دەقی پرسەنامەکەی مەکتەبی ڕێکخستنی #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان#:
بۆکۆچی دوای تێکۆشەری دێرین وئەندامی مەکتەبی ڕێکخستن هەڤاڵ عەبدوڵا خورشید
بەڕێزان خانەوادەی
کاک عەبدوڵا خورشید
هەڤاڵان و هاوڕێ وهاوخەباتی کاک عەبدوڵاخورشید
بەداخەوە هەواڵی کۆچی دوای هەڤاڵ کاک عەبدوڵاخورشید تێکۆشەری دێرین وکەسایەتی دیاری بادینان وباڵەکایەنی وئەندامی مەکەت لەمەکەتەبەکەما ن خەمباری ودڵگرانیکردین ئێمە ی هەڤاڵانی کاک عەبدوڵا لە مەکتەبی ڕێکخستن پڕسەوسەرەخۆشیمان ئاراستەی خۆمان وخانەوادەو بنەماڵەوکەس وکاری هاوڕێ وهەڤاڵمان دەکەین هاوبەشی خەم پەژارەی خانەوادەکەیانین خوازیارین ئەمە دواکۆستی خانەوادەوبنەماڵە تێکۆشەرەکەیان بێت وڕۆحی خواڵێحۆشبوش بەبەهەشتی بەرین شادبکات
هەڤاڵ عەبدوڵاخورشید تێکۆشەرێکی دێرینی یەکێتی نیشتمانی کوردستان وکەسایەتیەکی دیاری بادینان وباڵەکایەتی بوە یەکێک بوە لەجوامێرە کانی ناوچەی باڵەکایەتی ولەبنەماڵەیەکی تێکۆشەرو کوردپەروەربوە هەرلەتەمەنی لاوێتیەوەتێکەڵی سیاسەت وکوردایەتی بوەو هەمووتەمەنی خۆی تەرخانکردبو بۆکوردایەتی کاک عەبدوڵا یەکێک بوە لەکادرەڵسۆزەکانی ڕێبازی بەرزی سەرۆک #مام جەلال# کادرێکی بەتوانابوە لەبواری ڕێکخستندا توانیبوی بەڵێهاتوی خۆی پلەپلە ئۆرگانەکانی ڕێکخستنی بڕیوەتا گەیشتتە ئەندامی مەکتەب ساڵانێکی زۆر ئەندامی مەکتەب بوە لەمەکتەبی چاودێری دواپلەشی لەدوای کۆنگرەی چواری یەکێتی نیشتمانی کوردستان ولەکۆنفرانسی مەکتەبەکاندا بەئەندامی مەکتەبی ڕێکخستن لەبۆردی ڕێکخستن وەک ئەندامی مەکتەب هەبژێردرایەوە هەمیشە هەڤاڵ وهاوڕێیەکی خەمخۆروبەوەفاش بوە بۆهاوڕێکانی کەسایەتیەکی سادەو خۆشەویست بوە بەداخەوە پاش دوایئەوەی توشی نەخۆشی کۆرۆنابوو پاش ململانێەکی سەخت لەگەڵ ئەم ڤایرۆسە نەگریسە دواجار ماڵئاوای لێکردین وجێی هێشتین بەیەکجاری بۆیە ئێمە هەموو هاوڕێی وهەڤاڵانی کاک عەبدوڵا لەمەکتەبی ڕێکخستن بەڵێن دەدەین درێژەپێدەری ڕێبازەپیرۆزەکەی سەرۆک مام جەلال وشەهیدان وکاک عەبدوڵاخورشیدبین
لەدەستدانی کاک عەبدوڵاخورشید خەسارەتێکی گەورەیە بۆ مەکتەبی ڕێکخستن بۆیەکێتیەکەمان وگەلەکەمان بادیان وباڵەکایەتی داوالەیەزدانی مەزدەکەین سەبوری وئارامی بەخانەوادەکەی وئێمەوهەموولایەک بدات
اناللەواناالیە ڕاجعون
مەکتەبی ڕێکخستنی یەکێتی نیشتمانی کوردستان[1]