دەقی پیرۆزباییەکەی مەکتەبی ڕێکخستنی #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان#:
بەبۆنەی سییەمین سالەی دەرچوونی ڕۆژنامەی کوردستانی نوێ
بەڕێزان سەرنوسەر و کادرو کارمەندانی کوردستانی نوێ
بەبۆنەی سییەمین سالەی دەرچوونی ڕۆژنامەی کوردستانی نوێ وە بەناوی لێپرسراوو تەواوی کادرو کارمەندانی مەکتەبەکەمانەوە گەرمترین پیرۆزبای یادی 30هەمین ساڵەی دەرچونی کوردستانی نویی ئازیزتان ئاراستەدەکەین، هیوای بەردەوامی و سەرکەوتنتان بۆدەخوازین.
ڕۆژنامەی کوردستانی نوێ، وەک یەکەمین ڕۆژنامەی نوسراوی دوای ڕاپەڕین یەکێکە لەسەروەریەکانی یەکێیتی نیشتمانیی کوردستان و پردی گەیاندنی هەوال و زانیاری ڕاست و دروست و باوەڕ پێکراو بووە بۆ کۆمەلانی خەلکی کوردستان،
مالێکیش بووە بۆ نوسەران و ئەدیبان و ڕۆژنامەنوسان تالەڕێگای ئەم میدییا کاغەزییەوە ڕاو بۆچونی خۆیان ئازادانە بخەنەڕوو.
هیوادرین ڕۆژنامەی کوردستانی نوێ هەمیشە لەگەشەکردن و بەرەو پێشچوندابێت.
بۆ ئێمەش وەک مەکتەبی ڕێکخستن هەمیشە خۆمان بە پشتیوانی ئەم ڕۆژنامە ئازیزە دەزانین.
دوبارە پیرۆزبایتان لێدەکەین هیوای سەرکەوتن وبەرەوپێشچونتان بۆدەخوازین
مەکتەبی ڕێکخستن
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان[1]
⚠️ تێبینی: ئەم بەڵگەنامەیە کێشەی ڕێنووس و ڕێزمانیی هەیە، کوردیپێدیا بەمەبەست هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!