دەقی پیرۆزباییەکەی شێرکۆ شیروەیس، ئەندامی سەرکردایەتی #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان#:
بەبۆنەی یادی (31) ساڵەی دەرچوونی یەکەمین ژمارەی ڕۆژنامەی (کوردستانی نوێ) جوانترین پیرۆزبایی ئاراستەی خاوەنی ئیمتیاز و سەرنوسەر و ستافی نوسین و ڕۆژنامەنوس و پەیامنێرانی ڕۆژنامەکە دەکەین و هیوای بەردەوامی و سەرکەوتنیان بۆ دەخوازین.
پێگەی کوردستانی نوێ لە مێژوویی ڕۆژنامەگەری کوردی زۆر باڵاو کاریگەرە. سەرەڕای ئەوەی ئەم یادە سەروەریەکی گەورەیە بۆ یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان هاوکات ڕۆژێکی پیرۆزو گرنگە بۆ مێژووی ڕۆژنامەگەری کوردی و کە یەکەم ڕۆژنامەی ڕۆژانەیە لەمێژووی ڕۆژنامەگەریی کوردیدا.
لە ماوەی 31 ساڵی ڕابردوو سەرەڕای ئەوەی ئەکادیمیایەک بووە بۆ پێگەیاندنی دەیان ڕۆژنامەنووس و کادیری ڕاگەیاندن، ڕۆڵێکی گرنگی لە گەیاندنی هەواڵ، زانیاری، بۆچونی جیاواز، ڕەخنە گرتن، دەرخستنی ڕاستیەکان هەبووە…. بۆیە هەر لەسەرەتاوە تا ئەمڕۆشی لەگەڵدا بێ سەنگین بووەو بەسەنگینی و پێزێکی کاریگەرەوە دەمێنێتەوە.
هیوای بەردەوامیم لەلوتکەیە بۆتان و هەمیشە سەرکەوتوو سەرفرازبوون.
شێرکۆ میروەیس
ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان[1]