دەقی پیرۆزباییەکەی شاڵاو کۆسرەت ڕەسوڵ:
هەڤاڵان و هاوکارانم لە ڕۆژنامەی کوردستانی نوێ
سێ دەیە تێپەڕبوون بەسەر دەرچوونی یەکەم ژمارەی ڕۆژنامەی کوردستانی نوێ و داگیرساندنی مۆمی 31 ساڵە لە سەرنووسەرو ستافی نووسین و تەواوی کارمەندانی ڕۆژنامەکەمان پیرۆز دەکەم و ئومێدی پێشکەوتن و بەردەوامیتان بۆ دەخوازم.
دەرکردنی ڕۆژنامەیەکی ڕۆژانە لەدوای ڕاپەڕین، کە یەکەم ڕۆژنامەی ڕۆژانەی دوای ڕاپەڕین بووە بایەخی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بۆ بواری ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندن دەردەخات و دووپاتی ئەوە دەکاتەوە کە لە سەرەتای دامەزراندنیەوەو لەنێو فەلسەفەو دیدگای یەکێتیدا ڕاگەیاندن ڕۆڵی دیارو بەرچاوی هەبووە، هەر بۆیە بۆ ئایندەش دەبێت ڕاگەیاندنی یەکێتیی بەهەمان ڕۆحیەتەوە کاربکات و ببێتەوە پێشەنگی ڕاگەیاندنەکان، ئەم هەنگاوەش پێویستی بە نوێکردنەوەو بەخۆداچوونەوە هەیە لەسەرجەم بوارە فیکری و مەعریفییەکان و تەنانەت ناوەرۆکی بەرهەمە میدیاییەکانیش، بەهیوام لەم هەنگاوەدا کوردستانی نوێ پێشەنگ بێت و ببێتە خاڵی دەستپێکی بووژانەوەی میدیای یەکێتیی.
جارێکی تر پیرۆزبایی خۆم ئاراستەی یەکە بەیەکەتان دەکەم و سڵاوی تایبەتیش دەنێرم بۆ هەموو ئەوانەی ڕۆژێک لە ڕۆژان لەم ڕۆژنامە سەنگینە کاریان کردووەو جێدەستیان دیار بووە.
شاڵاو کۆسرەت ڕەسوڵ[1]