ئەمیر حەوێزی
دادوەر ئەمیر عەبدولکەریم حەوێزی ساڵی (1936) لە شاری
کۆیەکۆیە لەدایکبووە، ساڵی (1974) بەشداری شۆڕشی ئەیلولی کردووە، بۆیە لەسەر هەڵوێستە نەتەوایەتییەکانی بۆ باشووری ئێراق دوور دەخرێتەوە، ساڵی (1992) دەکرێتە سەرۆکی لێژنەی باڵای هەڵبژاردنەکانی خولی یەکەمی پەڕڵەمانی کوردستان، لەبەر لێهاتویی و شارەزایی لە بواری یاسادانان لەلایەن پەڕڵەمانی کوردستانەوە دوو ساڵ دەکرێت بە ئەندامی لێژنەی نووسینەوەی دەستووری هەرێمی کوردستان، لە 07-03-2007 دڵە گەورەکەی لەڵیدان کەوت ماڵاوایی لە دونیادا کرد.
[1]