دەقی پرسەنامەکەی مەکتەبی سیاسیی
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانیەکێتیی نیشتمانیی کوردستان:
بەڕێزان خانەوادە و کەسو کاری عەقید عیزەت ساڵح حسێن، بۆ کۆچی دوایی هەڤاڵ عیزەت پرسە و سەرەخۆشی خۆمانتان پێ ڕادەگەیەنین و لە ناخی دڵمانەوە هاوبەشی خەمتانین بۆ ئه و کۆچە ناوەختەی عەقید عیزەت، چونکە ئه و جگەلەوەی ئەندامێکی خانەوادەکەتان بوو هەڤاڵێکی ئێمەش بوو کە لە ساڵی
2001 وە لەپارێزگاری کردنی بارەگای مەکتەبی سیاسیدا زۆر بە دڵسۆزی تادوا پلەی یاریدەدەری فەرماندەی فەوج ئەرکەکانی جێبەجێ دەکرد، وەک ئەمەک و وەفایەک بۆ ڕۆحی پاکی عەقید عیزەت داوا لەیەزدانی مەزن دەکەین ڕۆحی پاکی بەبەهەشتی بەرین شاد بکات و ئێوەش دوا خەم و کۆست و ناخۆشیتان بێت.
مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
[1]
⚠️ تێبینی: ئەم بەڵگەنامەیە کێشەی ڕێنووس و ڕێزمانیی هەیە، کوردیپێدیا بەمەبەست هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!