی کوردی، چاپی یەکەم، بەغدا، 1971، ل8.
2. دیوانی #مەلای جزیری#، تهران، 1361، ل 3.
3. هەژار، #هەنبانەبۆرینە#، فرهنگ کوردی – فارسی، چاپی 1، سروش، تهران، 1369، ل 19.
4. محمد خاڵ، #فەرهەنگی خاڵ#، جزمی 1، کتابفرۆشی محمدی، سقز، چاپ اول، خرداد 1367، ل8-9.
5. دوکتۆر حوسێن موحەممەد عەزیز، ململانێی ئایدۆلۆجی لە کوردستاندا، چاپی 2، سوید، 1995، ل88-89. ل. 90.
6. دوکتۆر حوسێن موحەممەد عەزیز، سەلیقەی زمانەوانیی و گرفتەکانی زمانی کوردی، چاپی2، سولەیمانیی، 2005.
[1]
ئەم بابەتە 1,289 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی وەتەری کورد
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 1
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 25-02-2018 (6 ساڵ)
پۆلێنی ناوەڕۆک: زمانەوانی و ڕێزمان
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
شار و شارۆچکەکان: سلێمانی
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 85%
85%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( سەریاس ئەحمەد )ەوە لە: 10-01-2022 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 10-01-2022 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 10-01-2022 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 1,289 جار بینراوە
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
ژیاننامە
ڕزگار حاجی حەمە
وێنە و پێناس
کۆمەڵێک لە پیاوانی کۆمەڵگای پیرزین ساڵی 1979
ژیاننامە
هولیا ئەڤشار
ژیاننامە
خەدیجە ئەسکەندەر حەیدەر
ژیاننامە
ئەرکان باڵواسە
کورتەباس
مەسعود بارزانی پێشوازی لە سەرۆکی هاوپەیمانێتیی دەوڵەتی یاسا دەکات
وێنە و پێناس
گەشتی بەهارەی کۆمەڵێک لە مامۆستایانی شارەدێی دارەتوو لە بەردەڕەش ساڵی 1993
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
چێنەر عەبدولقادر
ژیاننامە
بەختیار ئەحمەدی 3
پەرتووکخانە
ڕێبەری ڕێگرتن لەهاندانی توندوتیژی لەدەزگاکانی میدیای کوردیدا
پەرتووکخانە
ڕۆڵی ڕاگەیاندنی پەرلەمانی کوردستان لە بەشداریپێکردنی کەناڵە تەلەڤزیۆنییەکان لە ناساندنی یاسا و بڕیارەکاندا
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
پەرتووکخانە
ڕێکخستنی دەستپێشخەری یاسادانان لە هەرێمی کوردستان
کورتەباس
مەسعود بارزانی لە بەغدا پێشوازی لە پارێزگاری بەسڕا دەکات
کورتەباس
مەسعود بارزانی لەگەڵ سەرۆکی حزبی تەقەدوم کۆبوویەوە
ژیاننامە
ئەیوب محەمەدی
وێنە و پێناس
چوار لە پیاوماقوڵانی شارەدێی سیدەکان ساڵی 1981
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
پەرتووکخانە
ڕێبەری نووسین بۆ میدیا و سۆشیال میدیا فەرمییەکانی ھەرێمی کوردستان
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
سروە ساڵەیی
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
کورتەباس
هێمن هەورامی پێشوازیی لە کونسوڵی گشتیی نوێی تورکیا کرد
شوێنەوار و کۆنینە
کاروانسەرای قەسری شیرین
ژیاننامە
سابات محەمەد ساڵح
وێنە و پێناس
چوار قوتابی ئامادەیی خوێندنی ئیسلامی لە هەڵەبجە، ساڵی 1984
شوێنەوار و کۆنینە
سیاهگل.. پەرستگەی سەردەمی ساسانییەکان
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای نارین
پەرتووکخانە
باشترین وتەی دەروونناسی(تورکی-کوردی)
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
کورتەباس
خەمۆکی نەمانی توانای خەونبینینە
ژیاننامە
ئاواز عەبدولقەهار عوسمان
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
وێنە و پێناس
تیپی تۆپی پێی ئازادی لە کەرکووک ساڵی 1999

ڕۆژەڤ
پەرتووکخانە
کوردستان و کورد
10-10-2011
هاوڕێ باخەوان
کوردستان و کورد
پەرتووکخانە
تاڤگەی هەقیقەت (بەشێک لە بەرهەمەکانی دوکتور قاسملوو) - بەرگی 1
18-12-2011
هاوڕێ باخەوان
تاڤگەی هەقیقەت (بەشێک لە بەرهەمەکانی دوکتور قاسملوو) - بەرگی 1
پەرتووکخانە
بیست ساڵ دوای تیرۆری د. قاسملوو
11-04-2012
هاوڕێ باخەوان
بیست ساڵ دوای تیرۆری د. قاسملوو
پەرتووکخانە
کورتەباس
13-07-2013
هاوڕێ باخەوان
کورتەباس
پەرتووکخانە
خولیا و مەرگی قاسملووی کورد
28-08-2016
هاوڕێ باخەوان
خولیا و مەرگی قاسملووی کورد
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
ژیاننامە
چێنەر عەبدولقادر
11-07-2024
زریان سەرچناری
پەرتووکخانە
ڕێکخستنی دەستپێشخەری یاسادانان لە هەرێمی کوردستان
11-07-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
باشترین وتەی دەروونناسی(تورکی-کوردی)
10-07-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
ڕێبەری ڕێگرتن لەهاندانی توندوتیژی لەدەزگاکانی میدیای کوردیدا
10-07-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
ڕێبەری نووسین بۆ میدیا و سۆشیال میدیا فەرمییەکانی ھەرێمی کوردستان
10-07-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
ڕۆڵی ڕاگەیاندنی پەرلەمانی کوردستان لە بەشداریپێکردنی کەناڵە تەلەڤزیۆنییەکان لە ناساندنی یاسا و بڕیارەکاندا
10-07-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
بەرەی نیشتمانیی یەکگرتوو زەروورەتەکەی، سروشتەکەی، ئامانج و پێداویستی یەکانی
10-07-2024
هەژار کامەلا
پەرتووکخانە
زنجیرەی هەبوو، نەبوو زمانی ئاژەڵان 2
10-07-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
زنجیرەی هەبوو، نەبوو نرخی ئازادی 1
10-07-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
پەری ددان
10-07-2024
کشمیر کەریم
ئامار
بابەت 522,533
وێنە 105,731
پەرتووک PDF 19,696
فایلی پەیوەندیدار 98,586
ڤیدیۆ 1,419
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
ژیاننامە
ڕزگار حاجی حەمە
وێنە و پێناس
کۆمەڵێک لە پیاوانی کۆمەڵگای پیرزین ساڵی 1979
ژیاننامە
هولیا ئەڤشار
ژیاننامە
خەدیجە ئەسکەندەر حەیدەر
ژیاننامە
ئەرکان باڵواسە
کورتەباس
مەسعود بارزانی پێشوازی لە سەرۆکی هاوپەیمانێتیی دەوڵەتی یاسا دەکات
وێنە و پێناس
گەشتی بەهارەی کۆمەڵێک لە مامۆستایانی شارەدێی دارەتوو لە بەردەڕەش ساڵی 1993
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
چێنەر عەبدولقادر
ژیاننامە
بەختیار ئەحمەدی 3
پەرتووکخانە
ڕێبەری ڕێگرتن لەهاندانی توندوتیژی لەدەزگاکانی میدیای کوردیدا
پەرتووکخانە
ڕۆڵی ڕاگەیاندنی پەرلەمانی کوردستان لە بەشداریپێکردنی کەناڵە تەلەڤزیۆنییەکان لە ناساندنی یاسا و بڕیارەکاندا
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
پەرتووکخانە
ڕێکخستنی دەستپێشخەری یاسادانان لە هەرێمی کوردستان
کورتەباس
مەسعود بارزانی لە بەغدا پێشوازی لە پارێزگاری بەسڕا دەکات
کورتەباس
مەسعود بارزانی لەگەڵ سەرۆکی حزبی تەقەدوم کۆبوویەوە
ژیاننامە
ئەیوب محەمەدی
وێنە و پێناس
چوار لە پیاوماقوڵانی شارەدێی سیدەکان ساڵی 1981
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
پەرتووکخانە
ڕێبەری نووسین بۆ میدیا و سۆشیال میدیا فەرمییەکانی ھەرێمی کوردستان
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
سروە ساڵەیی
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
کورتەباس
هێمن هەورامی پێشوازیی لە کونسوڵی گشتیی نوێی تورکیا کرد
شوێنەوار و کۆنینە
کاروانسەرای قەسری شیرین
ژیاننامە
سابات محەمەد ساڵح
وێنە و پێناس
چوار قوتابی ئامادەیی خوێندنی ئیسلامی لە هەڵەبجە، ساڵی 1984
شوێنەوار و کۆنینە
سیاهگل.. پەرستگەی سەردەمی ساسانییەکان
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای نارین
پەرتووکخانە
باشترین وتەی دەروونناسی(تورکی-کوردی)
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
کورتەباس
خەمۆکی نەمانی توانای خەونبینینە
ژیاننامە
ئاواز عەبدولقەهار عوسمان
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
وێنە و پێناس
تیپی تۆپی پێی ئازادی لە کەرکووک ساڵی 1999
فۆڵدەرەکان
وشە و دەستەواژە - وڵات - هەرێم - ڕۆژهەڵاتی کوردستان وشە و دەستەواژە - وڵات - هەرێم - باشووری کوردستان هۆنراوە - پۆلێنی هەڵبەست - دڵداری هۆنراوە - جۆری گۆرانی - بەستە هۆنراوە - جۆری هەڵبەست - فۆلکلۆر هۆنراوە - کراوە بە گۆرانی - بەڵێ هۆنراوە - کێشی هەڵبەست - پەنجە شەهیدان - ئایین و ئایینزاکان - ئێزیدی شەهیدان - ڕەگەزی کەس - مێ شەهیدان - وڵات - هەرێم (شەهیدبوون) - باشووری کوردستان

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.67
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.359 چرکە!