ناو: ئەحمەد
ناوی باوک: ڕەشید
$ژیاننامە$
شەهیدی فەرماندە ئەحمەدی حاجی ڕەشید
ناوی تەواوی (ئەحمەد ڕەشید عەباس)ە لە ساڵی 1947 لەدایک بوە، لە ساڵی 1976 دا پەیوەندی کردوە بە ڕیزەکانی کۆمەڵەی ڕەنجدەرانی کوردستانەوە، چەندین ئەرک و بەرپرسیاریەتی ڕێکخستنی پێسپێردراوە، دواتر بووە بە پێشمەرگە لەژیانی پێشمەرگاییەتیدا چەندین پلەی فەرماندەی پێ دراوە، بەشداری زۆربەی شەڕە و داستانەکانی کردوە کە لە کوردستاندا ڕویان داوە داستانی (دابان و هەلاج و داستانی زینانە و داستانی سەرقەڵا وداستانی #کفری# و شەرەکانی ئاخجەلەروو داستانی دوز #خورماتوو#) لەزۆربەی شەڕەکانی کوردستاندا بەشداری کردوە هەمیشە #مام جەلال# خەڵاتی ئازەیەتی پێ بەخشی وە بەهۆی ئەو ڕۆڵەگرنگەی کە بینیویەتی، لەساڵی 1988 تەواوی خێزانەکەی دەکەوێتە بەر شاڵاوی ئەنفال، لەوێدا شەهید ئەحمەد هاوسەرەکەی و 5 کچ و 1 کوڕی و 1برای و 2 خوشکی کە ئەوانیش بە 6 منداڵەوە، مامێکیشی بەناوی (کامیل عەباس شەهید دەبێت) چەنین کەسی تری لە ئامۆزاکانی ئەنفال دەبن شەهید ئەحمەد هەرگیز لە ڕێبازەکەی پەشیمان نابێت و بەڵکو بە گرمترەوە ڕێبازەکەی دەگڕێت و درێژە بە ژیانی شۆڕشگێڕی دەدات وە یەکەم مەفرزەی پارتی زانی دەبێت لە#گەرمیان#دا لەگەڵ کاک عوسمانی حاجی مەحموود درێژە بە شەڕی پارتی زانی ددەن، بەرامبەر بە ڕژێمی بەعس، لەڕاپەڕینەمەزنەکەی خەڵی کوردستاندا 1991 یەکێکەبێت لەفەرماندە لێهاتوەکان کە لەگەڵ کاک عوسمانی حاجی مەحموود و شەهید حەمەڕشدا سەرپەرشتی قۆڵی گەرمیان دەکەن لە لەسەرقەڵا و کفری و دوز خورماتوو لەو شەڕەدا شەهید حەمەڕەش شەهید دەبێت و شەهید ئەحمەدیش بریندار دەبێت، لەژیانی پێشمەرگایەتیدا هەمیشە بە ورەبەرزی و خۆڕاگری و میهرەبانی ناسراو بووە هەمووکات خزەمتی ئەو پێشمەرگانەی کردوە کە لەلای بوونە، بە ڕوحێکی نیشتیمان پەرووەرانەوە خەباتی دەکرد، لەکۆتای ساڵی1993 بە دەستی ڕەشی چەتەکانی بزووتنەوەی ئیسلامی لە کفری شەهیددەکرێت و دەچێتە کاروانی سەربەرزی شەهیدانەوە.[1]