فڕۆکەخانەی #هەریر# لەساڵی 1979 لە دەشتی هەریر دەست بە دروستکردنی کراوە لەلایەن حکومەتی #عێراق#ەوە، ئەو فڕۆکەخانەیە لەساڵی 1983 تەواو کراوە، درێژی فڕۆکەخانەی هەریر 1825 مەترە پانیەکەی 46 مەترە ئەو فڕۆکەخانەیە سەرەتا وا بڕیار بوو فڕۆکەخانەیەکی بچوکی کشتوکاڵی بێت بەڵام لەکاتی دروستکردنی شەڕ لەنێوان دەوڵەتی عێراق و ئێران دروست بوو بۆیە پلانەکە گۆڕدڕا کرا بە فڕۆکەخانەیەکی سەربازی بۆیە ئەو فڕۆکەخانەیە ڕۆڵێکی باشی بینیوە لە شەڕی عیراق ئێراندا، لەکاتی دروستکردنی ئەو فڕۆکەخانەیە خەڵکی هەریر بەشدار بوون لە دروستکردنی وەک کرێکار کاریان کردووە، ئەو فڕۆکەخانەیە شوێنێکی زۆر ستراتیژی هەیە 75کم لە #هەولێر# دوورە، 100کم لە ئێران دوورە، 200کم لە خاڵی سنووری ئیبراهیم خەلیل دوورە، 200کم لە سنووری سووریا دوورە ئەو فڕۆکەخانەیە ڕۆڵێکی گاریگەری بینیوە لە شەڕی ئەمریکا لەکاتی ڕوخانی حکومەتی سەدام لەساڵی 2003 لە شەوێکی دڕەنگ کاتژمێر 02:00ی شەو 500 ماڕێنزی ئەمریکی لە دەشتی هەریر دابەزین ئەوکات لە هەریر جوڵەی هاوڵاتیان قەدەغە کرا دوای چەند ساڵێک ئەو فڕۆکەخانەیە چۆڵکڕا ماوەیەک کۆمپانیایەکی تورکی لێبوون کاری جووت سایدی دەشتی هەریریان دەکرد وە خەڵک بە ئاسایی دەچوون بۆ فڕۆکەخانە زۆرجار نمایشی ئۆتۆمبێلیان لێدەکرد چەند بۆنەیەکیش لەو شوێنە بەڕێوە دەچوون ئاهەنگی بوک گواستنەوەشی لێدەکرا تاوەکو ساڵانی هاتنی داعش لەساڵی 2014 کاتێک کە داعش هات بۆ ناوچەکە هێزەکانی ئەمریکا گەڕانەوە بۆ ئۆپەراسیۆنی دژی داعش تاوەکو ئێستاشی لەگەل دابێت هەر لەلایەن هێزەکانی ئەمریکا بەکاردێت، لە ئێستادا فڕۆکەخانەی هەریر نۆژەن کراوەتەوە فراوان کراوە تەلبەند کراوە، شایەنی باسە بۆیەکەمین جار فڕۆکەیەکی خۆماڵی لە فڕۆکەخانەی هەریر هەڵفری لەلایەن کوردێک دروست کرابوو.[1]