ناو: پیرباڵ
نازناو: قەساب
ناوی باوک: عومەر
ناوی دایک: عاسیە
ساڵی لەدایکبوون: 1912
ساڵی کۆچی دوایی: 2000
شوێنی لەدایکبوون: #هەولێر#
شوێنی کۆچی دوایی: هەولێر
$ژیاننامە$
پیرباڵ قەساب
ناوی تەواوی (پیرباڵ عومەر سەعید قەساب)ە، لەساڵی 1912 لە گەڕەکی قەڵاتی هەولێر لەدایک بووە، لەتەمەنی 8 ساڵی دەستی بە قەسابی کردووە پاش ئەوەی دوو ساڵ لە قوتابخانە خوێنوویەتی و فێرە خوێندن و نووسین بووە، باوکی ئاسنگەر بووە لە بازاری گەورە پاشان بە پۆلیس دامەزراوە، دایکی پیرباڵ ناوی (عاسیە عەبدوڵڵا) بووە کە بە (عاسیە خان) ناوزەند دەکرا.
مام پیرباڵ کوری تاقانە بوو لە بنەماڵەکەی و دوو خوشکی هەبووە (مەمەخان وفەخریە).
پیرباڵ قەساب 1912 - 2000 (*)
پیاوەکی رووگەش و قسەخۆش وساکار رەوشت بوو ...کە دەهاتە بازاری هەولێر، یەکە یەکە سەلامی لە دوکاندار و دراوسێیەکانی دەکرد .. لەگەڵ هەندێکیان بەزمی زۆر خۆش بوو.. هەموو سبەینان ئەو بەزمانە ، کەیف خۆشی و پێکەنینی دروست دەکرد .. بەیانیەکەی دەکردە ،بەیانی گولی نێرگس .
ناوی تەواوی (پیربال عومەر سەعید قەساب)ە .. لەساڵی 1912 لە قەڵاتی هەولێر لەدایک بووە ...لەتەمەنی 8 ساڵی دەستی بە قەسابی کردووە پاش ئەوەی دوو ساڵ لە قوتابخانە خوێنوویەتی و فێرە خوێندن و نووسین بووە ، باوکی ئاسنگەر بووە لە بازاری گەورە پاشان بە پۆلیس دامەزراوە ، دایکی پیرباڵی ناوی ( عاسیە عەبدوللا) بووە کە بە (عاسیەخان) ناوزەد دەکرا .
مام پیرباڵ کوڕی تاقانەی بنەماڵەکەی بوو. دوو خوشکی هەبوو بە ناوەکانی: مەمە خان و فەخریە خان. پێش ئەوەی دوکانی خۆی هەبی، لە چلەکانی سەدەی بیست لەگەڵ ئەحمەد ئاغای قەساب (باوکی پارێزەر؛ سەنعان قەساب) کاری کردووە. پاشان لەناو زێڕینگران دوکانێکی دانا دواتر گواستییەوە ناو قەسابان تا ساڵی 1966، جیرانێکی رەژوو فرۆشی هەبوو پێیان دەگووت (ئاجقورد)و لە پشتەوەی دوکانەکەشی ( کۆبەی سەید)ی ناودار دروست دەکرا .
مام پیربال لەساڵی 1985 ئەرکی حەجی جێبەجێ کرد وپیشەکەی سپارد ە کورەکەی ( زیاد قەساب)..
حاجی پیرباڵ بەهەردوو زمانی کوردی و تورکمانی قسەی دەکرد و دەیخویند و دەینووسی .
لەساڵی 2000 کۆچی دوایی کرد و لەقەبرستانی پشت شێخی چۆلی بەخاک سپێردرا ..
هەزاران سەلاو لەگیانی پاکی حاجی پیرباڵ قەساب .
$کوڕەکانی مام پیرباڵ$
سەباح پیرباڵ، زياد قەساب، #فەرهاد پیرباڵ#، خەسرۆ پیرباڵ
پێش ئەوەی دوکانی خۆی هەبێ، لە چلەکانی سەدەی ڕابردوو 1940 لەگەڵ (ئەحمەد ئاغای قەساب، باوکی پارێزەر سەنعان قەساب) کاری کردووە، پاشان دوکانێکی دانا لەناو زێرنگران و پاشان لەناو قەسابان تا ساڵی 1996، جیرانێکی ڕەژوو فرۆشی هەبوو پێیان دەگووت (ئاجقورد)و لە پشتەوەی دوکانەکەشی (کۆبەی سەید)ی ناودار دروست دەکرا.
مام پیربال لەساڵی 1985 ئەرکی حەجی جێبەجێ کرد وپیشەکەی سپاردە کورەکەی (زیاد قەساب).
حاجی پیرباڵ بەهەردوو زمانی کوردی و تورکمانی قسەی دەکرد و دەیخویند و دەینووسی.
لەساڵی 2000 کۆچی دوایی کرد و لەقەبرستانی پشت شێخی چۆلی بەخاک سپێردرا. [1]