پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
ژیاننامە
کامەران عەبدولکەریم
29-06-2024
زریان سەرچناری
پەرتووکخانە
فسیۆلۆژی سێکس
29-06-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
سەرەتایەکی ون
28-06-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
زامەکان دەکولێنەوە
28-06-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
بابە لاق درێژ
28-06-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
10 کورتە چیرۆکی ئینگلیزی
28-06-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
کێشەیەکی قوڵ
28-06-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
گفت و گۆیەکی ئەدەبی لەگەڵ شاعیری کلاسیکی بورهان جاهید دا
28-06-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
برسێتی 2
28-06-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
لە ئامێزم بگرە
28-06-2024
کشمیر کەریم
ئامار
بابەت 519,795
وێنە 105,228
پەرتووک PDF 19,555
فایلی پەیوەندیدار 97,936
ڤیدیۆ 1,414
شوێنەکان
سەردەشت
شوێنەکان
هەڵەبجە
ژیاننامە
عەبدولڕەقیب یوسف
شوێنەکان
کەرکووک
ژیاننامە
کۆچەر بیرکار
دانپیادانانی میت لەسەر کۆمەڵکوژییەکەی پاریس
وێنە مێژووییەکان موڵکی نەتەوەییمانە! تکایە بە لۆگۆ و تێکستەکانتان و ڕەنگکردنیان بەهاکانیان مەشکێنن!
پۆل: بەڵگەنامەکان | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0
دانپیادانانی میت لەسەر کۆمەڵکوژییەکەی پاریس
بەڵگەنامەکان

دانپیادانانی میت لەسەر کۆمەڵکوژییەکەی پاریس
بەڵگەنامەکان

دەوڵەتی تورکی داگیرکەر لە ساڵی 2013 دا لە هەموو لایەکەوە تەنگاو بوو بوو و گورزی قورسی یەک لەسەر یەک بەردەکەوت، لەبەر ئەوەش لەگەڵ ڕێبەری گەلی کورد #عەبدوڵڵا ئۆجەلان#، کە لە گۆشەگیرییەکی سەخت و قورس دا بوو، دەستی بە چاوپێکەوتن کرد.
ئۆجالان لەو پرۆسەیەدا لەگەڵ شاندەکانی دەوڵەت، شاندی ئیمرالی، شاندەکانی #هەدەپە# و کەجەکە کۆبوویەوە. چاوی هەمووان لەسەر ئەو چاوپێکەوتنانە و ئەو پڕۆسەیە بوو، کە ماوەیەکی زۆر بوو ڕاوەستێنرابوو، چونکا پێشتر چاوپێکەوتنەکانی ئۆسلۆ هیچ ئەنجامێکی نەبوو.
بۆ ئەوەی چاوپێکەوتنەکان وەربچەرخێن بۆ سەر بناغەیەک بۆ چارەسەریی کێشەی کورد و دیموکراتیزەکردنی تورکیا، ڕێبەری گەلی کورد هەوڵێکی زۆری دا. دوای 03-01-2013 شاندێک چوونە ئیمرالی و لە ڕێکەوتی 09-01-2013 لە پاریس ساکینە جانسز، نوێنەری کەنەکە لە پاریس فیدان دۆغان و ئەندامی بزووتنەوەی گەنجان لەیلا شایلەمەز شەهیدکران.
دوای ئەو کۆمەڵکوژییە، عەبدوڵا ئۆجالان لە میانەی چاوپێکەوتنەکانی ئیمرالیدا لێدوانی قورسی بۆ شاندی دەوڵەت و میت دا و وتی: پێویستە ئەو کۆمەڵکوژییە ڕوون بکرێتەوە.
هەرچەندە تەقەکەر و پەلاپیتکەکێش عومەر گونەی دوای ماوەیەکی کەم لە کۆمەڵکوژییەکە دەستگیرکرا، بەڵام هێزە ڕاستەقینەکانی پشت تەقەکەرەکە ئاشکرا نەکران.
عومەر گونەی بکوژ بوو و لە ئەنقەرەوە فەرمانی پێکرا. #پەکەکە# و پاژک، تەیب ئەردۆغان و میتی تورک-یان بە بەرپرسیاری ئەو کۆمەڵکوژییە ڕاگەیاند و بە لێدوانی توند ڕایانگەیاند، تۆڵەی ئەو کۆمەڵکوژییە دەکرێتەوە.
لە دژی ئەو پلانانەی میت، ئۆپەراسیۆنی تۆڵەی شۆڕشگێڕیی شەهید ساکینە جانسز لەلایەن تیمە تایبەتەکانی گەریلاکانی #هەپەگە#وە دەستیپێکرد و لە ئەنجامدا 2 بەڕێوەبەری باڵای میت دەستگیرکران. هاوسەرۆکایەتیی دەستەی بەڕێوەبەریی کەجەکە لە لە 03-01-2017 دا وردەکارییەکانی ئەو ئۆپەراسیۆنەی بۆ ڕای گشتی بڵاوکردەوە.
لە بەڵگەنامەیەکدا، کە لە 14-01-2014 دا بڵاوکراوەتەوە، دەرکەوتووە، کە فەرمانی تیرۆرکردنەکە لە لایەن 4 بەرپرسی میتەوە دەرچووە. لە بەڵگەنامەیەکی دیکەدا، کە لە 18-11-2014 دا بڵاوکراوەتەوە، واژۆی بەرپرسانی میت ئۆ. یورەت، یو. ک، ئایک. س. ئاسال و ه. ئۆزجان-ی لەسەر بوو.
هاوکات تۆمارێکی دەنگی بڵاوکرایەوە، کە لە تۆمارەکەدا عومەر گونەی لەگەڵ بەرپرسانی میت پلانی تاوانەکەیان دادەڕێژن.
چەند ڕۆژێک پێش دەستپێکردنی دانیشتنەکانی دادگا بۆ دۆسیەی کۆمەڵکوژییەکە، عومەر گونەی لە زیندانێکی فەرەنسادا گیانی لەدەستدا. ئەوان دەیاخواست بە مردنی گونەی کەیسەکە و دۆسیەکە پەردەپۆش بکەن و بیشارنەوە، بەڵام گەلی کورد و ژنانی کورد چەند ساڵ بە دروشمی تۆڵەسەندنەوە و دادپەروەری ڕژانە مەیدانەکان و داوایان کرد، هێزەکانی پشت کۆمەڵکوژییەکە دادگایی بکرێن.
لە دوای هەڵگیرسانەوەی شەڕی هەمەلایەنەی دەوڵەتی تورک لە 24-07-2015 دا، لە باکوری کوردستان بەرخۆدانێکی گەورەی خۆبەڕێوەبەری دەستیپێکرد و لە ناوچەکانی گەریلاشدا چالاکیی بەرفراوان ئەنجامدران. لەو کاتەدا بەرخۆدێران و بەرەنگارەکانی خۆبەڕێوەبەری 2 بەرپرسی میت-یان دەستگیرکرد.
تەیب ئەردۆغانیش فەرمانی تایبەتی بۆ میت دەرکرد و وەک کۆمەڵکوژییەکەی پاریس لە 09-01-2013 دا داوای لەناوبردن و پاکتاوکردنی بەڕێوەبەرانی باڵای پەکەکە و کەجەکەی کرد. ئەردۆغان و تیمەکەی وتیان: تا نیسانی 2017 پەکەکە کۆتایی پێدێت و ئیدی کەس ناتوانێت ناوی پەکەکە لە ماوەی ئەمساڵدا بێنێتە سەر زمان بەو لێدوانە گرنگیی ئەو چەمکە پاکتاوکارییەیان خستەڕوو.
لە سەرەتادا، تۆمارێکی دەنگ لە ساڵی 2014 دا بڵاوکرایەوە. لەو تۆمارەدا ئەوە هەبوو، کە عومەر گونەی لەگەڵ 3 سیخوڕی تورک پلان بۆ کۆمەڵکوژییەکە دادەڕێژن. ڕاستبوونی ئەو تۆمارە لەلایەن پۆلیسی پسپۆڕی فەرەنساوە پەسەند و پشتڕاستکرایەوە.
بەرپرسانی باڵای میت، کە لەلایەن هەپەگەوە دەستگیرکراون، ئەو تۆمارە و قسەکانی ناو تۆمارەکەیان پشتڕاست کردەوە.
ئەرهان پەکچەتین بەڕێوەبەری دەستگیرکراوی میت لەسەر ئەو تۆمارە دەنگییە دەڵێت:
ئوگور قائان ئایک:EBF (سەرۆکی فەرمانگەی کاروباری جیاکاری ڕەگەزی لە دەرەوەی وڵات)
بەڕێوەبەری بەشی ئۆپەراسیۆن: ئۆغوز یورەت
کارمەندی ڕاهێنراوی لقی ئۆپەراسیۆن: ئایهان ئۆران
هەروەها ئەو تۆمارە دەنگییە، کە لە ئینتەرنێت بڵاو کراوەتەوە و کاتێک گوێم لەو دەنگە گرت، زانیم ئۆپەراسیۆنەکە لەلایەن 3 کەسی ستافەکەمانەوە ئەنجام دراوە، ئوگور قائان ئایک سەرۆکی فەرمانگەی کاروباری جیاکاری ڕەگەزی لە دەرەوەی وڵات (EBF)، سەرۆکی بەشی ئۆپەراسیۆنەکانی ئەو فەرمانگەیە ئۆغوز یورەت و کارمەندی ڕاهێنراوی ئەو بەشە ئایهان ئۆران-ەوە پلانی بۆ دانراوە و جێبەجێ کراوە، چونکە من دەنگی ئەوان دەناسم.
ئەم لێدوانانەی بەڕێوبەری میت ئەرهان پەکچەتین بە ڕوونی ئەوەی دەرخست، کە لە 9ی کانوونی دووەمی 2013دا کۆمەڵکوژی دژی ساکینە جانسز و فیدان دۆغان و لەیلا شایلەمەز لەلایەن میتی دەوڵەتی تورکەوە بە سەرۆکایەتیی تەییب ئەردۆغان ئەنجام دراوە.
بەڕێوبەری میت ئەرهان پەکچەتین ئەوەشی خستەڕوو، عومەر گونەی ئەندام و ستافی میتە: لە ئۆتێلێکی ئەنقەرەدا چاوپێکەوتنی زانیاری وەرگرتن لەگەڵ عومەر گونەی ئەندام و ستافی میت ئەنجامدراوە و تۆمارە دەنگییەکە لە ئۆتێلەکەدا تۆمار کراوە.
لە 14-01-2014 بەڵگەنامەی فەرمانی کوشتنەکە، کە بۆ تەقەکەر عومەر گونەی نێردراوە، بڵاوکرایەوە. بەڕێوەبەرانی میت دووپاتیان کردەوە، کە ئەم دۆکیومێنتە ڕاست و دروستە:
بە دڵنیاییەوە، ئەم جۆرە کوشتنانە هەستیارن. بابەتێکن، کە دەبێت لە بەرزترین ئاستدا بڕیاری لەسەر بدرێت. ژمارەیەکی کەم لە ئەندامان لەو فەرمان و بڕیارە ئاگادار دەکرێنەوە.
ئەرهان پەکچەتین دووپاتی دەکاتەوە، ئەو بەڵگەنامەیەی میت، کە لە میدیاکاندا بڵاو کراوەتەوە ڕاستە. لەسەر ئەم بەڵگەنامەیە، کە بەناونیشانی 'داواکاری' لەناو میتدا هەیە و بڵاوکراوەتەوە، ڕایگەیاند:
پێویستە یاداشتی داواکارییەکە بگاتە دەستی موستەشاری میت (سەرۆکی میت). موستەشاریش بۆ داواکارییەکە پرسیار لە سەرۆک کۆمار دەکات. پێم وانیە، کە موستەشار بە تەنها خۆی ئەو بڕیارە بدات، چونکا ئەو کێشانەی دەتوانرێت ببێتە هۆی ڕوودانی کێشەی نێونەتەوەیی. ئەویش لە کاتێکدا، کە گفتووگۆی ئاشتی بەڕێوەدەچوو. نەک ئایهان ئۆران، بەڵکو دەبێت بەڕێوبەری بەشەکە داواکارییەکەی ئامادە کردبێت. ئوغور قائان ئایک سەرۆکی بەشەکەیە، داواکارییەکە دەگاتە ئەو و ئەویش بۆ کەسانی تر، کە بەرپرسیارییان زیاترە بەرزی دەکاتەوە، کە ئەویش سەباحەدین ئاسال جێگری سەرۆکە ئەوە دەگاتە سەباحەدین ئاسال. ئەگەر هەڵە نەبم سەباحەتین ئاسال لەو کاتەدا لە وتووێژەکانی ئاشتی لەگەڵ محەمەد دەروێش ئۆغڵو بەشداری چاوپێکەوتنەکانی ئاشتی دەبوو. دوای سەباحەدین ئاسال، لەو کاتەدا هالوک ئۆزجان سەرۆکی هەواڵگریی گشتی (GÎB) بوو. سەرکۆی هەواڵگریی گشتیش ئەوە دەنێرێت بۆ یاریدەدەری سەرۆکی میت. یاریدەدەری سەرۆکیش، دەیداتە دەست سەرۆکی میت. بەو شێوەیە بەڵگەی داواکارییەکە دەگەڕێت. ئەمە کارێک نییە، کە یاریدەدەری سەرۆکی گشتیی هەواڵگریی گشتی بتوانێت ئەنجامی بدات. دەبێت بگاتە دەستی سەرۆک و موستەشار و ئەویش پەسەندی بکات.
لە ژێر بەڵگەنامەی 17-11-2012، واژۆی بەڕێوەبەرانی میت هەبوو.
لە ژێر بەڵگەنامەکەدا ناوی سەرۆکی بەش ئۆ. یورەت، سەرۆکی فەرمانگەکە یو. ک. ئایک، جێگری سەرۆک س. ئاسال، سەرۆک ه. ئۆزجان هەبوو.
بەڕێوەبەرانی میت، کە لە ئۆپەراسیۆنی هەپەگە دا دەستگیرکراون ئەو کەسانە دەناسن و ئەم زانیارییانەیان پێشکەش کرد:
ئیمزای ئۆ. یورەت، هی ئۆغوز یورەتە. ئۆغوز یورەت ئێستا سەرۆکی بەشی میتە لە وان. ئەو کاتە بەڕێوەبەری بەشی ئۆپەراسیۆن بوو.
ئو. ک-یش، ئۆگور قائان ئایکە. ئێستا سەرۆکی کاروباری تایبەتە. لەو کاتەدا سەرۆکی فەرمانگەی کاروباری جیاکاری ڕەگەزی لە دەرەوەی وڵات (EBF) بوو.
س. ئاسال-یش سەباحەدین ئاسالە و ئێستا جێگری موستەشارە (سەرۆکی میتە) بۆ هەواڵگریی ستراتیژی. ئەو کاتە جێگری سەرۆکی بەشی کاروباری جیاکاریی ئیتنیکی بوو.
ئەو ئیمزایانە، کە لەو داواکارییەدا هەن، ئیمزای ئەو کەسانەن.
ناوی جێگری سەرۆک، سەباحەدین ئاسالە، کە ناوەکەی لەژێر بەڵگەنامەکەدایەوە، ئەوە سەرنجڕادەکێشە، چونکە سەباحەدین ئاسال لە کۆبوونەوەکانی ئیمراڵیدا لە شاندی دەوڵەت دایە و لەگەڵ محەمەد دەروێش ئۆغڵو سکرتێری ئاسایشی گشتی بە ناوی میتەوە بەشداری دانوستانەکانی ئاشتی بوو.
سەباحەدین ئاسال لەبارەگای میت لەئەنقەرا چاوی بە عومەر گونەی کەوتبوو.
ئەو بەرپرسانەی میت، کە لەلایەن هەپەگە دەستگیرکرابوون، لە لێدوانەکانیاندا ڕایانگەیاند، پلانی کۆمەڵکوژی پاریس لە بارەگای میت لە ئەنقەرە داڕێژراوە. بلیتی فڕۆکەکەی عومەر گونەی لە ئاژانسی گەشت و گوزاری میت دا کڕدراوە.
بەڕێوبەری میت ئەرهان پەکچەتین لە لێدوانەکەیدا لەسەر ئەم بابەتە دەڵێت:
کارمەندێکی زانیاری بەناوی عومەر گونەی لە هۆتێلێکی ئەنقەرە چاوپێکەوتنی لەگەڵ کرا، تۆماری دەنگ لە هۆتێلەکە تۆمار کراوە.
ئەم زانیارییە سەرنج ڕاکێشانەی خوارەوە لەسەر شێوازی ڕێکخستنی فڕۆکەکەی عومەر گونەی و ڕێکخستنی کۆمەڵکوژییەکەی پاریس خرانەڕوو:
لەسەر ئاستی تیرۆرەکە، کاتێک لە میدیاکاندا ئاشکرا بوو، کە هاتووەتە ئەنقەرە و گەڕاوەتەوە بۆ پاریس و بلیتی گەڕانەوەی بۆ پاریس کڕیوە، کاتێک ڕوونبوویەوە عومەر گونەیە، ئەوان (فەرەنسیەکان) دەربارەی بابەتەکە داوای زانیارییان کرد و هەتا ئەو شوێنەی من بزانم هیچ وەڵامێکی ئەو داواکارییانە نەدراوەتەوە. پێم وایە ئاسایشی فەرەنساش نامەیەکی بۆ ئاسایشی تورکیا ناردووە. هەروەها ئاسایش کاری لەسەر کردووە و بلیتەکەی عومەر گونەی لە ئەنقەرە بۆ پاریس بە ژمارەی پی ئێن ئێن چاودێری کردووە. ئەوە دەگاتەوە ئەو ئاژانسە، کە بلیتەکەی لێ کڕیوە، ئەویش ئاژانسی هێڵی ئاسمانی تورکە. ئەو ئاژانسە، دەزگایەکە لە ناوچەکانی ڕۆژئاوای یەنی محەلە و لەوێ ئەندامان و ستافی ڕێکخستنی میت بلیتیان پێدەدرێت. من شوێنی ئەوم نەدیوە. ئێمە تەنیا تەلەفۆنەکەی بۆ دەکەین و ئەویش بلیتەکەمان بۆ دابین دەکات و ژمارەی پی ئێن ئێن –ی لێدەدات. بلیتەکە لەوێوە کڕدرا، لە ئاژانسەکەوە لە بارەگاکەی میت لە ڕۆژئاوای یەنی محەلە. نە لە ناو ڕێکخستن، بەڵکو لە بارەگاکەدا بلیتی گەڕانەوەی عومەر گونەی بۆ پاریس کڕدراوە.
بەڕێوەبەرانی میت ڕایانگەیاندووە، ئەو کارمەندانەی میت، کە لە کۆمەڵکوژییەکەی پاریسیان ئەنجامدا و تیادا بەشداربوون لەلایەن ئەردۆغانەوە پیرۆزباییان لێکراوە و پلەکانیان بەرزکراونەتەوە
ئەرهان پەکچەتین لەم بارەیەوە دەڵێت:
ئەو سێ کەسە پاش ماوەیەک، ئوگور قائان ئایک وەک نوێنەری دەوحە دیاریکرا. هەروەها ئۆغوز یورەت وەک سەرۆکی بەشی ئی تی ئای (ETÎ) دەستنیشان کرا. ئایهان ئۆرانیش پاش ماوەیەک بە شێوەیەکی یاسایی هەڵبژێردرا بۆ ئەسینا. ئەو بۆ ماوەی ساڵ و نیوێک مایەوە. هەروەها ئۆغوز یۆرەت بۆ سەرۆکایەتیی هەرێمی وان دەستنیشان کرا. ئوگور قائان ئایکیش وەک بەرپرسی کاروباری تایبەت دەستنیشان کرا، پلەکەیان بەخێرایی بەرزکرایەوە. ئایهان ئۆرانیش لە ڕێکخراوەکە دەرکرا.
بە دانپێدانانەکان و بەلگەنامەکان ئەوە سەلمێنرا، کە میت پلانی داڕشتووە و کۆمەڵکوژییەکەی پاریسی ئەنجام داوە.[1]
ئەم بابەتە 2,371 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەری ئەی ئێن ئێف نیوز - 09-01-2022
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 2
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 09-01-2022 (2 ساڵ)
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
شێوازی دۆکومێنت: چاپکراو
وڵات - هەرێم: فڕەنسا
وڵات - هەرێم: تورکیا
وڵات - هەرێم: باکووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( ڕۆژ هەژار )ەوە لە: 11-01-2022 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 11-01-2022 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 08-08-2022 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 2,371 جار بینراوە
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
پەرتووکخانە
بابە لاق درێژ
وێنە و پێناس
گەشتی خوێندکارانی کوردی زانکۆی بەغدا بۆ سەیرانگای سەلمان پاک لە بەغدا ساڵی 1972
وێنە و پێناس
شارۆچکەی شەقڵاوە، باشووری کوردستان ساڵی 1971
شوێنەوار و کۆنینە
سیاهگل.. پەرستگەی سەردەمی ساسانییەکان
پەرتووکخانە
زامەکان دەکولێنەوە
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
وێنە و پێناس
خێزانێکی ڕواندز ساڵی 1951
شوێنەوار و کۆنینە
کاروانسەرای قەسری شیرین
ژیاننامە
کامەران عەبدولکەریم
ژیاننامە
تەیفور بەتحایی
وێنە و پێناس
چوار هونەرمەند لەبەردەم ئێزگەی کوردی، بەغدا ساڵی 1956
پەرتووکخانە
سەرەتایەکی ون
ژیاننامە
سۆران شەمسی
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
کورتەباس
پارێزگاری کرماشان: زمان و جلوبەرگی کوردی لە کرماشان لە هەولێر زۆرترە
پەرتووکخانە
فسیۆلۆژی سێکس
ژیاننامە
نیشتمان عەبدولقادر ئەحمەد
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای نارین
ژیاننامە
هولیا ئەڤشار
ژیاننامە
سروە ساڵەیی
ژیاننامە
مژدە عەبدولحەمید
کورتەباس
پوختەی ئاماری سامانی ئاژەڵ لە هەرێمی کوردستان 2014-2019
کورتەباس
ژمارەی پێوانەیی بۆ نرخەکانی بەکاربەر لە هەرێمی کوردستان بۆ مانگی تشرینی دووەم/2019
کورتەباس
مەلا نەفتە کێیە؟
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
ژیاننامە
سابات محەمەد ساڵح
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
ژیاننامە
کاروان مێراوی
کورتەباس
مەسعود بارزانی پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی نوێی بەریتانیا لە هەولێر دەکات
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
ئیدریس ئالی
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
10 کورتە چیرۆکی ئینگلیزی
وێنە و پێناس
دوو گەشتیاری بیانی لە ناوپردان ساڵی 1973

ڕۆژەڤ
شوێنەکان
سەردەشت
07-11-2008
هاوڕێ باخەوان
سەردەشت
شوێنەکان
هەڵەبجە
07-11-2008
هاوڕێ باخەوان
هەڵەبجە
ژیاننامە
عەبدولڕەقیب یوسف
08-01-2010
هاوڕێ باخەوان
عەبدولڕەقیب یوسف
شوێنەکان
کەرکووک
13-09-2010
هاوڕێ باخەوان
کەرکووک
ژیاننامە
کۆچەر بیرکار
02-08-2018
هاوڕێ باخەوان
کۆچەر بیرکار
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
ژیاننامە
کامەران عەبدولکەریم
29-06-2024
زریان سەرچناری
پەرتووکخانە
فسیۆلۆژی سێکس
29-06-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
سەرەتایەکی ون
28-06-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
زامەکان دەکولێنەوە
28-06-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
بابە لاق درێژ
28-06-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
10 کورتە چیرۆکی ئینگلیزی
28-06-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
کێشەیەکی قوڵ
28-06-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
گفت و گۆیەکی ئەدەبی لەگەڵ شاعیری کلاسیکی بورهان جاهید دا
28-06-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
برسێتی 2
28-06-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
لە ئامێزم بگرە
28-06-2024
کشمیر کەریم
ئامار
بابەت 519,795
وێنە 105,228
پەرتووک PDF 19,555
فایلی پەیوەندیدار 97,936
ڤیدیۆ 1,414
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
پەرتووکخانە
بابە لاق درێژ
وێنە و پێناس
گەشتی خوێندکارانی کوردی زانکۆی بەغدا بۆ سەیرانگای سەلمان پاک لە بەغدا ساڵی 1972
وێنە و پێناس
شارۆچکەی شەقڵاوە، باشووری کوردستان ساڵی 1971
شوێنەوار و کۆنینە
سیاهگل.. پەرستگەی سەردەمی ساسانییەکان
پەرتووکخانە
زامەکان دەکولێنەوە
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
وێنە و پێناس
خێزانێکی ڕواندز ساڵی 1951
شوێنەوار و کۆنینە
کاروانسەرای قەسری شیرین
ژیاننامە
کامەران عەبدولکەریم
ژیاننامە
تەیفور بەتحایی
وێنە و پێناس
چوار هونەرمەند لەبەردەم ئێزگەی کوردی، بەغدا ساڵی 1956
پەرتووکخانە
سەرەتایەکی ون
ژیاننامە
سۆران شەمسی
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
کورتەباس
پارێزگاری کرماشان: زمان و جلوبەرگی کوردی لە کرماشان لە هەولێر زۆرترە
پەرتووکخانە
فسیۆلۆژی سێکس
ژیاننامە
نیشتمان عەبدولقادر ئەحمەد
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای نارین
ژیاننامە
هولیا ئەڤشار
ژیاننامە
سروە ساڵەیی
ژیاننامە
مژدە عەبدولحەمید
کورتەباس
پوختەی ئاماری سامانی ئاژەڵ لە هەرێمی کوردستان 2014-2019
کورتەباس
ژمارەی پێوانەیی بۆ نرخەکانی بەکاربەر لە هەرێمی کوردستان بۆ مانگی تشرینی دووەم/2019
کورتەباس
مەلا نەفتە کێیە؟
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
ژیاننامە
سابات محەمەد ساڵح
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
ژیاننامە
کاروان مێراوی
کورتەباس
مەسعود بارزانی پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی نوێی بەریتانیا لە هەولێر دەکات
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
ئیدریس ئالی
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
10 کورتە چیرۆکی ئینگلیزی
وێنە و پێناس
دوو گەشتیاری بیانی لە ناوپردان ساڵی 1973
فۆڵدەرەکان
شەهیدان - ڕەگەزی کەس - نێر شەهیدان - نەتەوە - کورد ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا) - وڵات - هەرێم - باکووری کوردستان وشە و دەستەواژە - وڵات - هەرێم - ڕۆژهەڵاتی کوردستان وێنە و پێناس - وڵات - هەرێم - باشووری کوردستان ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا) - وڵات - هەرێم - باشووری کوردستان پەرتووکخانە - وڵات - هەرێم - باشووری کوردستان کلتوور - گاڵتەوگەپ - وڵات - هەرێم - باشووری کوردستان ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا) - وڵات - هەرێم - ڕۆژاوای کوردستان وێنە و پێناس - وڵات - هەرێم - ئیسرائیل

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.58
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.532 چرکە!