دەقی پرسەنامەکەی #کۆسرەت ڕەسوڵ عەلی#:
بەڕێزان: خانەوادەو کەسوکاری دکتۆر مارف عومەر گوڵ
بەداخێکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی تێکۆشەرو مامۆستای زانکۆ دکتۆر مارف عومەر گوڵ-م بیست، دڵگران و خەمباری کردم.
دکتۆر مارف لەژیانی خۆیدا وەک تێکۆشەرێکی گەورەو ئەکادیمیەکی بەتوانا خزمەتێکی گەورەی کردووەو ڕۆڵی دیارو بەرچاوی هەبووە، بەخششەکانی جێگای گرنگیان هەیەو وەک مامۆستایەکی زانکۆ ساڵانێکی زۆر خزمەتی کردووە، لەدەستدان و کۆچی دوایی دکتۆر مارف کۆستێکی گەورەیە لە گەلەکەمان کەوت، هیواخوازم ئەمە دواکۆست و ناخۆشی هەموو لایەک بێت، خوای گەورە سەبووریمان بدات و کۆچکردوو جێگای بەهەشتی بەرین بێت.
کۆسرەت ڕەسول عەلی
سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی
#یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان#[1]
⚠️ تێبینی: ئەم بەڵگەنامەیە کێشەی ڕێنووس و ڕێزمانیی هەیە، کوردیپێدیا بەمەبەست هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!