ناو: بەهائەدین
نازناو: مەلا بەهادینی خەتێ
ناوی باوک:ئەحمەد عەبدڵڵا ئیبراهیم
ڕەچەڵەکی خانەوادەکەیان لە گوندی (#خواجە عەلی#) ئێرانەوە هاتووە، و
دواتر باپیرە گەورەی لە گوندی #(سینگوڕە#) ی ناوچەی #باڵەکایەتی# ماوەتەوە.
لە پاشاندا باپیری باوکی، کە ناوی (مەلا ئبراهیم) بووە لە گوندی #کونەفلوسە#ی ناوچەی خۆشناوەتی جێگیر بووە و هەر لەوێ کۆچی دوایی کردووە.
دواتر مەلا (عەبدوڵڵای) ی باپیری، هاتۆتە گوندی (#خەتێ#) و لەوێدا ماوەتەوە.
مامۆستا مەلا بەهائەددین لە ساڵی 1929 لە گوندی خەتێ لەدایکبووە، و کاتێک باوکی کۆچی دوایی کردووە، تەمەنی تەنیا سێ ساڵان بووە و لەتەمەنی دوانزە ساڵیدا دایکی کۆچی دوایی کردووە.
لەلای مەلا عەبدوڵڵای ئامۆزای، زانستە بەراییەکانی خوێندوون و دواتر لەلای (مامۆستا مەلا ئیبراهیم) ی مامی دەستی بە خوێندنی زانستە شەرعیەکان کردووە.
ئینجا لای (شێخ محەمەد بالیسانی) لە بالیسان و (مەلا محەمەد سوێری) لە سپیندارە و (مەلا ساڵحی کۆزەپانکەیی) لە #هەولێر#، بەردەوامی بە خوێندن داوە.
بڕوانامەی زانستی لە ساڵی 1953 لەلایەن (مامۆستا مەلا ساڵح کۆزەپانکەیی) وەرگرتووە.
بڕوانامەی (شهادە الاثناعشر) ی لە ساڵی 1955 لە قوتابخانەی (شێخ مستەفا نەقشبەندی) وەرگرتووە.
(مامۆستا مەلا ئیبراهیم) ی مامی و (شێخ مستەفا نەقشبەندی)، ڕۆڵێکی باڵایان لە ژیانی مامۆستادا بینیوە.
لەوکاتەی بڕوانامەی زانستی وەرگرتووە و تا ئەم دواییانەش، لە وانە ووتنەوە بەردەوام بووە.
لە ساڵی 1971، وەک بانگخواز بە فەرمی دامەزراوە و دواتریش پێش نوێژ ووتارخوێن بووە. لە مزگەوتی (سید غریب) فێرگەی (ئیمامی مالیک) ی بۆ زانستە شەرعیەکان دامەزراندووە، و هەروەها لە فێرگەی (ئیمامی شافیعی) لە مزگەوتی شێخ محێدین وانەی هەبووە.
لە قوتابخانەی دینی سەر بە وەزارەتی ئەوقاف، و لە (پەیمانگای پێشنوێژ و وتارخوێنان) بۆ نزیکەی حەوت ساڵ مامۆستا بووە.
لە زانا پایە بەرزەکان، (ئیمامی شافیعی) و (ئیمامی نەوەوی)، کاریگەریی زۆریان بەسەریەوە هەبووە، و لە زانایانی سەردەمیش، (مەلا ئبراهیم)ی مامی و (شێخ مستەفای نەقشبەندی) و (مەلا ساڵحی کۆزەپانکەیی) و (مەلا محەمەدئەین سوێری) و (شێخ عەبدوڵڵای نەقشبەندی) و (مەلا مەجیدی گڕاوی) کاریگەریان بەسەریەوە هەبووە.
ڕێبازی مامۆستا مەلا بەهائەددین لە بانگخوازیدا ئامۆژگاریکردن بووە، و لە نوێخوازیدا، بایەخدانی زیاتر بووە بە لەبەرکردنی قورئان و فەرموودە، و لە چاکسازیدا، بایەخدان بووە بە پەروەردەکردنی مناڵ. گەشبین بووە سەبارەت بە داهاتووی گەنجان، به و مەرجەی بگەڕێنەوە سەر پیادەکردنی ڕێبازی قورئان و فەرموودە و بەمەرجی پابەندبوونیان به و ڕێبازە.
لە وتار و بۆنەکاندا داوای یەکڕیزی و تەبایی کردووە، و ڕاگەیاندنی بە هۆکارێکی کاریگەری بانگەواز داناوە و بە پێویستی زانیوە سوودی لێ وەربگیرێت.
مامۆستا سەرپەرشتی چەندین خولی لەبەرکردنی قورئان و فەرموودەی کردووە، و چەندەها کۆڕی ئاشتبوونەوەی کۆمەڵایەتی بەڕێوە بردووە.
لە ساڵی 1979 لە دامەزراندنی یەکێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی لە هەولێر، بەشداری کردووە.
لە چەندین بۆنەی ئاینیدا لە هەولێر و #بەغداد# بەشداری کردووە و لە کۆڕ و مەجلیسەکانی (مەلا عەبدولکەریمی مودەڕیس) و (شێخ عەبدوڵڵای نەقشبەندی) و چەندین زانای تری پایەبەرزدا، ئامادە بووە.
هەندێک لەوانەی لای مامۆستا خوێندوویانە و بڕوانامەیان وەرگرتووە:
1-مەلا عەبدوڵڵای خەتەیی
2-مەلا محەمەد نۆغەرانی
3-مەلا یونس پیرداود
4- مەلا ئەحمەدی وەرتێ
5-مەلا ی تاهیری وەرتێ
6مەلائیبراهیم کەرکووکی
7- مەلا سەباح سورچی
8 -مەلا عەبدولجەبار هەروتی)
9- مەلا موقتەدیر تارینەیی
10- مەلا کامەران هەرووتی
لە نووسینەکانی: (احکام الحج و العمرە) و (مجموعە الخطب المنبریە)، و (فوائد من تفسیر المدارک)- لەژێر چاپدایە.
ئه و یادگاریانەی هەمیشە لەیادەوەریدا ماونەتەوە، کۆچی دوایی دایکی بووە لەوکاتەی تەمەنی دوانزە ساڵان بووە.
هەروەها نەهامەتیەکانی ساڵانی نێوان 1963 تا 1966 کە بەهۆی بۆردومانی حکوومەتی عیراقی ئەوکات بۆ ناوچەکە، لە ئەشکەوتەکانی دەرووبەری گوندی خەتێ خەریکی وانە وتنەوە بووە، و پاشان ناچاربوونی بۆ جێهێشتنی گوندەکەیان و هاتنی بۆ هەولێر کە ماوەی دە ڕۆژی پڕ نەهامەتی خایاندووە بەهۆی ناهەمواری بار و دۆخی ئه و کات و بۆردومانەکانی سوپای عیراقی.
جگە لەمانەش لەدواتردا زەحمەتی زۆری بینیوە تا لە هەولێر توانیویەتی شوێنێک بۆ وتارخوێنی و بانگەواز و وانە وتنەوە پەیدا بکات.
ئه و ڕووداوە مێژووییانەی لە ساڵانی تەمەنیدا هەبوون و لەناویاندا ژیاوە بریتی بوون لە جەنگی جیهانی دووەم کە له و کاتەدا لە هەولێر خوێندوویەتی، و دواتر دامەزراندنی کۆماری کوردستان لە #مەهاباد#، و هەروەها ڕاگواستنی یەهوودیەکان لەهەولێرەوە بەره و ئیسرائیل، و کودەتای سەربازی عەبولکەریم قاسم و هاتنی حەرەسی قەومی لە ساڵی 1971 بوون.
یەکێک لە ئاواتەکانی مامۆستا مەلا بەهادین ئەوە بووە تا لەژیاندا ماوە مزگەوت و فێرگەیەکی زانستە شەرعیەکان دروست بکات و لە ئێستادا ئه و پڕۆژەیەی تەواو بووە و ئاواتەکەی بەدی هاتووە.
شەوی#11-01-2022# لە تەمەنی 93 ساڵان کۆچی دوایی کردو لە گۆڕستانی شێخ ئەحمەد بە خاک سپێردرا.
[1]