بابەت: وتار
نووسین: د. #ڕەئوف عوسمان مەعروف#
لە ئەنجوومەنی گەلی میسر
پەڕڵەمانتارێکی کورد: بەپێی دەستووری هەمیشەیی ئێراق، گەلی کورد نەتەوەی دووەمە
ئە ندام پەڕڵەمانێکی کورد لەئەنجوومەنی نیشتمانی ئێراق لەسەر لیستی هاوپەیمانی کوردستان، سەرۆکی ئەنجوومەنی گەلی میسر و ئەندامانی ئەو ئەنجوومەنەی ئاگادار کردەوە لەومەینەتی و نەهامەتی و مێژووە خوێناویەی گەلی کورد لەسەر دەستی ڕژێمە ڕووخاوەکەی بەعس بەسەری هێناوە.
د. ڕەئوف عوسمان لەمیانەی پێش کەش کردنی وتارێکدا لە بەردەم ئەندامانی ئەنجوومەنی گەلی میسردا، باسی لە کارەساتی #هەڵەبجە#و پڕۆسەی #ئەنفال#ە بەدناوەکان و وێرانکردنی زیاتر لە 4500 گوند و سووتاندنی قورئانی پیرۆزی کرد بەدەستی ڕژێمە ڕووخاوەکەی بەعس و باسی لەوەش کرد کەئێستا گەلی کورد بەگوێرەی دەستووری هەمیشەیی ئێراق نەتەوەی دووەمە لە ئێراقدا، هەموو ڕاستییەکانیش ئەوە دەسەلمێنن کە سیستمی فیدراڵی باشترین و چاکترین سیستمە لە ئێراقی نوێدا.
ئە وئەندام پەڕڵەمانەی کورد لەئەنجوومەنی نوێنەرانی ئێراق کوورتەیەکی لە مێژووی پەیوەندی و دۆستایەتی گەلی کورد و گەلی میسر باس کرد نموونەی ئەوەشی بەسەرۆک عەبدول ناسرو پەیوەندی پتەوی لەگەڵ ژەنەراڵ #مستەفا بارزانی# خوالێخۆشبوو سەرۆک #مام جەلال# هێنایەوە ئەوەشی بۆ باس کردن کە گەلی میسر لە بواری ئەدەب و ڕووناکبیریدا قەرزاری میللەتی کوردە چونکە هەروەک خۆیان وتویانە هەریەک لەشاعیری گەورە ئەحمەد شەوقی -مستەفا کامیل -قاسم ئەمین کوردبوون. لەبەرانبەردا دکتور ئەحمەد فەتحی سرور سەرۆکی ئەنجوومەنی گەلی میسر تێگەیشتنی تەواوی بۆ واقیعی هەرێمی کوردستان و پڕۆسەی سیاسی نوێ ی ئێراق پیشانداو، هیوای سەرکەوتنی بۆ خواستن. شایەنی باسە وەفدێکی پەڕڵەمانی ئێراق لەسەر بانگهێشتی ڕێکخراوی undpلە 6 تا #2007-12-10# بە مەبەستی لێدوان و تاوتوێکردنی دوو بابەت (مدونە السلوک) و (الموازنە) سەردانی قاهیرەیان کرد و کۆمەڵێک پسپۆری شارەزای سەنتەری ئەهرام بابەتی جۆربەجۆریان پێشکەش کرد و لەلایەن وەفدەکەوە تاوتوێ کراو شیکرانەوەو بەهەند وەرگێڕان
وەفدەکە بەسەرۆکایەتی جێگری یەکەمی پەڕڵەمانی عێرق شێخ خالید عەتییە لە #07-12-2007# لەلایەن ئەحمەد فەتحی سرور سەرۆکی ئەنجوومەنی گەلی میسر بانگهێشت کرابوون.
[1]