دەوڵەتی تورکی داگیرکەر گوندی هروری لە ناوچەی کانی ماسی لە پارێزگای #دهۆک# بۆردوومان کردووە. هێرشەکە لە ڕێکەوتی 02-01-2022 ئەنجامدرا و سەرچاوە خۆجێییەکان ڕایانگەیاندووە، لەو بۆردومانەی سوپای تورکی داگیرکەردا 18 گوللە تۆپ بەر گوندەکە کەوتووە و زیانی مادیش بە گوندەکە گەیشتووە.[1]